shutterstock 535397872 759x500دەرونناسان پێیان وایە کە ٪٦٠ ی تێگەیشتمان لەخەڵک پەیوەندی بە تۆنی دەنگ و ئاماژە و جوڵەی جەستەیانەوە هەیە و قسەکردن بەشێکی کەمە لەپرۆسەکە. هەر بۆیە زمانی جەستە  لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنرێن و بایەخی زۆری پێ دەدرێت.

ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی کە لەوانەیە یارمەتیت بدەن زیاتر لەخەڵک تێبگەیت:

١-کاتێک کەسێک قسە دەکات و دەست لە دەموچاوی یان لوتی دەدات، ئەمە ئەوەی دەگەیەنێت کە ئەو کەسە درۆ دەکات یان ڕاستییەکانت لێدەشارێتەوە.

٢- کاتێک قسەت بۆ یەکێک دەکەیت و ئەو لەناکاو دەستی بۆ گوێی برد، بێگومانبە کە ئەو کەسە باوەڕت پێ ناکات.

٣- ئەگەر نوکتەیەکت بۆ یەکێک گوت و تەنها ماسولکەکانی نزیک دەمی کشان ئەمە واتە موجامەلەت دەکات و قسەکەت هیچ پێکەنیناوی نەبوو.

٤-ئەگەر کەسێک لەکاتی قسەکردن هەردوو پەنجە مۆری لەیەکتر نزیک کردەوە واتە کەسێکی عەقڵانیە و ڕۆشنبیرە و دەتوانێت زوو لەگەڵ بارودۆخ خۆی دەگونجێنێت.

٥-ئەگەر بەکەسێکی نوێ ناسێنرایت وئەو کەسە جوڵەی پێڵوی چاوەکانی خێراتربوون ئەوە دڵنیابە ئەو کەسە تۆی بەدڵە.

٦-ئەگەر کەسێک لەکاتی قسەکردن دەستی خستە ناو گیرفانی ئەوا دەیەوێت وانیشان بدات کە متمانەی بەخۆی هەیە.

٧-ئەگەر ئافرەتێک دەستی خستە ژێر چەناگەی یان ئانیشکی خستە سەر مێزی بەردەمی، ئەوا دەیەوێت سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت.

٨-ئەگەر کەسێک لەکاتی قسەکردن دەستی دایە جانتا یان یاخەی قەمیسی ئەوا متمانەی پێت نییە یان هەست بەئارامی ناکات.

٩-ئەگەر کەسێک دەستی خستە پشتی ملی، ئەوا توڕەیە یان هەستێکی ناخۆشی هەیە .

١٠-ئەگەر کەسێک لەکاتی تەوقەکردن بەتوندی دەستی خستە سەردەستەکانت ئەوا دەیەوێت بەسەرت زاڵ بێت.