jalal rawangard 30.11.94لاوانی نیشتمانپەرەوەر

کوردستانییانی خۆشەویست

 

حەفتا ساڵ لەمەو پێش، یەکەم رێکخراوی کوردی تایبەت بە توێژی لاو، لە کۆماری کوردستان دادەمەزرێت  و رێگا بە لاوان دەدرێ کە لێهاتووییەکانی خۆیان لە بەرێوەبردن و بەشداری کردن لە دەسەڵات بدۆزنەوە.

 ئەوەی جێگای سەرنجە  ئێستاش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی دێموکراسی و مافی مرۆڤ و بەشداری چین و توێژەکان لە ناوەندی بڕیاردان جێگای خۆی نەکردووەتەوە، بەڵام بیری رێبەرانی کۆمار و لەسەرەوەی هەمووان پێشەوا قازی محەممەد ئەوەندە نوێگەرا بووە کە حەوت دەیە لەمەوپێش بیریان لە دامەزرانی رێکخراوێکی ئاوا دێموکراتیک و تایبەت بە توێژێکی کۆمەڵگا  کردوەتەوە.  

 

    تەمەنی درەوشاوەی کۆمارە تاقانەکەی کوردستان تەنیا یازدە مانگ بوو، بەڵام لەو دەرفەتە کورتەدا چەندین دەسکەوتی هەرەگرینگی بۆ کورد هەبوو.  بۆ نموونە؛ هەر لە کردنەوەی قوتابخانەی کوردی تا چاپخانە و دامەزراندنی هێزی پێشمەرگە و بە‌رەسمی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە هەموو دامودەزگا و ناوەندەکانی ئەو کاتەی کۆماردا، هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دامەزراندنی  رێکخراوەی تایبەت بە توێژەکانی لاوان و ژنان.

 

       یادگارەكەی كۆمار هەنووكە وەفادار بە بیروباوەڕی كۆمار و پرەنسیپە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی،  درێژە بە تێكۆشان دەدات.

           وانەكانی كۆمار پێمان دەڵێ: ئەی لاوی كورد! ئۆگری نیشتمانەكەت بە.  سەربەستی و ئازادی نرخی گرانە، هەروەك رێبەری " خەباتگێڕی راستەقینەی رێگای ئاشتی و ئازادیخوازی کورد "،  دەفەرمێت: " گەلێك ئازادی بوێ ،  دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش  بدات " .

poster 30 rebendan 94 b

بە درێژایی مێژوو  داستانی بەرگریكردن لە  نیشتمان،  مانەوە و ژیانێكی ئینسانی لە بەرانبەر زۆرداران و داگیركەرانی كوردستان، تۆمار كراوە.   ئەم بەرگریكردنە   بەرگریكردنێكی ڕەوایە بۆ مانەوە، مافی ژیانە ،   خۆ پاراستنە   لە  فەوتان   و لەناو  چوون .

 

  پێمان دەڵێ:  ئەی لاوی كورد  " ئاڵا ، پێشمەرگە ، نیشتمان،  سرودی نەتەوەیی و یەكیەتیی نەتەوەیی " بپارێزە !  ڕێز لە   زمان و كولتووری  خۆت بگرە  و  دەوڵەمەندتری   بكە !

    بە قەناعەتەوە بژی،  بە سەختی و بە پاكی كار بكە،  بەپێی توانا و لێزانیی خۆت هاوكاریی هاونیشتمانیەكانت بكە. هەوڵی زانین و فێربوونی زیاتر بدە.    تەكنیك و هونەر و زانست و فەلسەفەی سەردەم  بە دەست بێنە و  بیخە خزمەت  پێگەیاندنی  رۆڵەكانی  نیــشتمــانــەكــەتەوە.

 

  خـــۆشەویستــان !

 

     یـەكـیـەتیــی لاوان  تا ئێـستـا رێگایەكی بە درێژایی ٧٠ ســاڵ  پڕ لە هەوراز و نشێو بڕیوە و بە هەوڵ و تێكۆشان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكانی درێژە  بە خەبات دەدا.

