1 638280 1 34

12974521 148354515562754 2233030974273853044 n

حەمە زیرین

 توێژەر لە کاروباری کەنداو بکالوریوس لە زانستە رامیارییەکان

سوپای ئیسرائیڵ پرۆسەیەکی پلانرێژکراوی پێنج ساڵەی تازەی بەناوی ( جەدعون )ەوە ئاشکرا کرد ، کە دەستەی سەرۆکایەتی سوپای ئیسڕائیلی و سوپاسالاری ئیسڕائیلی ( گادی ئیزن کود ) بە تایبەت پێشکەشی کابینەی وەزیرانی کردووە ، جەدعون بچوکترین کوڕی بنەماڵەیەکی پیرۆزی بەرەگەز جولەکە کە بە پێغەمبەر و نوسەری کتێبی تەورات دادەنرێت .

مایکڵ هێرتسک ، فەرماندەی خانەنشینکراو لە سوپای ئیسڕائیلی و راوێژکاری باڵای سەربازی و ئاسایشی ئیسڕائیلی ، وردەکاری و ناوەرۆکی کردە سەربازیە مامناوەندیەکەی بۆ پەیماناگای  واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا کرد ، ئەم پلانە مامناوەندییە وەک چوارچێوەیەکی گشتگیری سەربازی و هەمەلایەنەیە بۆ وڵامدانەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی کە لەسەر سنورەکانی ئیسڕائیلن بەهۆی گۆڕانکاریییە خێرا و پێشبینی نەکراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و وڵاتانی هاوسنوری ئیسڕائیل بە تایبەتی وەک سوریا و لوبنان و یەمەن و فەلەستین .

بەپێچەوانەی مێژووی پرۆسە و پلانە سەربازی و ستراتیژییەکانی تری ئیسڕائیل بۆ یەکەمین جارە پێش پەسەندکردن و خستنەبواری جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەوەوە ئەوا سوپای ئیسڕائیل وردەکاری بەشێکی زۆری پرۆسە سەربازییەکە ئاشکرا دەکات کە لەناویدا شێوازی بەرێوەبردنی پرۆسە سەربازیەکە و وردەکاری بەشێکی ئەو شوێنانەی کە پرۆسە سەربازیەکەی تێدا ئەنجام دەدەرێت خراوەتە ڕوو ، ئاشکراکردنی ئەم پلانە لە سەروبەندی رازیبونێکی وڵاتانی عەرەبی-سونی ناوچەی کەنداو و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرووی هەموویانەوە ( سعودیە و مصڕ ) کە رازیبوونی خۆیان لەسەر ئەنجامدانی پرۆسە سەربازیەکە بە سوپای ئیسڕائیلی راگەیاندووە لەو سەردانەی دواییدا جەنەڕاڵ ( ئەنوەر عەشقی ) فەرماندەی فەرماندەیی خانەنشینکراوی هێزەکانی سعودیە بۆ پەرلەمانی ئیسڕائیلی و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیلی راگەیاندووە ، بەهەمان شێوەش سەرۆک کۆماری مصڕ عەبدولفەتاح سیسی ، دژایەتی خۆی بۆ چالاکی سەربازی و سیاسی گروپ و هێزەکانی دژ بە ئیسڕائیل لە سەرووی هەموویانەوە حیزبوڵای لوبنانی و بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەلەستینی ( حەماس ) کە بەدرێژکراوەی سیاسەت و هەژموونی ئێرانی شیعی لە ناوچەکەیا دادەنرێت راگەیاندووە ، کە ئەمەش وەک هەڵکردنی گلۆپی سەوز وایە بۆ سوپای ئیسڕائیلی بۆ دەستپێکردنی پرۆسە سەربازییەکە لەنێوا خاکی فەلەستین و لوبنان کە پشبینی دەکرێت هێزی دەریایی ئیسڕائیڵی لەم پرۆسەیەدا بە پێچەوانەی پرۆسەکانی تر رۆڵی یەکلاکەرەوە و کاریگەر ببینێت بە تایبەتی دژ بە هێز و گروپە چەکدارەکانی بەکرێگیراوی ئێرانی لە ناوچەکەدا ، کە بە ئامانج گرتن و لێدانی گروپە چەکدارییە حوسیەکانی یەمەن بەشێک دەبێت لە ئەرکی هێزە دەریاییەکانی ئیسڕائیلی بۆ پاراستنی رێڕەوە ئاویە نیودەوڵەتی و هەرێمییەکانی سەر دەریای سور بە گشتی و گەرووی ( بابولمەندەب ) بە تایبەتی . 

