logo se rekxrawخەڵكی خۆڕاگری كوردستان 
 
چین و توێژەكانی كۆمەڵی كوردەواری
 
2ی رێبەندانی ساڵی 1394ی هەتاوی حەفتا ساڵ بە سەر تەمەنی پر لە دەستكەوتی یەكەمین كۆماری دێموكراتیكی كوردی دا تێدەپەرێ‌.
 
سیمای دێموكراتیك و پر لە ئەزموونی كۆماری كوردستان و نمونە نوێ و پێشكەوتووەكەی لەحكومەتداری دا، سەرەرای بارودۆخی نالەباری سیاسیی ئەو كاتی ناوچەكە، تا ئەمرۆ جێی سەرنجی زۆربەی شرۆڤەكارانی سیاسی جیهانی و ناوچەیی بووە و هەیە. كۆمارێك كە ویستە  سیاسی و نەتەوەیەكانی گەلی كورد تیایدا بەرجەستە بوو، ویستی كیانی سەربەخۆ و دەوڵەتێكی كوردی، بابەتێك كە دامەزرێنەرانی كۆمار لە ویستەوە گۆریان بۆ راستی.
 
 
لە ماوەیەكی كورتی حكومەتداری و لەگەڵ هەبوونی كۆمەڵێك بەربەستی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەردەوام بوون لە تێكۆشان بۆ درووست كردن و بنیاد نانی دەوڵەتی كوردی و لەو پێناوە دا لە ژیان و گیانی خۆیان مایەیان دانا.
 
یەكێك لە دەستكەوتە گەورەكانی كۆماری كوردستان دامەزراندنی رێكخراوە مەدەنیەكانە لە نێو توێژەكانی ژنان و لاوان دا، كارێك كە بۆ ئەو سەردەمە هەنگاوێكی نوێ بوو. هەنگاوێك لە پێناو پەرەپێدانی كاری بە كۆمەڵ و چالاك كردنی توێژەكانی كۆمەڵگا. ئەم هەنگاوە دێموكراتیك و بە دامەزراوەیی كردنی كۆمار لە بیری پێشكەوتن خوازانەی دامەزرێنەری كۆمار، پێشەوای كورد قازی محەممەدی نەمر بووە. بیرێك كە ئەمرۆ سەرەرای رێكخراوەكانی ژنان ولاوان كە تا ئێستا لە تێكۆشان بەردەوامن، دامەزراندنی رێكخراو بەشێوەیەك دروست و كاریگەر بوو كە یەكیەتییەكانی ژنان ولاوان هەتا ئەمرۆش لە تێكۆشان بەردەوامن،چەندین رێكخراوی دیكە بە ریزی رێكخراوە مەدەنیەكانی كۆمار پەیوەست بوون نموونەی هەرە دیاریان رێكخراوی ییەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانە .
 
 
یەكیەتییەكانی ژنان ، خوێندكاران و لاوان دێموكراتی كوردستانی ئێران لە یادی حەفتا ساڵەی كۆماری كوردستاندا، وەك یادگارییەكانی كۆماری كوردستان و بیری ئازاد و پێشكەوتنخوازانەكەی، بە شانازیەوە بەردەوامن لە تێكۆشان و خەبات و بەرێوە بردنی ئەركە رێكخراوەییەكانیان .
 
 
بەرز و پیرۆز بێ‌ 2ی رێبەندان حەفتاهەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان
سەركەوێ‌ خەباتی رزگاری خوازی گەڵی كورد لە پێناو گەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەكانی
 
یەكیەتییەكانی ژنان، لاوان و خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
 
2ی رێبەندانی ساڵی 1394ی هەتاوی
بەرامبەر بە 20ی ژانوییەی ساڵی 2016ی زایینی