Error in function loadImage: The image could not be loaded.

Error in function redimToSize: The original image has not been loaded.

Error in function saveImage: There is no processed image to save.

Error in function loadImage: The image could not be loaded.

Error in function redimToSize: The original image has not been loaded.

Error in function saveImage: There is no processed image to save.

Lawan.org

لاوانی کوردستان

لە کاتێک لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەرەو ڕۆژی جیهانی لاوان دەڕۆن کە لە وڵاتێکی ئازاد دەژین و حکومەتەکانیان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی لاوان هەروەها پەروەردە و ڕاهێنانی لاوان بۆ هەبوونی ژیانێکی باشتر وەکوو یەکێک لە بەرنامەکانی سەرەکی و گرینگ بەردەوام هەوڵ دەدەن.

بە پێجەوانەوە لاوانی کورد لە رۆژهەڵات کوردستان بە هۆی هەبوونی حکومەتێکی ملهۆڕ نەک لە زۆربەی مافەکانیان و ئازادییە تاک و گشتیەکانیان بێ بەش کراون بەڵکوو ڕووبەڕووی دەیان پیلانی ترن بۆ ئەوەی نەتووانن ژیانێکی سەربەست و خوشگوزەرەانیان هەبێت.

لە کاتێک دا ڕۆژی جیهانی لاوان لە ژێر دروشمی " دروست کردنی دونیایەکی باشتر لە گەڵ لاوان" بە مەبەستی گرینگی دان بەو توێژە بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانیان، لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە، حکوومەتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران دیکتاتۆری بە هەموو شێوەیەک بە دژی ماف و پێداویستیەکانی لاوان کار دەکات و تەنانەت ڕۆژانە وێڕای ئازار و ئەشکەنجە دانی لاوان بە بیانووی جۆراوجۆر، بە دەیان لاوی تر بە هۆکارە جیاوازەکانەوە وەکوو کۆلبەریی گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

ئەوەی بۆ ئێمە جێگای هیوایە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو سیاسەتانەیە کە ڕۆژانە لاوانی خوێن گەرم و نیشتمان پەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەست دەبن بە ڕێزی شۆڕشی نەتەوەکەیانەوە و لە رێگای جیاوازەوە خەبات بۆ بەدی هاتنی مافی نەتەوەکەیان دەکەن و لە پێناو ئەو ڕێگا پیرۆزەدا ژیانیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن.

لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر بۆیەش ڕێکخراوەکەمان زیاتر لە پیرۆزبایی، ئەو دەرفەتە دەقوزێتەوە تاکوو ئەرکە نیشتمانیەکانمان وەبیر بهێنینەوە و کار بکەین بۆ ئەوەی ئێمەش وەکوو لاوانی دیکەی گەڵانی سەربەست، لە وڵاتی خۆمان بە ئازادی ئەو ڕۆژە پیرۆزە بەرز ڕابگرین و هاوشانی لاوانی جیهان شاد بین، هەروەها حکومەتەکانیش وەکوو دەرفەتێک بۆ بەرەو پێشچوونی وڵات بڕوانێتە لاوان نەک وەکوو مەترسییەک بۆ ڕووخاندنی حکوومەتەکەیان.

ڕۆژی جیهانی لاوان لە لاوانی جیهان بە گشتی و لاوانی کوردستان بەتایبەتی پێرۆز بێت.

یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

2018/8/12ـی زایینی
2718/5/21ـی کوردی (1397ـی هەتاوی)