گرنگترین پاڵنەر و ئامانجەکان لە پرۆسە سەربازییە مامناوەندیەکەی ئیسڕائیل لەم پێنج خاڵای خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە :

یەکەم : دەرکەوتنی لایەنی زۆر کاریگەر و بەهێز ( لەسەر ئاستی بچوکتر لە دەوڵەت ) ی چەکدار ، بەشێوەیەک کە هاوشانی هێزی دەوڵەتانی دراوسێ دەبن کە ئەمەش راستەوخۆ هەڕەشەی سەرەکی سەربازییە بۆسەر بەرژەوەندیە ستراتیژی و نیشتیمانییەکانی ئیسڕائیل لە داهاتوویەکی دووردا ، نمونەی ئەوانەش هەریەکە لە ( حیزبوڵای لوبنانی و بزوتنەوەی فەتحی فەلەستینی ) .

دووەم : توانای ئەم لایەنانە بۆ بە ئامانجگرتنی ناوەند و دامەزراوە ستراتیژی و حەیەویەکانی ئیسڕائیل بە چەکی زۆر پێشکەوتوو کە دەکرێت ئاسایشی ئیسڕائیلی بە تەواوەتی لاواز بکات و توانای بەگریکردنی لاواز بکات ، چونکە ئەم هێز و لایەنانە پڕچەک کراوەن بە چەکی زۆر پێشکەوتوو لەلایەن سوپای سوریای سەربە رژێمی بەشار ئەسەد و ئێران و روسیاش .

سێیەم : ئەم لایەن وهێزانە کە لە دەوڵەت بچوکترن شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە پرۆسە سەربازیەکاندا بەکاردەهێنن ، کە ئەمەش وادەکات سوپای ئیسڕائیل توانا و هێزی تەواوەتی خۆی لە بەرامبەر ئەو هێزانەدا نەخاتە گەڕ ، چونکە ئەو هێزانە لە ناوەند و ناوچە مرۆڤایەتیەکاندا کە بە یاسای جەنگ و یاسای نێودەوڵەتی بە کارهێنانی هێز تێیاندا بە رادەییەکی زۆر سنوردارکراوە .

چوارەم : هاتنەدواوەی پێگە و هێزی سیاسی ئیسڕائیلی لە سەر ئاستی وڵاتانی رۆژئاوا بەهۆی شکاندنی بنەماکانی یاسای جەنگی و پێشێلکردنی پرینسیپ و بەها مرۆییەکان لە کاتی شەڕەکانیدا لەگەڵ بزوتنەوە چەکدارییە فەلستینی و لوبنانیەکان .

پێنجەم : هەڵکشانی فشار و کاریگەرییە ناوخۆییەکان بەبەردەوامی لەسەر حکومەتی ئیسڕائیلی بۆ پاراستنی زیاتری سنورەکانی لە مەترسی و هەڕەشەکانی دەوروبەری .

شەشەم : سەرنەکەوتن یاخود رونتر بڵێین شکستی سوپای ئیسڕائیل لە شەڕی لوبنانی ساڵی ٢٠٠٦ و شەڕەکانی کەرتی غەزە لە فەلستین  بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسڕائیلی و ناوەندیە ئەکادیمی و لێکۆڵینەوەییەکانی بواری ئاسایشی و سەربازی ئیسڕائیلی بەخۆداچونەوە و خۆ ئامادەکردن بکەن بۆ پرۆسەیەک کە شکست تێیدا خاڵی سفر بێت ، هەر ئەمەشە وای کردووە لە بەرپرسانی فەرماندەی فەرماندەیی هاوبەشی هێزەکانی ئیسڕائیل کە پرۆسەی سەربازی پێنج ساڵەی ( جەدعون ) رابەگەینن .

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین ئەم پرۆسەیە و پرۆسەکانی تریش تەواوکەری سیاسەت و ستراتیژێکن کە ئامانج تیایدا بەرفراوانکردنی سنورەکانی بەگرییە لە ناوخاک و سنورەکانی دەوڵەتی ئیسڕائیلیی بۆ دەرەوەی سنورەکانی خۆی ، بەشێوەیەک بتوانێت بە تەواوی مانا هاوچەرخەکانی زانستی سەربازی بۆ تێکشکاندن و لاوازکردنی هێزی بەرامبەر هێرشی دەستپێشخەرانە ئەنجام بدات ، تاکو لەم رێگایەوە زەر و زیانە مادیی و گیانییەکان کەمتر بکاتەوە بەراددیەک بگاتە خاڵی سفر .