khamokyچەند پسپۆڕێكی جیهانی جەخت لەوە دەكەنەوە كە یەكێك لەو ماددانەی بۆ دروستكردنی دەرمانی دژە خەمۆكی بەكاردەهێنرێت، زیانی بۆ لاوان هەیە و ڕوبەڕووی مەترسیان دەكاتەوە. 

بەڕای پسپۆڕەكان ماددەی پارۆكسیتین كە لە پێكهاتەی هەندێ دەرمانی دژە خەمۆكیدا بەكاردەهێنرێت ، زیانێكی زۆری هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات بەجۆرێك ، كاریگەری ئەو ماددەیە بەشێوەیەكە كە ژیانی لاوان و هەرزەكاران دەخاتە مەترسییەوە.

 توێژینەوەكە لەلایەن چەند كۆمپانییەكی تایبەتمەندی دروستكردنی دەرمانەوە ئەنجامدراوە و چەندین زیانی ماددەی پارۆكسیتین ئاشكرا كراوە، لای خۆشیەوە چەند ساڵێك لەمەوبەر دەستەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی كە بە (FDA) ناسراوە هۆشداریدابوو لە مەترسییەكانی ئەو ماددەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە گشتی و لاوان بە تایبەتی.

 پسپۆڕەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە خەمۆكی و كێشە دەرونییەكان زیاتر بە ڕێگای دیكە چارەسەر بكرێت و كەمترین كات پەنا بۆ بەكارهێنانی دەرمان ببرێت.

سەرچاوە : تۆڕی هەواڵی کوردی کەی ئێن ئێن