IMG 20180924 211707 449

 
 
لاوان میدیا: بە پێی ئەو هەواڵەی کە ئاژانسە هەواڵدێریەکان بڵاویان کردووەتەوە مێرمنداڵێکی کورد کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
 
 
ڕۆژی شەممە ۳۱ی خەرمانان مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۲ ساڵان بەناوی "ڕامین ئەبکپوور" بەهۆی کێشەی ئابووری و نەبوونی پێداویستی قوتابخانە کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە
 
 
ئەو مێرمنداڵە کوردە خەڵکی پەریابی شاری مەلەکشای سەر بە پارێزگای ئیلامە
 
 
لەو پێوەندیە دا بە پێی ئامارەکانی ئاژانسە هەواڵدێریەکانی مافی مرۆڤ کە بڵاویان کردووەتەوە، ۱۳ منداڵ کە تەمەنیان لە خوار ۱٥ ساڵەوەیە لە شەش مانگی ڕابردوو دا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 
 
ئەم خۆ کوشتنانە لە کاتێک دایە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو دا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، چەندین کەس هەوڵی خۆ کوشتنییان داوە.