23236

ژنانی ئێرانی بە هۆی سیاسەتە دژەژنانەکانی ڕێژیمی ئاخوندی، لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن.

 

بەپێی خشتەیەک کە لە لایەن یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی خودی ڕێژیم بڵاو بووەتەوە، دۆخی ژنانی ئێرانی لە خراپترین حاڵەتی خۆیدایە، کە سیاسەتی چەوت و ناکارامەییی بەرپرسانی ڕێژیم لەسەر پرسی ژنان ئاشکرا دەکات.

ئەم ئامارانە کە لە چەندین پارێزگای ئێران گیراوە، ڕێژەی ژنانی ناڕازیی لە بارودۆخی خۆیان لەوپەڕی خۆیدایە، کە نێوەنجییەکەی بەم شێوەیە هاتووە:

١ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە شوێنی ژیان، لە نێوان ژنانی ١٥ ـ ٢٤ ساڵدا، (٧٠ لەسەد).

٢ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە خۆیان، لە نێوان ژنانی ١٥ـ ٢٤ ساڵدا، (٨٥ لەسەد)ـە.

٣ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە داهات، لە نێوان ژنانی ١٥ ـ ٢٤ ساڵدا، (٦٢ لەسەد)ـە.

٤ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە ژیان، لە نێوان ژنانی ١٥ـ ٢٤ساڵی بێداهاتدا، (٨٩ لەسەد)ـە.

٥ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە ژیان لەگەڵ بنەماڵەدا، لە نێوان ژنانی ١٥ـ ٢٤ ساڵدا، (٨٨ لەسەد)ـە.

ئامارەکانی ئەم خشتەیە کە لە پارێزگاکانی: (قەزوین، لوڕستان، ورمێ، خوراسانی باشوور، سیستان و بەلووچستان، سنە، ئەلبورز، ئیسفەهان، تاران، خوراسانی باکوور) گیراوە، دەرخەری ئەوەیە، کە ئەگەر خەڵکی ئێران لەسەر بارودۆخ و بژیوی ژیانیان پرسیاریان لێ بکرێت، نزیک لە ٩٠ لەسەدیان لەو بارودۆخە کە بەسەر وڵاتی ئێراندا زاڵە ناڕازین و ئەم ناڕەزایەتییە پەنگخواردووانە لە ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا خۆیان پیشان دەدەن و پێکهاتەی ڕێژیم وەلەرزە دەخەن.