hawxemi lawani demukrat   مامۆستا و رێبەرێکی دیکەی دێموکرات تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوو.

    هەوالی کۆچی نابەوەختی سەروان چەکۆ رەحیمی پێشمەرگە و خەباتگێری ماندوونەناس و شێلگیر ، نە تەنیا خەسارێکی گەورە بۆ کورد و حیزبی دێموکرات ،بەلکۆ خەسارێکی گەورە بۆ لاوانی نیشتمانە کە سەروان چەکۆ رەحیمی مامۆستا و وانەبێژیان بوو.

     بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان لە رێکخراوی یەکیەتیی لاون لە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات و سەرجەم تێکۆشەرانی کوردستان بە گشتی دەکەین.

     رۆحی رێبەر و مامۆستای بە ئەمەگ و ماندوویی نەناسمان شاد و رێگای پڕ رێبوار و یادی هەردەم پیرۆز بێت.

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٦ی کوردی