20181018 203909

 
 
شاهۆ وەیسی کوڕی وەیسی لە ڕێکەوتی ۱٤ی گەلاوێژی ۱۳۷٦ی هەتاوی لە شاری پاوە لە دایک بووە، لە منداڵییەوە دەستی بە خوێندن کردووە و هەتا وەرگرتنی بروانامەی دیپلۆم درێژەی بە خوێندن داوە. دواتر بۆ دەستکەوتنی بژێوی ژیان و بە هۆی هەژارییەوە وازی لەخوێندن هێناوە و بە مەبەستی کارکردن دەڕواتە شارەکانی دیکەی ئێران.
 
 
شەهید شاهۆ وەکوو زۆربەی هاونیشتمانییەکانی بە هۆی بێ کاریەوە لە ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاوی پەنا دەباتە بەر کار کردن لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان.
 
 
شەهید پاش هەست کردن بە زوڵم و ستەمی دوژمنان دەرحەق بە گەلی کورد، هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی بەرانبەر نەتەوەکەی لە ساڵی ۱۳۹٥ هەتاوی دێتە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و درێژە بە رێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان دەدات. هەر لە سەرەتای بوونی بە پێشمەرگە دەبێتە ئەندامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە ڕیزی ئەو ڕێکخراوەدا ئەرکدار دەبێت. شەهید لە سەرجەم ئەو ئەرکانەی کە پێی سپێردرابوون سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و بەو پەری دڵسۆزیەوە هەتا دوادڵۆپی خوێنی لە خەبات کردن درێغی نەکردووە.
 
 
سەرەنجام شەهید شاهۆ وەیسی و یەکێک لە هاوڕێیانی بەناوی " شەهید زانیار ئیسلامی" بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حیزبی و تەشکیلاتی لە ناوچەی پاوە، لە ڕێکەوتی ۲۰ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی دەکەونە کەمینی سوپای تیرۆریستی پاسدارن و پاش شەڕێکی قورس کە سێ کاتژمێری خایاند، زۆر بەداخەوە شەهید شاهۆ لەگەڵ شەهید زانیار لەو شەڕەدا گیانی خۆیان دەکەنە فیدای کورد و کوردستان.