Warning: getimagesize(images/7.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /mounted-storage/home53a/sub001/sc29533-VDMK/lawan.org/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

Warning: getimagesize(images/6.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /mounted-storage/home53a/sub001/sc29533-VDMK/lawan.org/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

applecompany

 

 

ئەپڵ، گەورە کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیا و ئامێرە زیرەکەکان لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا، دوێنێ چوارشەمە کاتژمێر 08:00ی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان، نوێترین بەرهەمەکانی خۆی ئاشکراکرد.



تیم کوک، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ، لە کۆنفرانسەکەدا هاوشێوەی ساڵی رابردوو، دوو جۆری نوێی ئایفۆنی بەناوەکانی (iPhone 6S  و  iPhone 6S Plus) ئاشکراکرد.

هەوڵدەدەین بە گشتی بەراوردێک لەنێوان ئەم دوو ئایفۆنە، لەگەڵ (iPhone 6  و  iPhone 6 Plus) دا بکەین :

1-    
لە رووی قەبارەوە هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6ئێس-دا نییە (4.7 ئینج)، بەهەمان شێوە لە نێوان ئایفۆن 6 پڵەس و ئایفۆن 6 ئێس پڵەس (5.5 ئینج).

2-    
روونیی شاشەکانیشیان یەکسانە.

3-    
ئەم دوو نەوە نوێیەی ئایفۆن، لە رووی توانای پاشەکەوتکردنی (میمۆری ناوەوە) بە سێ توانای جیاواز دەستدەکەون (16GB, 64GB, 128GB) لە کاتێکدا کە دوو نەوەکەی پێشوو بە قەبارەی 32 گێگابایت-یش دەستدەکەوتن.

4-    
سیستەمی کارپێکردنی ئایفۆنە نوێ-کان iOS9 یە (بەکارهێنەرانی ئایفۆنە کۆنەکانیش دەتوانن سیستەمی کارپێکردنەکەیان بگۆڕن بۆ ئەم سیستەمە).7

5-    
کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێکان 5 مێگاپێکسڵە، لەکاتێکدا کە دوو ئایفۆنەکەی پێشوو تەنها 1.2 مێگا پێکسڵ بوو.
6-    
کامێرای دواوەی ئایفۆنە نوێکان 12مێگا پێکسڵە، لەکاتێکدا کە دوو ئایفۆنەکەی پێشوو 8 مێگاپێکسڵ بوو.
7-    
لەرووی باترییەوە، باتریی ئایفۆنەکانی پێشوو باشترن:

توانای باتریی ئایفۆن 6 (1810mAh)
توانای باتریی ئایفۆن 6 ئێس (1715mAh)
توانای باتریی ئایفۆن 6 پڵەس (2915mAh)
توانای باتریی ئایفۆن 6 ئێس پڵەس (2750mAh)
لە هەمان کۆنفڕاسدا ئامێرەکانی (ئەپڵ تیڤی و ئەپڵ واتچ و ئای پاد پڕۆ) ئاشکراکران.

ئایپادە نوێکەی ئەپڵ لەناو تەواوی نەوەکانی ئای پاد-دا گەورەترین قەبارەی هەیە، کە 12.9 ئینجە و هاوکات قەڵەمێکی تایبەتیشی لەگەڵدایە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی پێیان خۆشە قەڵەمەکە بەکاربهێنن.

نرخی ئەم ئایپادە نوێکە 799 دۆلاری ئەمریکییە و بە قەڵەمەکەوە دەگاتە 899 دۆلار.

نرخی ئایفۆنەکانیش بەپێی تایبەتمەندییەکانیان دەگۆرێت و لە 25ی ئەم مانگەدا دەخرێنە بازاڕەوە.

6