logoy lawan renwarلاوانی نیشتمانپەروەر لە باشووری کوردستان

خەڵکی تێکۆشەری باشوری ولات

روانین و خوێندنەوەی ئەو دۆخەی ئیستای کورد لەگەڵی بەرەوڕووە  وەکوو هێزێکی ئازادیخواز و دژی تیرۆر لە هەموو جیهاندا ناسراوە و لە ناوەندەکانی بڕیاری نێونەتەوەییدا بە ئەرێنی لێی دەڕوانرێت، پێویستی ئەوە دەخوازێت لە هەڵویست و کاردانەوەکانمان دا رچاوی هەلوومەرجی ناوچەیی و جیهانی و ئاسایشی نەتەوەیی گەلەکەمان بکرێت

لەگەڵ ئەوەیدا  بەشێک لە قەیران و کێشەکانی کۆمەڵگای باشوور جیگەی رەخنەن و  دەکرێ نارەزایەتی بە شێوەیەکی دێموکراتیک و هێمنانەی بەرامبەر بکرێت.

بەیانکردنی خواست و رەخنە لە کەمووکوڕییەکان و دەربڕینی ئیعترازەکان مافێکی رەوا و سرووشتی هەموو تاکێکە، بەڵام ئەوەی ئیستا لە باشوور روودەدات و خوێندنەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەگەری دەستێوەردانەکان زۆر سانایە و دەکرێ ئێعترازاتی بەرحەقی کۆمەڵگای باشووری کوردستان ئاراستەی دیکە بەخۆ بگرێ و خاوەنهەڵویست و مافخوازەکانی باشوور و بە گشتی گەلەکەمان، زەرەرمەند بێت.

 داواکارین لەسەرجەم لاوانی نەتەوەکەمان لە باشووری ولات، ئێمه‌ هه‌موو ناچارین و چاره‌نوسیشمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ بژین، بۆیە پێویستە زمانمان نه‌رمتر بێت و زیاتر بیر له‌ سبه‌ینێى نه‌وه‌كانى داهاتوومان بكه‌ینه‌وه‌ و ئاراستەی خۆپیشاندان و دەربڕینی ئیعترازاتەکانتان رووی هێمنانە و شارستانیانە بەخۆوە بگرێ، سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت.

 گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەتوانێ بە پێڕەو کردنی سیاسەتی دروست و دێموکراتیک داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان و بە گشتی نەتەوەکەمان دابین بکەن.

 لە کۆتاییدا ئێمە وەک رێکخراوەیەکی تایبەت بە توێژی لاو و گۆڕانخوازی کوردستان داواکارین لەسەرجەم خەڵکی بەشەرەفی باشووری کوردستان بە تایبەت لاوانی ئەو بەشەی نیشتمان بە  دانبەخۆداگرتن  خواست و داواکارییەکانتان بە شێوەیەکی هێمنانە وئاشتیخوازانە بەدوور لە هەرچەشنە  توندوتیژییەک دەربڕن و  هەنگاو بۆ پێکەوەهەڵکردنی ئاشتییانە و بەهێزکردنەوەی ئاسایشی نەتەوەیی، هەڵبگرن.

 

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٩ی رەزبەری ٢٧١٥ی کوردی