bardygwrchylaلە بڵاوکراوەیەکی پزیشکانی یەکێک لە نەخۆشخانە بەناوبانگەکانی ئەمریکا ، زانیاری گرنگ لەسەر هۆکارە سەرەکیەکانی بەردەی گورچیلە دراوە .             

هەبونی بەرد لە گورچیلەدا بەیەكێك لە كێشە تەندروستیە بڵاوەكان دادەنرێت ، پزیشكەكانی نەخۆشخانەی فیلادلفیای منداڵان لەئەمەریكا ئەوەیان ئاشكراكرد ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان توشی ئەم كێشە تەندروستیە دەبن.

لەم بڵاوكراوە پزیشكیەدا پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە نەخواردنەوەی بڕی پێویست ئاو و زۆر خواردنی خوێ دوو هۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە.

بۆ ئەوەش باشتر وایە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە و خوێ كەمبكەنەوە لە ئامادەكردنی خواردنەكانی ڕۆژانەدا.

هەبونی ئازاری نادیار لە سك و پشتدا و هەبونی خوێن بە میزەوە بە دوو نیشانەی هەبوونی بەردی گورچیلە دادەنرێت.



سەرچاوە :

خەندان