  

            یەكیەتیی لاوان  شانازی بەوە دەكات   لە هەركام لە قۆناغەكان،  لە شێوە جۆراوجۆرەكانی خەبات  لەوانە خەباتی شاخ و پێشمەرگانە،  كەڵكی وەرگرتووە و لە قۆناغی ئێستای چالاكییەكانیدا لە بوارەكانی تەشكیلاتی و ڕاگەیاندن و پێوەندی و دیپلۆماسی و پەروەردە كردنی لاوان و بەشداری لە بوژاندنەوەی خەباتی شاخ و پێشمەرگانەی حدكا دا،  لە تێكۆشان بەردەوامە.

 

هەوڵەكانی یەكیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات،  زیاتر بۆ ناساندنی كێشەی كورد و بردنە نێو كۆمەڵگای جیهانی‌یە و  لەو ڕاستایەشدا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ‌.  بە ئەندام بوونیشی لە ڕێكخراوی "ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیستی لاوان" و ناوەندەکانی دیکەی جیهانیی تایبەت بە لاوان، بە ڕێگایەكی باش و كارامە دادەنێ‌، لە هەمبەر دەستەبەركردنی ئەم ئامانجەدا.

 

     poster 30i rebendan 2 ئەمڕۆ توێژی لاو لە ئێران بە تایبەت لە کوردستان ،   لە هەلومەرجێكی دژواردان ، هەر ڕۆژە زیاتر لە لایەن دیكتاتۆرەكانی زاڵ بە سەر ئەو وڵاتەوە،  هەوڵی لەنێوبردنیان دەدرێ و بێ‌ڕێزی و سووكایەتییان پێ‌ دەكرێت‌،  ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە خەباتی لاوان و چالاكیەكانییان، دەتوانێ مەترسییەكی گەورە  بێ بۆ سەر كۆنەپەرستی و دیكتاتۆرییەت . 

 

  لاوی ئەمڕۆ،  لاوێكی بە هەست و ئارمانج‌خوازە،   بۆیە لەگەڵ گەشەكردنی كۆمەڵگا و پەرەسەندنی تەكنۆلۆژی چاوەڕوان دەكرێ‌ بیری نوێ‌خوازیی لاوان بە سەر بەستەڵەكی  كۆنەپەرەستیدا  زاڵ بێت.

  پاش ۷۰ ساڵ تێكۆشانی بە نهێنی و ئاشكرا،  شۆڕش و بەربەرەكانێ لەگەڵ هەر دوو ڕێژیمی پاشایەتی و كۆماری ئیسلامی، خەبات و تێكۆشان بێ وچان هەر درێژەی هەیە و تا گەیشتن بە مافی گەڵ هەر بەردەوام   دەبین.

 

    بەهه‌زاران شه‌هید و بریندار و به‌ندکراوی سیاسی، بە دەیان هەزار خه‌ڵکی ئاوارە و ده‌ربه‌ده‌ر و دوور لەنیشتمانی باو باپیریان، قه‌تڵ و عامی خه‌ڵکی کوردستان، لەسێداره‌دان و زه‌خت و زۆری هێزه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، گەواهیدەری ئەوەن کە خەبات لە کوردستانی رۆژهەڵات بەردەوامە و رێژیم بە هەموو شێوەیەک بۆ مانەوەی خۆی هەوڵی کپکردنی دەدات.

 هه‌ستکردن به‌ پێویستی یەكریزی زیاتری لاوانی كورد وێڕای رێزگرتن له‌ بیر‌و ئه‌ندیشه‌ جیاوازه‌کان، بۆ له‌ده‌وری یه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوان له‌ ئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان  به ‌تایبه‌تی کوردستانی رۆژهەڵات، به‌رده‌وام لە هەوڵ داین و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌کەینە بنه‌مایه‌ک بۆ لێک‌نزیک‌بوونه‌وه ‌و لێک‌تێ‌گه‌یشتن .  پێکەوە   کارکردنمان  دەکەینە  بنەمای ســەرکــەوتــنــمان .9

