Warning: getimagesize(images/1.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /mounted-storage/home53a/sub001/sc29533-VDMK/lawan.org/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468
gmailبه‌م زوانه‌ گوگڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ پۆسته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی (جی مه‌یڵ) زیادده‌كات كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ كاتێكی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامی ئیمه‌یڵ ده‌ده‌نه‌وه‌.
 
ئه‌م تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌ ناوی وه‌ڵامی زیره‌كه‌. له‌ڕێگه‌ی وه‌ڵامی زیره‌كه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ری جی مه‌یڵ له‌وه‌ڵامی ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی كه‌ بۆی دێت، سێ بژارده‌ی په‌یوه‌ندیداری دێته‌ به‌رده‌م و ده‌توانێت به‌خێرایی یه‌كێكیان وه‌ك وه‌ڵام بۆ به‌رامبه‌ر بنێرێت.
 
به‌مزوانه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار كه‌ جی مه‌یڵ له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی جی مه‌یڵه‌وه‌ به‌كارده‌هێنن نه‌ك له‌ڕێگه‌كانی تره‌وه‌.
 
1بۆ نمونه‌ ره‌نگه‌ نامه‌یه‌كت بۆ بێت و بڵێت: "ئایا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كت لایه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ نوێكه‌؟"، له‌م كاته‌دا گوگڵ به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی سێ وه‌ڵام ده‌خاته‌ به‌رده‌ستت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و پرسیاره‌وه‌ هه‌یه‌و ده‌نوسرێت: "نه‌خێر، به‌داخه‌وه‌"، "پێویسته‌ بۆی بگه‌ڕێم"، "دواتر بۆت ده‌نێرم". 
 
تۆش ئه‌گه‌ر بڕیارتدا یه‌كێك له‌و وه‌ڵامانه‌ هه‌ڵبژێریت ئه‌وا سه‌رباری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ده‌توانیت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی  پێت گه‌یشتووه‌، نوسینی تریشی بۆ زیاد بكه‌یت و بینێریت.
 
چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ڵامی خێرا هه‌ر هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر بنچینه‌ی نامه‌ هاتووه‌كه‌ نه‌بووه‌. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی نامه‌ هاتووه‌كه‌ سێ وه‌ڵامی زیره‌ك ده‌خاته‌ به‌رده‌ست.
 
 
خەندان