vp visions

خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت وتووێژێکی تایبەتی ژووری ڕۆژەڤ لە تێلێگرامە کە بە میوانداریی بەرێز دیاکۆ هاشمی ، شارەزای بواری زمانبە پێشکەشکاری ئەمجەد محەممەدی، چالاکی فەرهەنگی ، دەربارەیئاوڕێک لە چالاکیی گرووپە ئایتییە کوردییەکانی هەندەران ئەنجام دراوە.

دەقی وتووێژەکە لە ژووری رۆژەڤ کراوە و ماڵپەری لاوان لە هیچ وشەیەکی ناوەرۆکی وتووێژەکە بەرپرسیار نیە.

دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:

ڕۆژەڤ: بەخێرهاتنی کاک دیاکۆ دەکەین و زەحمەتبکێشن دەروازەی وتوێژەکە باس بکەن ؟

wtwizh lagal dyako minbaryهاشمی: ئەم کاتەتان باش و زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، بۆ بەشداری لەم ڕۆژەڤەدا. لەم باسەدا دەمانەوێت باسی ئەو گرووپانە بکەین کە لە سەرەتاوە کاریگەرییان هەبوو لە ئایتیی کوردی. ئاوڕێک لە گرووپە کوردییە ئایتییەکان لە هەندەران. تێبینی:

دیارە لە هەندەران گرووپ یان ماڵپەڕی بواری ئایتی زۆر هەن، بەڵام ئەوانەی کە ئێمە لەم باسەدامەبەستمانە بریتین لە:

1.   کوردئایتیگرووپ www.kurditgroup.org

2.   زانستپەروەرانی کوردی www.zkurd.org

3.   چاوگ  www.chawg.org

لە پێشدا باسی کوردئایتیگرووپ دەکەین کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەو گرووپە چی بوو.

ڕۆژەڤ: مامۆستا دیاکۆ زۆر بەخێر هاتن، تکایە لە سەرەتاوە خۆتان بۆ هاوڕێیان بناسێنن.

هاشمی: زۆر سوپاس، من "دیاکۆ هاشمی"، ڕێنوێنکاری زمانی کوردی، سۆرانی، کە بە سویدی پێی دەڵێن: språkhandledare i kurdiska sorani

ڕۆژەڤ: مامۆستا گیان ، ئایتی گرووپ چییە؟

هاشمی: وەکوو وەرگێڕیش لە نێوان زمانەکانی سویدی، کوردی (سۆرانی، کەلهوڕی)، فارسی، دەری کار دەکەم. جگە لەوە ئەندامی گرووپەکانی کوردئایتیگرووپ و زانستپەروەرانی کوردم، لە پرۆژەی تەختەکلیلی کوردی و فۆنتی کوردی بەشداری بووم، ئەندامی تیمی ئایتیی هەندەران و تیمی وتووێژ لەگەڵ مایکرۆسۆفت و فەرمانگەی ئاتیی کوردیستانیش بووم.

ئایتی: Information technology

Information technology (IT)

کوردی: تەکنۆلۆژیای زانیاری، فارسی: فناوری اطلاعات.

کوردئایتیگرووپ ناوی گرووپێکە کە دامەزرا بۆ ئەوەی لە بواری ئایتی بەخۆڕایی کار بۆ زمانی کوردی بکات.

ڕۆژەڤ: چی بوو کەوتنە بیری ئایتی گرووپە کوردییەکان؟

هاشمی: لەم جیهانەدا سیستەمی جۆربەجۆر و زۆر هەبوون و هەن کە لەوانەدا پێویست بە نووسین دەکرێت. سیستەمەکان هەمیشە چونیەک نین و پێکەوە جیاوازییان هەیە.

وەک دەزانن لە کۆمپیوتەردا بۆ نووسینی هەر هێما و پیت و نیشانەیەک کە بە زمانی ئایتی پێیان دەوترێت نووسەکان characters، کەڵک لە کۆد وەردەگیرێت. کێشەکە ئەوە بوو کە لە سیستەمە جۆربەجۆرەکاندا دەیتوانی نووسەیەک بە چەند کۆدی جیاواز بنووسرێت، بۆ نموونە ئەگەر لە سیستەمێکدا پیتی "ک" کۆدی "06A9"ی هەبوایە لەوانە بوو هەمان پیت لە سیستەمێکی تردا کۆدێکی تری هەبوایە.

