youth day2 لاوانی خۆشەویست

خەبات بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و دادپەروەری بەشێکی گرنگ لە تێکۆشانی مرۆڤە بۆ گەێشتن بە ئامانجەکانی، مرۆڤ بۆ بەرەوپێش‌بردنی ئامانجەکانی هەنگاو و تاکتیکی جۆراوجۆری بە کار هێناوە کە ئەم تێکۆشانە پێویستی بە هێزی مرۆیی بە بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکۆتکەرەکان و بناژۆخوازەکان بووە.

 

 لاوان وەک کاریگەرترین هێزی بەشدار لە خەباتی مرۆیی دژی چەوسانەوە توانیانە کاریگەری خۆیان لە رەوتی گەشەسەندنی کۆمەڵگا بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان بسەڵمێنن.

 

 بۆیە دیار کردنی رۆژێک بە ناوی رۆژی لاوان نە تەنیا پێناسە و نیشانەیە بۆ کاریگەر بوونی هێزی لاوان بگرە دەبێتە هۆکارێک بۆ مکور بوونی لاوان بۆ بەردەوامی لە خەبات بۆ بە دەست هێنانی ئازادی و دادپەروەری و گەراندنەوەی بەها مرۆییەکان .

 ئێمە وەک رێکخراوی لاوان لەو رۆژەدا وێرای پیرۆزبایی لە لاوان، تەکەز دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی لاوان بەردەوام لە خەبات و تێکۆشان بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێن.

بەرز و پیرۆز بێ رۆژی جیهانی لاوان

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٢ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زاینی