tandrwstydlپاستنی تەندروستی دڵ بە هەنگاوێکی گرنگی ژیانی تەندروستیانە دەزانرێ بۆ مرۆڤ ، ئەمەش بەهۆی هەستیاری ئەو بەشەی جەستە و پێوە بەسترانی هەموو بەشەکانی دیکە ڕاستەوخۆ پێیەوە ، جگە لەوەش گرنگی پاراستنی دڵ لە کاتێکدایە کە ڕێژەی نەخۆشیەکانی دڵ بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێوان کەسەکاندا بڵاوبۆتەوە .

              لەسەر بنەمای زیانبەخشی ئەو خواردەمەنیانەی کە تەگەرە دروست دەکەن لەبەردەم خولی خوین و ناهێڵن بەسروشتی خۆی خوێن بێت و بچێت ، ئەو خواردنانەش زیاتر ئەوانەن کە دەوڵەمەندن بە چەوری ، ڕێنماییەکان بەو شێوەیەی خوارەوەن //

١- بەکارهێنانی بەهارات و گیای خۆراکی  :

یەکێک لە کارە گرنگەکان بۆ پاراستنی خوێنبەرەکان بریتیە لە کەمردنەوەی بەکارهێنانی خوێیە ، بەڵکو زیاتر دەبێت گرنگی بەبەکارهێنانی بەهاراتی وەکو : دارچین و زیرەی ڕەش و زەنجەفیل بدەیت ، کەواتە دەبێت ئێمە بەردەوام بیر لە خۆراکیە گییاییەکان بکەینەوە ، بۆ نمونە گیای دڵڕفێنی نەعنا .

٢- وردبین بە لە ڕێنماییەکانی سەر کیسەی خۆراکیەکان ، بەتایبەت ئەوانەی لە کارخانە سازدەکرێن و بەستە بەندی دەکرێن :

بەردەوام کاتێک دەتهەوێ خۆراکێکی ناو کیسەیەک یان قوتویەک .. لە بااڕ بکڕی پێش ئەوەی مەعامەلە بکەیت و بیهێنیتەوە ، ئەوا بیربکەوە و لەو زانیاریانە وردبەوە کە لەسەر کاڵاکە تایبەت بەخۆی نوسراون ، یەمە جار بزانە چ کۆمپانیایەک دروستی کردووە ، پاشان بزانە تاچەند ئەو کۆمپانیایە یان ئەو کاڵایەی بەردەستت بۆ خزمەتی بەکاربەرە یان زیاتر بۆ قازانجی ئابووری و زیانەکانی بۆ لەش زیاترن ، پاشان پێکهاتەکانی ئەو کاڵایە بخوێنەوە و بزانە لە چی پێکدێ : ( ڕێژەی خوێ – ڕێژەی شەکر ، ڕیژەی کالۆری و ڕیژەی گەرمی و ڕێژەی ڕۆن ..) کاتێک لەو ماددانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر تێدا بوون بەتایبەت خوێ و ڕۆن لە بەکارهێنانی دورکەوە یان هەوڵ بدە لەو کاڵایە دانەیەکی گوجاوتر بدۆزیتەوە ، پاشان بزانە ماوەی دروستکرانی و بەسەرچوونی چۆنە ، بەردەوام هەوڵ بدە کاڵایەک بکڕی کە زۆرترین ماوەی بەسەرچوونی هەبێ واتە تازە بێت و نزیک نەبووێتەوە لە بەسەرچوون .

٣- خواردنی شکۆلاتی ڕەش ( واتە نا مصنوعی )  :

دواین لێکۆڵینەوەکان ڕاستی گرنگی خواردنی شکۆلاتە دەسەلمێنن ، بەکارهێنانی شکۆلاتەی ڕەش بە ریژەیەکی مامناوەند ، جوڵەی خوینی ئەوانەی ئەو شکۆلاتە بەکاردینن زۆر زیاترە لەوانەی شکۆلاتی کارخانە دەخۆن ، ئەو گرنگیەش زیاتر لە بوونی ماددەی ( البوليفينول ) دا خۆی دەبینێتەوە ، ئەو ماددەیە دەبێتە هۆی فراوانبوونی لوولەی خوینبەر .

٤- خواردنی گوێز و بادەم :

گوێز و بادەم و بوندوق سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئەو چەوریە سودبەخشانەن کە سودی زۆر دەگەیەنن بە تەندروستی دڵ و دەفری خوێنین ، لێکۆڵینەوەی نوێ دەری خستووە کە بەکارهێنانیان بەشێوەی ڕۆژانە ، وادەکات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکان دڵ و بەتایبەت شا خوێنبەر بۆ ڕێژەی %٣٠ کەم بکاتەوە .

٥- خواردن و خواردنەوەی سپیاییەکان ( بەرهەمە شیرەمەنیەکان ) :

بەکارهێنانی بەرهەمەکانی شیر دەتوانێ یارمەتی دەرێکی بەسوود بێت بۆ پاراستنی تەندروستی دڵتان ، لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ٥٠٠ کەس ئەنجام دراوە ، ئەو کەسانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕۆژانە بەریژەی هاوسەنگ بەرهەمەکانی شیریان خواردووە و سەرەنجام دەرکەوتووە کە پەستانی خوێنی هەر یەکێکیان بەریژەی بەرچاو دابەزیوە ، بەڵام وریا بن پەنیرێک مەخۆن کە خوێی و چەوری زۆر بێت ، هەروەها کاتیک ماست دەخۆن لە پێشدا توێژی سەرەوەی کە زۆر چەورە لابەرن و سود لە ژێرەوەی وەگرن زیاتر .

٦- چای سەوز بخۆرەوە :

سودەکانی چای سەوز هەر خوڕافە نییە کە کلتوری جیاوازی دونیا هەیە بە ووتە لە باب و باپیرانیان بۆیان ماوەتەوە کە چای سەوز بخۆن ، بەڵکو سەلمێندراوە کە بەشداری دەکات لە سنوردارکردنی نەخۆشیەکانی دڵ و هەوکردنی شا خوێنبەر ، کە ماددەی ( اليبيغالوكاتيشين ) ١٠٠ بەرامبەر ڤیتامین ئی و سی سودی هەیە .

 

 

سەرچاوە لە عەربیەوە :

www.misr5.com