shabakaymobileکەسانێکی زۆر بەدەست گرفتی راوەستانی خزمەتگوزاری پەیوەندیی مۆبایلەوە دەناڵێنن بەھۆی گرفتی شەبەکەوە بۆیە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانیی چەند ھەنگاوێکی سادەی بۆ چارەسەری ئەو گرفتە خستۆتەروو.

 

- دەکرێ لەرێی داواکردنی ژمارە (*# ١٢٣٤٥ # ٣٠٠١*) ەوە بزانیت شەبەکەت چۆنە ئەمەش دەچێتە پەیجی تاقیکردنەوەی مەیدانیەوە ، بەو جۆرە بۆ ئەو ژمارەیە بگەرێ کەبە یەکەی DBM کۆتایی دێت ئەگەر ژمارەکە سەروو سەد بوو ئەوا مانای وایە شەبەکە بەھێزە.
-
گۆرینی شوێنەکەت : لەلای راست بۆ لای چەپی ژوورەکە.
-
کردنەوەی پەنجەرەکان کەئەمەش دەکرێ ببێتە ھۆی بەھێزکردنی توانای شەبەکە.
-
چونە سەر شوێنێکی بەرز، ئەمەش وادەکات کەھیچ شتێک نەبێتە رێگر لەبەردەم مۆبایلەکەتدا بۆ وەرگرتنی شەبەکە.
-
ھەندێ جار کوژاندنەوەی مۆبایلەکە و داگیرساندنی ھەروەھا خستنەسەر Flight Mode باشترینە تا شەبەکەیەکی بەھێز بھێنێتەوە.
-
گۆرینی شێوەی بەدەستەوە گرتنی مۆبایلەکە ئەمەش بۆ ئەو مۆبایلانەی کەشەبەکەیان لاوازە بەو جۆرە مۆبایلەکە سەرەو خوار بگرە بەدەستەوە شەبەکەی زیاتر دەبێت.

سەرچاوە : snnc.co