کۆدی جۆربەجۆر، ناگشتی و نایونیکۆد

چونکە کۆدەکان لە هەموو شوێنێکدا وەکوو یەک نەبوون، یان پیتەکان لە هەموو لایەکدا بڵاو نەبووبوونەوە کە دەرخەری ئەو کۆدانە بن، هەر لەبەر ئەوە کاتێ لە شوێنێکدا شتێک دەنووسرا لەوانە بوو لە سیستەمێکی تردا ئەو کۆدانە نەناسرێنەوە و بە شتێکی تر دەربچن و نەخوێنرێنەوە و تێک بچن، یان تەنانەت نووسین لە یەک سیستەمی چونیەک بەڵام لە دوو شوێنی جیاوازدا دەیتوانی وەک یەک دەرنەچێت و تێک بچێت چونکە ئەو پیتە کە دەرخەری ئەو کۆدە بوو لە هەموو کۆمپیوتەرێکدا نەبوو.پێشتر فۆنتی عەرەبی و فارسی چێ کرابوون و بۆ نووسین بە شێوەیەکی سنووردار، بۆ ئەو زمانانە باش بوون، بەڵام هەندێ جار پیتە تایبەتییە کوردییەکانیان تێدا نەبوو و بۆ زمانی کوردی بێکەڵک بوون.

جاری واش هەبوو هەندێ فۆنتی فارسی و عەرەبی چێ کرابوون وەکوو فۆنتەکانی "واژەنگار، الکاتب، پارس نگار"، کە فۆنتی کوردیشیان هەبوو، بەڵام دیسانەوە کێشەکە لەوەدا بوو کە ئەو فۆنتانه نەگشتێنرابوون و هەم بەکارهێنەر و هەم خوێنەریش دەبوا ئەو فۆنتانە دابگرنە ناو کۆمپیوتەرەکانیانەوە ئەگینا نووسینەکان تێک دەچوون، ئەم کێشەیە نە تەنها زمانی کوردی بەڵکوو زمانی فارسی و عەرەبیشی دەگرتەوە.بۆ ئەوەی ئەو فۆنتانەی کە بە یونیکۆد چێ کراون لە نووسیندا بەکار بهێنرێن دەبوا تەختەکلیلێکی تایبەت بە زمانی کوردی چێ بکرێت کە بتوانێت ئەو فۆنتانەی پێ بنووسرێتەوە.

لە سەرەتای "٩٠"ەکاندا ئەم بیرۆکەیە لای کوردێکی ئایتیزان لە هەندەران سەری هەڵدا. بیرۆکەکەی لەگەڵ چەند پسپۆڕێکی تری ئەو بوارە خستە ڕاوێژەوە.

ئەمە بووە سەرەتای دامەزراندنی گرووپی "کوردئایتیگرووپ" و کۆمەڵە کوردێکی پسپۆڕی ئەو بوارەی لە دەوری یەک کۆ کردەوە و بەرە بەرە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردییان چێ کرد.

ڕۆژەڤ: ئێستا ئایتی گرووپی کوردی لە چ قۆناغێکدایە؟

ئاخۆ توانیویە ئەو مەبەستەی زانایانی زمانی کوردی بوویانە، بیپێکێت؟

هاشمی: کوردئایتیگرووپ ئامانجی سەرەکیی خۆی جێبەجێ کرد: ١. درووستکردنی تەختەکلیلی کوردی لەسەر بنەمای یونیکۆد، ٢. درووستکردنی کۆمەڵێک فۆنتی کوردی لەسەر بنەمای یونیکۆد. هەمووی بەخۆڕایی لە بەردەستی هەموواندایە، لەسەر ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپhttp://kurditgroup.org/

ڕۆژەڤ: ئایتی گرووپ ئەتوانێ زمانی کوردی بە گەلانی دیکە بناسێنێت؟

زمانی کوردی تەنیا بۆ کورد پەرە پێدەدات یان بۆ پێوەندی لە گەڵ دنیای دەوروبەری کەڵکی لێیدەگرێت؟

هاشمی: کوردئایتیگرووپ گرووپێکی بانگەشەیی نییە بۆ ئەوەی کورد بە گەلانی دنیا بناسێنێت، گرووپێکە کە لە بواری ئایتیدا ڕاژەی زمانی کوردیی کردووە و بە درووستکردنی تەختەکلیلی

زمانی کوردی زمانێکی بەربڵاوە، لە هەموو شێوەزارەکاندا دەنگی تایبەتی هەیە، ئەوە بڕیارێکی ئاسان نییە کە گرووپێکی ئایتی بیکات، ئەوە بڕیارێکە کە دەبێت لەلایەن شوێنێکی وەکوو ئەکادیمیای کوردی کە نوێنەری فەرمیی کوردە لەو بوارەدا، یان لەلایەن حەکوومەتی کوردستان کە بڕیار بدات. هیچ تاکێک بۆی نییە لە خۆیەوە ئەلفبێی جێگرتووی زمانیک بگۆڕێت. کورد ئایتیگرووپ دەتوانێت پرۆژەی ئایتی پێشکەش بکات نەک ئەلفبێی نەتەوەیەک بگۆڕێت، هەندێک لە پرۆژەکانی تری کوردئایتیگرووپ بریتین لە: http://www.kurditgroup.org/project

ڕۆژەڤ: بۆ وەرگێڕان کارێک بۆ زاراوەی سۆرانی لە گۆگڵدا کراوە؟

هاشمی: بەڵێ زمانی کوردیش بە پرۆژەی گووگڵ زیاد کراوە، ئێستە کرمانجی چالاک کراوە، سۆرانیش خەریکە کاری لەسەر دەکرێت، پێویستە پێش لەوەی بڵاو بکرێتەوە، هەزاران وشەی تایبەتیی ئینگلیزی بکرێنە کوردی، گرووپی تایبەتی کاری لەسەر دەکات، بەڵام بەداخەوە خەڵکی سۆرانی زۆر چالاک نین، هەر بۆیە کرمانجی زووتر لە سۆرانی بڵاو کرایەوە:https://translate.google.com/?hl=sv

https://www.google.se/#q=google+translate

ڕۆژەڤ: چالاکییەکە دەبێ چۆن بێت؟

خەڵکی ئاسایی دەتوانن کاریگەرییان بێت؟

مێژووی زمانی سۆرانی ناتوانێ پاڵپشت بێت بۆ ئەم کارە؟

هاشمی: بۆ هەر زمانێک گرووپی تایبەتی هەیە، کاری بە مێژووەوە نییە، کاری بە چالاکیی بەشداربووانی پرۆژەی وەرگێڕانەکە هەیە.لێرەوە دەکرێت هەر کەسێک گرووپی زمانیی خۆی بدۆزێتەوە و بەشداریی تێدا بکات، بەشداربوون بۆ هەمووانە:https://translate.google.com/community?source=t-new-user

ڕۆژەڤ: گەر گرووپەکان هەموویان کاریان کرد، بڕیاری کۆتایی کێ دەیدات؟

کام گرووپ ئیجازەی هەیه بڕیاری کۆتایی بدات؟

هاشمی: مایکرۆسۆفت کۆمەڵێ وشەی دیاری کردووە، بگاتە ڕادەی خۆی، خۆیان بڕیار دەدەن، بەڵام وشەکان دەکرێت دەنگیان لەسەر بدرێت لەلایەن ئەندامانەوە. ببوورە حەز دەکەم پێش لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە ئەمەش دابنێم نەوەک فەیسبووک بۆ هەموو کەسێک نەکرێتەوە: بۆ ئەوانەی کە نازانن چۆن دەست بکەن بە بەشداریکردن لە پڕۆژەی وەرگێڕانەکەدا،

فەرموون، وێنەی هەنگاوەکانم بۆ گرتوون:

1. ئەم لینکە بکەرەوە: https://translate.google.com/community

2. کرتە لەسەر GET STARTED بکە.

3. ئەکاونتی gmail ـەکەت داخڵ بکە. (ئەگەر جیمەیڵت نییە، پێویستە دروستی بکەیت)

4. کرتە لەسەر زائیدە سوورەکە بکە و لەوێدا بنووسە Kurdish، پاشان Kurdish (Sorani) هەڵبژێرە.

5. گەر ویستت گووگڵ ئیمەیڵیت بۆ بنێرێت سەبارەت بە پڕۆژەکە کرتەی Receive Emails بکە و پاشان SAVE ی بکە.

6. کرتە لەسەر TRANSLATE بکە بۆ وەرگێڕانی ڕستە و دەستەواژەکان. گەر حەوسەڵەی وەرگێڕانیشت نەبوو یان هەستت کرد ئاستی وەرگێڕانەکەت باش نییە دەتوانیت لە VALIDATE ەوە هاوکاریی پڕۆژەکە بکەیت، بە دەستنیشانکردنی وشە و ڕێنووسی دروست.

7. پێویستە تەختەکلیل keyboard ی بەکاربهێنیت لەکاتی وەرگێڕاندا، ئەینا کارەکەت نەک سودی نابێت، بگرە زیانبەخشیش دەبێت و سەرئێشە بۆ ئەوانە دروست دەکەیت کە بە پڕۆژەکەوە خەریکن. دەتوانیت لێرەوە تەختەکلیلی کوردی بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت:

http://kurditgroup.org/downloads

8. ئەگەر نەتویست وشەیەک translate یاخود validate بکەیت، کرتە لەسەر SKIP بکە.

# هەر پرسیار و ئیشکالێکت هەبوو، لەژێر ئەم پۆستەوە بە کۆمێنت بینووسە، هاوکاریت دەکەین.

# دەتوانن لای خۆتانەوە کەسانی تریش لە پڕۆژەکە ئاگادار بکەنەوە، بۆئەوەی زووتر کارەکان بچنە پێش.

ڕۆژەڤ: گرووپی ئایتی پڕۆژەی وەرگێڕان لە ڕۆژهەڵات فیلتر نەکراوە؟

هاشمی: سمیناری تەختەکلیلی کوردی لە ساڵی ٢٠١٣ بە نوێنەرایەتیی ئەو گرووپە ئایتییانە و بە بەشداریی فەرمانگەی ئایتیی کوردستان و لە ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر گیرا، مەبەستتان ئەو پرۆژەیەیە؟

ڕۆژەڤ: بەڵێ مامۆستا، چی بەسەرهات؟

هاشمی: پرۆژەی وەرگێڕان  لە ڕۆژهەڵات؟ من ئاگادار نیم کە گرووپێکی فەرمی لە ڕۆژهەڵات پێک هاتبێت. بەس ئەو گرووپە کە بۆ وەرگێڕانی گووگڵە هەر چالاکە، بەهێواشی. ئاگادر نیم کە ئەوە لە ڕۆژهەڵات فیلتەر بێت، ئێستا ئایتی لە گەڵ زمانی کوردیدا تا چ ڕادەیێک ڕاهاتووە؟ ئایتی و بەتایبەت یونیکۆد شۆڕشێک بووە بۆ زمانی کوردی، بۆ هەموو پیت و نیشانەکانی زمانی کوردی کۆدەژمارەی تایبەت دانراوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زمانی کوردی دیجیتالی بێتەوە و ئیتر بۆ نموونە هەر پێویست ناکات بیر لە گۆڕینی ئەلفبێ بکرێتەوە بۆ لاتین.

ڕۆژەڤ: بەرهەمی زانستی کورد ، گەر بەزمانی کوردی بنووسرێت ، ئەتوانێت ببێتە شتێکی جیهانی و سەرچاوەکەی بەکوردی دابنرێت؟

هاشمی: بەرهەمی زانستی کورد ، گەر بەزمانی کوردی بنووسرێت ، ئەتوانێت ببێتە شتێکی جیهانی و سەرچاوەکەی بەکوردی دابنرێت؟

هاشمی: لە بەر سێبەری تەکنۆلۆژیا و ئایتی هەموو زمانەکانی دنیا لێک نزیک بوونەتەوە، بێگومان ئەگەر هەموو کورد پێکەوە هەوڵدەر بن، زمانی کوردیش لە ڕێی دیجیتا

لبوونەوە گرێ دەدرێت بە زمانەکانی دنیاوە.

ڕۆژەڤ: ئەگەر ئێمەی کورد شتێکی نوێ بەرهەم بێنین ، دەزگای زمانی جیهانی ئەتوانێ نیشانەی زمانی ئێمە بزانێت و بێ کێشە وەری بگرێت؟

یانی بە ناوی خۆمانەوە دایبنێت؟

هاشمی: ئێمە خاوەنی زمانی خۆمانین لەسەر ئینتەرنێت تەنانەت کورتکراوەی دۆمەینیشمان هەیە، https://dit.gov.krd/ku/news/DotKrd-Live/

https://dit.gov.krd/ku/news/DotKrd-Live/

ڕۆژەڤ: مامۆستا گیان ، بۆ ئەوەی کێشەی زمانمان لە ئایتیدا چارەسەر بێت ، چ پێشنیارێکتان هەیە؟

هاشمی: یەک تەختەکلیل بەکار بهێنین لەسەر بنەمای یونیکۆد، یەک ڕێنووس بەکار بهێنین. دەقی زۆر زۆر لەسەر ئینتەرنێت بنووسین.

ڕۆژەڤ: کاک دیاکۆ ، زانست پەروەرانی کورد چییان لێهات؟

کورد ئێستا سارد بووتەوە یان گەرمتر درێژە بە تێکۆشانی زمانی و فەرهەنگی دەدات؟

هاشمی: زانستپەروەرانی کورد گرووپێک بوون کە دەیانویست زانست بە کوردی بڵاو بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر کەمبوونی ئەندامانی بواری تری زانستی، تەنیا ناچار بوون لە بواری ئایتیدا چالاکی بکەن. باشتریان کاریان چێکردنی فەرهەنگێکی ئاتیی دیجیتالی بوو کە بە شێوەی سەرهێل و دەرهێل خراوەتە بەر دەستی هەمووان، ئەندامان چونکە بەخۆڕایی کار دەکەن، بێگومان هەمیشە وا دەبێت کە لە سەرەتادا گەرمن، دواتر وردە وردە ناچالاک دەبن، بەڵام ئەو سایتە هەر هەیە و هەمیشە جاروبار هەوڵ دەدرێت کارێکی ئەو بوارە بکەن: http://www.zkurd.org/

ئەم فەرهەنگە دواتر لە کوردستان چاپ کرا، بە پاڵپشتیی ئەکادیمیای کوردی لە کوردستان

http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng

ڕۆژەڤ: مامۆستای زۆر بەڕێز ، کورد دەبێ شانازیتان پێوە بکات.

دڵنیام لە داهاتوودا شانازیتان پێوە دەکرێ و وەکوو ئەستێرە لە ئاسمانی زمانی کوردیدا بۆ هەتا هەتایە دەدرەوشێنەوە.

من لە بەر کەمی کات ، لەمە زیاتر کاتتان ناگرم ، گەر بەڕێزتان بۆ پەراوێزی باسەکە شتێکتان هەیە لە خزمەتتداین.

سەربەرزیتان ئاواتمانە.

هاشمی: زۆر سوپاس، من دەمەوێت چەند شتێک لەم کۆتاییەدا بڵێم. لەگەڵ ڕێز و سوپاس بۆ هەموو بەڕێوەبەرانی ئەم ژوورە و بۆ هەموو بەشداربوون. ئێمەی کوردی زمانێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتوومان هەیە، دەتوانێت بەئاسانی لەسەر بنەمای خۆی زیاتر گەشە بستێنیت. خاوەنی یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆیەتی لە هەموو بوارێکدا ...

بۆ پێشکەوتن پێویستە، هەموومان پێکەوە ڕاژەی زمانەکامان بکەین. یەکدەست بنووسین، یەک ڕێنووس بەکار بهێنین، بێ هەڵە بنووسین. ئەگەر بتوانین لە باشوور کارێک بکەین کە هەر لە سەرەتاوە لە قوتابخانەکان ڕێنووسێکی درووست بەکار بهێنن کێشەی ڕێنووس چارەسەر دەبێت، تکایە با خۆمان لەو جۆرە باسانە لادەین کە بڵێێن باشوور زمانی تێک داوە، ڕۆژهەڵات کوردی نازانێت. ئەم جۆرە باسانە بەس دڵی دوژمن خۆش دەکات، ئەوانیش بەو جۆرە شتانەوە دەتوانن دوودەستەیی لە ناوماندا درووست بکەن.هەر بۆیە، لە هەر کوێ هەڵەیەک هەبێت بە هەڵەی هەموومانی دابنێین و بە ئەرکی هەموومانی دابنێین کە چاکی بکەینەوە.

پێکەوە بەهێزین، هەموو زمانێک گیروگرفتی تایبەتیی خۆی هەیە هەر لە ئینلگیزییەوە بگرە هەتا هەر زمانێکی تر کە بیری لێ دەکەنەوە. هەر بۆیە هەبوونی هەر کێشەیەک لە زمانەکەماندا زۆر ئاساییە، لە هەر کوێ لۆجیک هەبوو ئەوە دەکەینە بنەما. لە هەر کوێ دوو یان سێ شێواز هەبوو بە ڕێککەوتن لەسەر یەکێکیان ڕێک دەکەوین بۆ ئەوەی خێراتر کارەکەمان بچێتە پێشەوە. لێرەدا من لەلایەن خۆمەوە کۆتایی بە باسەکە دەهێنم. ئەگەر کەسێک پرسیارێکی هەبێت لە خزمەتم، ئەگینا دیسانەوە سوپاس بۆ بەشداربوونتان.

یونیکۆدی کوردی، توانیی شۆڕشێک لە دنیای دیجیتالیدا بۆ کورد بکات، ئەو تەختەکلیلە یونیکۆدە بووە بنەمایەک کە خەڵک ئێستاکە بەبێ کێشە لەسەر ئینتەرنێت بە کوردی بنووسن ڕێگەی خۆش کورد هەموو کوردێک زمانەکەی بەکار بهێنێت. فەرهەنگێکیشی درووست کرد بە ناوی فەرهەنگی دیکتۆ، هەموو کەس سەربەستە لە بەشداریکردنیدا: http://dictio.kurditgroup.org/

ئەو تەختەکلیلەیە کە بووە بنەما کە بخرێتە ناو سیستەمە جیهانییەکانی وەکوو مایکرۆسۆفت و ئوبوونتۆ و ...ئەو هەنگاوێکی بنەمایی بوو کە بە شوێنیدا هەزاران کاری تر بکرێت و لەڕاستید کاراسانییەکە بۆ هەموو ئەوانەی زمان لەسەر ئینتەرنێت بەکار دەهێنن.

ڕۆژەڤ: ئەو کۆدەی بۆ هەر پیتێ تەرخان کراوە لەگەڵ عەرەب و فارس جیاییە یان هەر یەکێکن؟ ئەگەر ئەو تەختە کلیلە هیچ کێشەیێکی نییە بۆ بووتە دوو سەفحە بۆ ئای ئۆ ئێس؟ بەڕای ئێوە شتێکی سەخت نییە؟ بۆ هەموو پیتەکان لە یەک سەفحە گونجابا باشتر نەبوو؟

هاشمی: تەختەکلیلەکان سیستەمی گشتیی خۆیان هەیە، تەختەکلیلی هەر زمانێک لەسەر سیستەمێکی جیهانی بەکار دەچێت، بۆ نموونە: Azerty كه‌ هه‌موو وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و ئێران و هه‌ندێك وڵاتی تر كه‌ به‌ شێوه‌ی پیتی عه‌ره‌بی ئه‌نووسن.

Qwerty زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ ئه‌كه‌ن به‌كاری دێنن.

Qwertz هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌كاری دێنن وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سویسرا، نه‌مسا، هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا.

fgGIod

هەروەها ژمارەی پیتەکوردییەکان زۆرن، لەبەر ئەوە ناکرێت هەمووی لەسەر یەک پەڕەدا بێت، بۆیە هەندێکیان بە شیفت دەنووسرێن، زۆربەی پیتە هاوبەشەکانمان لەگەڵ فارسی و عەرەبی هەمانی ژمارەکۆدیی یونیکۆدی هەیە، مەگەر کوردییەکان کە یونیکۆدی خۆیان هەیە.

ڕۆژەڤ: بۆ پیتەکانی دیکە کە لە زاراوەکانی کوردیدا هەیە، چ کارێکتان کردووە؟

توانیوتانە یەکڕیزییەک بخەنە نێو کوردی زمانەکان؟

هاشمی: زمانی کوردی زمانێکی بەربڵاوە، لە هەموو شێوەزارەکاندا دەنگی تایبەتی هەیە، ئەوە بڕیارێکی ئاسان نییە کە گرووپێکی ئایتی بیکات، ئەوە بڕیارێکە کە دەبێت لەلایەن شوێنێکی وەکوو ئەکادیمیای کوردی کە نوێنەری فەرمیی کوردە لەو بوارەدا، یان لەلایەن حەکوومەتی کوردستان کە بڕیار بدات. هیچ تاکێک بۆی نییە لە خۆیەوە ئەلفبێی جێگرتووی زمانیک بگۆڕێت. کورد ئایتیگرووپ دەتوانێت پرۆژەی ئایتی پێشکەش بکات نەک ئەلفبێی نەتەوەیەک بگۆڕێت، هەندێک لە پرۆژەکانی تری کوردئایتیگرووپ بریتین لە: http://www.kurditgroup.org/project

ڕۆژەڤ: بۆ وەرگێڕان کارێک بۆ زاراوەی سۆرانی لە گۆگڵدا کراوە؟

هاشمی: بەڵێ زمانی کوردیش بە پرۆژەی گووگڵ زیاد کراوە، ئێستە کرمانجی چالاک کراوە، سۆرانیش خەریکە کاری لەسەر دەکرێت، پێویستە پێش لەوەی بڵاو بکرێتەوە، هەزاران وشەی تایبەتیی ئینگلیزی بکرێنە کوردی، گرووپی تایبەتی کاری لەسەر دەکات، بەڵام بەداخەوە خەڵکی سۆرانی زۆر چالاک نین، هەر بۆیە کرمانجی زووتر لە سۆرانی بڵاو کرایەوە:https://translate.google.com/?hl=sv

https://www.google.se/#q=google+translate

ڕۆژەڤ: چالاکییەکە دەبێ چۆن بێت؟

خەڵکی ئاسایی دەتوانن کاریگەرییان بێت؟

مێژووی زمانی سۆرانی ناتوانێ پاڵپشت بێت بۆ ئەم کارە؟

هاشمی: بۆ هەر زمانێک گرووپی تایبەتی هەیە، کاری بە مێژووەوە نییە، کاری بە چالاکیی بەشداربووانی پرۆژەی وەرگێڕانەکە هەیە.لێرەوە دەکرێت هەر کەسێک گرووپی زمانیی خۆی بدۆزێتەوە و بەشداریی تێدا بکات، بەشداربوون بۆ هەمووانە:https://translate.google.com/community?source=t-new-user

ڕۆژەڤ: گەر گرووپەکان هەموویان کاریان کرد، بڕیاری کۆتایی کێ دەیدات؟

کام گرووپ ئیجازەی هەیه بڕیاری کۆتایی بدات؟

هاشمی: مایکرۆسۆفت کۆمەڵێ وشەی دیاری کردووە، بگاتە ڕادەی خۆی، خۆیان بڕیار دەدەن، بەڵام وشەکان دەکرێت دەنگیان لەسەر بدرێت لەلایەن ئەندامانەوە. ببوورە حەز دەکەم پێش لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە ئەمەش دابنێم نەوەک فەیسبووک بۆ هەموو کەسێک نەکرێتەوە: بۆ ئەوانەی کە نازانن چۆن دەست بکەن بە بەشداریکردن لە پڕۆژەی وەرگێڕانەکەدا،

فەرموون، وێنەی هەنگاوەکانم بۆ گرتوون:

1. ئەم لینکە بکەرەوە: https://translate.google.com/community

2. کرتە لەسەر GET STARTED بکە.

3. ئەکاونتی gmail ـەکەت داخڵ بکە. (ئەگەر جیمەیڵت نییە، پێویستە دروستی بکەیت)

4. کرتە لەسەر زائیدە سوورەکە بکە و لەوێدا بنووسە Kurdish، پاشان Kurdish (Sorani) هەڵبژێرە.

5. گەر ویستت گووگڵ ئیمەیڵیت بۆ بنێرێت سەبارەت بە پڕۆژەکە کرتەی Receive Emails بکە و پاشان SAVE ی بکە.

6. کرتە لەسەر TRANSLATE بکە بۆ وەرگێڕانی ڕستە و دەستەواژەکان. گەر حەوسەڵەی وەرگێڕانیشت نەبوو یان هەستت کرد ئاستی وەرگێڕانەکەت باش نییە دەتوانیت لە VALIDATE ەوە هاوکاریی پڕۆژەکە بکەیت، بە دەستنیشانکردنی وشە و ڕێنووسی دروست.

7. پێویستە تەختەکلیل keyboard ی بەکاربهێنیت لەکاتی وەرگێڕاندا، ئەینا کارەکەت نەک سودی نابێت، بگرە زیانبەخشیش دەبێت و سەرئێشە بۆ ئەوانە دروست دەکەیت کە بە پڕۆژەکەوە خەریکن. دەتوانیت لێرەوە تەختەکلیلی کوردی بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت:

http://kurditgroup.org/downloads

8. ئەگەر نەتویست وشەیەک translate یاخود validate بکەیت، کرتە لەسەر SKIP بکە.

# هەر پرسیار و ئیشکالێکت هەبوو، لەژێر ئەم پۆستەوە بە کۆمێنت بینووسە، هاوکاریت دەکەین.

# دەتوانن لای خۆتانەوە کەسانی تریش لە پڕۆژەکە ئاگادار بکەنەوە، بۆئەوەی زووتر کارەکان بچنە پێش.

ڕۆژەڤ: گرووپی ئایتی پڕۆژەی وەرگێڕان لە ڕۆژهەڵات فیلتر نەکراوە؟

هاشمی: سمیناری تەختەکلیلی کوردی لە ساڵی ٢٠١٣ بە نوێنەرایەتیی ئەو گرووپە ئایتییانە و بە بەشداریی فەرمانگەی ئایتیی کوردستان و لە ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر گیرا، مەبەستتان ئەو پرۆژەیەیە؟

ڕۆژەڤ: بەڵێ مامۆستا، چی بەسەرهات؟

هاشمی: پرۆژەی وەرگێڕان  لە ڕۆژهەڵات؟ من ئاگادار نیم کە گرووپێکی فەرمی لە ڕۆژهەڵات پێک هاتبێت. بەس ئەو گرووپە کە بۆ وەرگێڕانی گووگڵە هەر چالاکە، بەهێواشی. ئاگادر نیم کە ئەوە لە ڕۆژهەڵات فیلتەر بێت، ئێستا ئایتی لە گەڵ زمانی کوردیدا تا چ ڕادەیێک ڕاهاتووە؟ ئایتی و بەتایبەت یونیکۆد شۆڕشێک بووە بۆ زمانی کوردی، بۆ هەموو پیت و نیشانەکانی زمانی کوردی کۆدەژمارەی تایبەت دانراوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زمانی کوردی دیجیتالی بێتەوە و ئیتر بۆ نموونە هەر پێویست ناکات بیر لە گۆڕینی ئەلفبێ بکرێتەوە بۆ لاتین.

ڕۆژەڤ: بەرهەمی زانستی کورد ، گەر بەزمانی کوردی بنووسرێت ، ئەتوانێت ببێتە شتێکی جیهانی و سەرچاوەکەی بەکوردی دابنرێت؟

هاشمی: بەرهەمی زانستی کورد ، گەر بەزمانی کوردی بنووسرێت ، ئەتوانێت ببێتە شتێکی جیهانی و سەرچاوەکەی بەکوردی دابنرێت؟

هاشمی: لە بەر سێبەری تەکنۆلۆژیا و ئایتی هەموو زمانەکانی دنیا لێک نزیک بوونەتەوە، بێگومان ئەگەر هەموو کورد پێکەوە هەوڵدەر بن، زمانی کوردیش لە ڕێی دیجیتالبوونەوە گرێ دەدرێت بە زمانەکانی دنیاوە.