 

       رێکخراوی یه‌کیه‌تیی لاوان بە پێداگری لەسەر بنەمــا فیکرییەکانــی، بە بڵاوكردنەوەی وشیاری نەتەوەیی و گەیاندنی زانیاری لە بوارەكانی كۆمەڵایەتی، كولتووری، سیاسی و رۆشنبیری تا دوایی ...، لە نێو توێژی لاوی كورد و بە گشتی لە كۆمەڵگای كوردستاندا، كردووە بە ئامانجی خۆی و هەوڵ دەدات تاكی وشیار و پێگەیشتوو بۆ كۆمەڵگایەكی ئازاد و دێموكراتیك و دادپەروەر، پەروەردە بكات.

 

یەكیەتیی لاوان هەوڵ دەدات،  لاوانی كورد لە ژێر چەتری ڕێكخراوەیی لاوان لە ئاستە سەرتاسەرییەكاندا، چ لە كوردستان و ئێران و چ لە ناوچە و جیهاندا بە یەك دەنگ و گوتارەوە، دەر بكەون .

      ئێمە لەو باوەڕە داین،  هەڵبژاردن وەك ئامرازێكی دێموكراتیكی گرینگ، یەكێك لە سەرەتایی‌ترین مافەكانی هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرانی وڵات، كاتێك كاریگەری دەبێ كە ببێتە دەرفەتێك بۆ گۆڕانكاری لە دەسەڵات و بە پێی پێوەرە دێموكراتییەكان لەسەر بنەمای "ئازاد، عادیلانە، دەورەیی" بەڕێوە بچێ.  بە بێ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد، هاووڵاتیان نە دەتوانن بەڕێوەبەرە  شایستەكانی خۆیان هەڵبژێرن و نە دەتوانن ئیرادەی خۆیان دەرببڕن.

 

posteri lawan bo tahrim iran 94  بۆیە   لە چوارچێوەی كۆماری ئیسلامیی ئیراندا بەو خوێندنەوەیە كە لە پێوەری هەڵبژاردنێكی ئازاد و دێموكراتیك هەیە،   نە دەرەتانی هەڵبژاردنی ئازاد هەیە و نە نوێنەرانی شیاوی خەڵك دەتوانن خۆیان بپاڵێون. لە سیستمێكی هاوشێوەدا كە "شەرعییەتی نوێنەر" پێوەندیی بە دەنگ و ڕەزامەندیی خەڵكەوە نیە، هەڵبژاردن تەنیا دەتوانێ شانۆیەك بێ بۆ كۆمەڵێك ئامانجی تایبەتی ڕێژیم.

 لەو پێوەندییەدا یەکیەتیی لاوان بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکەی رۆژهەڵات، لە هەڵویستێکی نەتەوەیی‌دا ، داوای بایکۆتی شانۆی بەناو هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەکات.

 

 

ئازیزان

    

جێی خۆیەتی ڕوو لە ئەو تێكۆشەرانەی كە بۆ ساتێكیش لە یەكیەتیی لاواندا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا و‌ لە سەختترین هەلومەرجەکاندا پشت و پەنای ئەم ڕێكخراوەیە بوون و تێكۆشانی خۆیان لە یەكیەتیی لاواندا درێژە پێ داوە‌. هەروەها هەموو ئەو دۆست و پشتیوانانەمان‌ لە هەموو قۆناغەكانی تێكۆشان و بە تایبەت لە سەردەمی ئێستاماندا كە هاندەر و هاوكارمانن و سەرجەم ڕێكخراوەكانی دۆستمان لە هەر چوارپارچەی كوردستان، سپاس و پێزانینی خۆما‌ن‌یان ئاراستە بكەین.

 

 

بروخێ رێژیمی تێرۆریست و دژبەری ئازادی و یەکسانی کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکەوتن بۆ ئازادیخوازان

 

 

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانlawann 30 rebendan

 

٣٠ی رێبەندانی ٢٧١٥ی کوردی

19ی فێبرییەی 2016ی زایینی