Warning: getimagesize(images/تالاسمی-کودکان.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

تەندروستی

tandrwstydlپاستنی تەندروستی دڵ بە هەنگاوێکی گرنگی ژیانی تەندروستیانە دەزانرێ بۆ مرۆڤ ، ئەمەش بەهۆی هەستیاری ئەو بەشەی جەستە و پێوە بەسترانی هەموو بەشەکانی دیکە ڕاستەوخۆ پێیەوە ، جگە لەوەش گرنگی پاراستنی دڵ لە کاتێکدایە کە ڕێژەی نەخۆشیەکانی دڵ بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێوان کەسەکاندا بڵاوبۆتەوە .

7632017 blood transfusion 2

تالاسمی کودکانوڵاتانی نزیك لە دەریای نێوەڕاست بە وڵاتانی بەربڵاویی تالاسیمیا ناسراون و دەگوترێ وشەی تالاسیمیاش مانای كەمخوێنی دەریا دەگەیێنێ، كە مەبەست لێی دەریای نێوەڕاستە.

لە ئەوروپا نەخۆشییەكە زیاتر لە یۆنان، توركیا و  ئیتاڵیا بڵاوە، بە تایبەت دورگەگانی سیسیلیا، ساردینیا، ماڵتا، كۆرسیكا، كریت و قوبرس. وڵاتانی دیكەی نزیك لە دەریای ناوەڕاستیش لە دەرەوەی ئەم كیشوەرە ژمارەیەكی بەرچاوی حاڵەتەكانی نەخۆشییەكەیان تێدایە وەكو وڵاتە عەرەبییەكانی رۆخی ئەو دەریایە.

بەپێی خەمڵاندنی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە لە جیهاندا 40 هەزار تووشبووی تالاسیمیا لەدایكدەبن كە نزیكەی 10 هەزاریان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستدان.

بەپێی هەمان داتا لەوانەی ساڵانە وەك تووشبووی تالاسیمیا لەسەر ئاستی جیهان تۆماردەكرێن، 25 هەزار كەسیان حاڵەتەكانیان وەها توندە كە لە كۆتاییدا پێویستیان بە گواستنەوەی خوێن دەبێت و هەر ساڵێك 3 هەزار تووشبووی نوێی تالاسیمیا ناچار بە وەرگرتنی خوێن دەبن.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ساڵانە 22 هەزار تووشبووی تالاسیمیا دەمرن تەنیا بەهۆی ئەوەی خوێنیان بۆ ناگوێزرێتەوە و بەپێی خەمڵاندنی رێكخراوەكە تەنیا 12%ی ئەوانەی پێویستیان بە خوێنە، بە رێژەی پێویست خوێنەكەیان بۆ دەگوێزرێتەوە. بێبەشترینی تووشبووانی تالاسیمیا لە خوێن ئەفریقییەكانن كە تەنیا 2.7% یان خوێنی پێویستیان پێدەدرێ، ئەوە لە كاتێكدایە لە ئەمریكا زیاتر لە نیوەی ئەوانەی خوێنیان پێویستە، رێژەی پێویستیان پێدەدرێ.

بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری تووشبووان لە وڵاتانی دواكەوتوون و لەوێ ئامار وەك پێویست نییە، تەنیا 97 هەزار حاڵەتی تووشبوو بە تالاسیمیا تۆماركراون، هیچكام لە تووشبووانی كیشوەری ئەفریقا لەم ئامارەدا نین!

دەرمانی دژە ئاسن تەنیا بۆ 39%ی تووشبووان بەردەستە و لەم رووەوە ئەوروپییەكان خۆشبەختترینن كە 91%ی تووشبووانیان ئەو دەرمانانەیان پێدەدرێ، لە ئەفریقا هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە پێدانی دەرمانی دژە ئاسن بە تووشبووان.

خەمڵاندنەكانی تەندروستی جیهانی دەڵێن ساڵانە 3 هەزار تووشبووی تالاسیمیا بەهۆی زۆربوونی ماددەی ئاسن لە جەستەیان دەمرن، ئەم ئامارە قوربانییانی كیشوەری ئەفریقاش ناگرێتەوە، ئەمریكا لەم رووەوە خۆشبەختترینە كە ساڵانە تەنیا 57 منداڵی كیشوەرەكە بەو هۆیەوە دەمرن.
سەرچاوە: رووداو

running1 لێکۆڵەرانی بواری تەندرووستی باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ وه‌رزش کردنی قورس و تاقه‌ت پروکێنه‌کان مرۆڤ له نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌پارێزێت

 

 

 

 

 

chawrywrgبۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته‌ كاتی پێویست دابینبكه‌یت و هه‌وڵی له‌گه‌ل بده‌یت، به‌ڵام به‌گۆڕانكاری له‌به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا به‌ئاسانی ده‌توانیت چه‌وری ورگت دابه‌زێنیت، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ هه‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌كه‌یت.

 brbraypshtبڕبڕه‌ِی‌ پشت یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات جه‌سته‌یه‌كی‌ رێكی‌ هه‌بێت له‌كاتی‌ وه‌ستان یان دانیشتن یان رۆشتندا، بۆیه‌ پاراستنی‌ زۆر گرنگه‌، ماڵپه‌ڕی (‌ 24ae  ) ئاماژه‌ی‌ به‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ داوه‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌نجامی‌ ده‌دات‌و زیانی‌ به‌رچاوی‌ بۆ بڕبڕه‌ی‌ پشتی‌ ده‌بێت له‌وانه‌: