yHqjiSSxd5GB71KCmo7291ts

خوێنەری هێژا ئەم بابەتەی بەردەستت وتووێژێکە لە گەڵ بەڕێز ئاکام خالقی بەڕێوە چووە لەسەر مژاری:ئاسیمیلاسیۆن لە ڕێگای هۆنەریەوە ،پیلانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە ژووری تێلێگرامی ڕۆژەڤ.

دەقی وتووێژەکە لە ژووری رۆژەڤ کراوە و ماڵپەری لاوان لە هیچ وشەیەکی ناوەرۆکی وتووێژەکە بەرپرسیار نیە.

دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:

akam xalqyyهاشمی: ئەم کاتەتان باش و زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، بۆ بەشداری لەم ڕۆژەڤەدا. لەم باسەدا دەمانەوێت باسی ئەو گرووپانە بکەین کە لە سەرەتاوە

ڕۆژەڤ: مژاری ئەمشەومان لە سەر ئاسمیلاسیۆنە ئێوە وەک کەسێک کە ساڵانێکە چالاکی سیاسی بوون و کاری هونەریش دەکەن ئەم بابەتە چۆن پێناسەدەکەن ؟

خالقی: ئاسیمیلاسیۆن لە وشەدا بە واتای وەکوو خۆ لێ کردن  و لە علوومی سیاسی و ئینسانی دا بە کۆنکرێتی پرۆسەهایەک دە گووترێ کە دەیەوێ نەتەوە و فەرهەنگ و کەلتوورە بن دەستەکان وەکوو خۆی لێ بکات و لە ڕاستیدا لەگەڵ خۆیان بێگانەیان بکات بۆ نموونە لە ئێران بە درێژایی مێژوو و بە تایبەت لە مێژووی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا ئامانج لە ئاسیمیلاسیۆن یان تواندنەوەی فەرهەنگی ، داگیرکردنی وڵاتەی نەتەوە کانە لە ڕێگای داگیر کردنی مێشک و ڕۆحی ئەو خەڵکە بن دستەوە ، چاو لێ بکەن مەسەلەکە زۆر سادەیە ، کاتێک کە تۆ قەبووڵت کرد و لە مێشکدا چەسپا کە موزیک و فەرهەنگ و کەلتوور و زمانی باڵا دەست سەرترە و هی خۆت بایەخی نیە تۆ ئیدی خۆت نی و دوڕاوێکی بەر دەستی داگیر کەری وڵاتی . ت

ڕۆژەڤ: حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەگشتی حکوومەتە ئێرانییەکان ئەم پڕۆژە سیستماتیکەی ئاسیمیلاسیۆنیان تا چەندە لە بەرانبەر نەتەوەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان بەکار هێناوە و تا چەندە سەرکەوتوو بوونە و توانیویانە ئامانجەکانیان بپێکن ؟!

خالقی:من پێم وایە تا حەدێکی زۆر توانیویانە ئامانجەکانیان بپێکن ، بە داخەوە نەک لە ڕیزی خەڵکی عادی دا بەڵکوو تەنانەت ئێمە هونەرمەندانێکمان هەن کە تووشی ئەو "از خود بیگانگی فرهنگی " یا ئاسیمیلاسیۆنە بوون کەسانێکی وەک محسن چاوشی و سیروان خوسرەوی و باران جزووی ئەو کەسانەن کە تەنانەت پێیان عەیبە بڵێن کوردیشین،  کە واتە ئەوان تا حەدێکی زۆر سەر کەوتوو بوون. 

بەڵام بە خۆشحاڵیەوە وەزعیەتی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکاریانەی دوایی بە تەواوەتی زۆر شتی گۆڕا و هیچ ئەو باوەڕ بە خۆ بوونەی لە نێو کوردەکاندا بە خۆیان گەڕاندەوە تەنانەت وای کرد کە کورد وەک نەتەوەیەکی ئەسیل و ڕەسەن و خاوەن ڕابڕدوو و مێژوو خۆی بە تەواوی دنیا سابت بکاتەوە هەر ئەوەشە دووژمنانی کورد و لە هەمووشیان ڕاسیست تر و فاشیست تر کۆماری ئیسلامی ترسی لێ نیشتوو بۆیە ب ئاسانکاری کردنی کۆنسێرت دانان بۆ گۆرانی بێژە فارسەکان لە ناوچە کوردیەکان و ساپۆرتی ماڵیان و لەولاشەوە لێ ستاندنەوی موجەوزی کۆنسێرتی گۆرانی بێژە کوردەکان دەیەوێ لێرەشدا بە ڕای من سەرپۆش دابنێ بە سەر ئەو پەرەسەندنەی ناوەندی ناسیۆنالیزمی کوردی واتە ڕۆژهەڵات و وانموود بکات خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کێشە و گرفتێکیان نیە ، بەڵام من پێم وایە ئەوەش وەک یاسای فیزیک بە پێچەوانە دەر دەچێتەوە و وەک بڵێین هەر کردەوەیەک دژ کردەوەیەکی ەیە دیسان ئەوە کۆماری ئیسلامیە کە لێرەشدا دەدۆڕێ . ت

ڕۆژەڤ: زۆر جار دەبیستین کە هونەرمەندان دبێژن هونەر سنوور ناناسێت واتە شتێکی ئینترناسیۆنالیسزمییە !

کەوابوو لەم نێوەدا ڕۆڵی هونەر لە بووژاندنەوەی شوناسی نەتەوەیەکدا چییە؟

خالقی:ئەوە پرسیارێکی زۆر گرینگە و پێم وایە دەبێ شی بکرێتەوە ، لەوەیکە موزیک زمانێکی جیهانیە ئەوە باوەڕی منیشە بەڵام پێم وایە لە لێکدانەوەی ئەوەدا ئێمە تووشی سەرلێ شێواویەک بووین ، چاو لێ بکەن الف و بێی موزیک نۆتەکانیەتی ، تۆ بە نۆت دەتوانی ئەو هەستەی دەتەوێ بە هەر نەتەوەیەکی جێاوازی دنیای بگەیێنی و ئەو پەیامەت مونتەقل بکەی جا هەر چی دارشتنی نۆتەکانت جوانتر بێ ئەوەندەش کاریگەرترە و ڕێک وەک قسە کردنی ئاسایی و شێعر وایە کە چەندە جیاوازن و کاریگەری کامیان زۆرترە ، پەس دەتوانین بڵێین ئەوە زمانی موزیک کە نۆتەکانە جیهانیە نە هۆنراوە و کەلامێک کە لە سەر نۆتەکان دادەبەزن ،

دووهەم شت لەو بابەەدا ئەوەیە ئمە دەبێ لە بیرمان بێت هەر کەس نوێنەری موزیک و فەرهەنگ و کەلتووری خۆیەتی  و لە نێوان موزیکەکانی دنیادا ئەوە نەتەوەکانن کە بە پێی پێناسەی خۆیان دێنە ئەو مەیدان و ساحەیەوە  و خۆیانی  پێ پێناسە دەکەن  ، هەزار ساڵی کەش چ ئێمە ی کورد ، چ تورکەکان ، چ فارسەکان ناتوانین بڵێین ئێمە خاوەنی سەبکەکانی موزیکی پاپ و ڕاک و ڕەپین  چونکە تەواوی دنیا دەزانێ ئەوانە لە کوێوە سەریان هەڵداوە و هی چ نەتەوەیەکن ، ڕێک وەک جل و بەرگ وایە و کەسێکی فارس ناتوانێ بڵێ جل و بەرگی کوردی هی منە و منیش ناتوانم بڵێم جل و بەرگی عەرەب هی منە ، ڕێک موزیکیش ناسنامەی هەیە تەنیا ئەلف و ب یەکەی جیهانیە . ت

ڕۆژەق:باشە ئێوە لە شوێنێکدا باسی تواندنەوەی فەرهەنگ و کەلتوور دەکەن و لە شوێنێکیشدا باس لە جیهانی بوونی زمانی مووزیک دەکەن ، ئەو دوو قسەیە چۆن دەتوانن یەک دەگرنەوە؟

خالقی:ئەوەم لە وڵامی پرسیارەکەی پێشوودا بە تێر و تەسەلی وڵام داوە و عەرزم کردن لە دنیای ئەوڕۆدا هەر کەس بە پیناسەی فەرهەنگی و زمانی خۆی دێتە ئەو مەیدانەوە و خۆی پێ پێناسە دەکات ، ئەوەیکە موزیک دەکاتە مانێکی جیهانی لە ڕاستیدا نۆتەکانن نە هۆنراوە و کەلامێک کە لە سەر نۆتەکان دادەبەزێن کەواتە ئێمە دەبێ ئەو دووشتە لێک جیا بکەینەوە و ئوە بزانین موزیکی تۆ پێناسەی تۆیە و شووناسی تۆیە بۆچی ئێستا سەبکی فلامینکۆی ئیسپانی بوەتە سەبکێکی جیهانی موزیک کەچی لەگەڵ ناوی سەبکەکەی هەمیشە ناوی داهێنەرانی سەبکەکەش کە موزیک ژەنەکانی ئیسپانیا بن هەر دێت کەواتە ئەوە ۆتەکانن کە جیهانین نە سەبک و شێوازەکانی موزیک .

ڕۆژەڤ: باشە ئێستا بێینەوە سەر مەسەلەی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە لەخۆدا. کۆماری ئیسلامی چۆن دەیهەوێ ئەو کارە بکات واتە ئامرازەکانی چین و چ سیاسەتێکی لەپێش گرتووە بۆ ئەو مەبەستە؟

خالقی:ئامرازەکانی دیارن کە چین دەتوانین بڵێین کەرەستەی ڕاگەیاندن و بوودجەهای کەلانی ماڵی و ساپۆرتی دارایی ، بەڵام وەک ئەوەیکە چ سیاسەتێکی گرتوەتە بەر ، بە ڕای من یەکەم هەنگاوێک کە گرتبێتیە بەر ئەوەیە  کە نەتەوە بن دەستەکان ئێحساسی حەقارەت بکەن لە خۆیاندا ، واتە هەست بە خۆ کەم زانین  و سووکایەتی بکەن لە خۆیاندا  پێم وایە یەکەم هەنگاوی کۆماری ئیسلامی ئەوە بووە و تا حەدێکی زۆر ئەو پلانەی بە ڕێوە بردووە ، کە ئەو هەستە لە تۆدا درووست بوو ئیدی ئۆتووماتیک وار ئەوە خۆتی کە پلانی دووهەم بەڕێوە دەبەی و خۆت ئاسیمیلاسیۆن دەکەیت ، جا کۆماری ئیسلامی ئەو ڕۆڵەی بە باشی بە سووکایەتی پێ کردن و درووست کردنی جۆک و تەنز بە نەتەوەکانی دیکە و بێ حومەتی بە مێژوو و ئەدەبیات و کەلتووری نەتەوە غەیرە فارسەکان بە ڕێوە دەبات لەو بوارەدا لە ڕێگای ڕاگەیاندنە کانیەوە و بە تایبەتی هونەری سینەما و فیلم سازی ئەو کارە دەکات .

جا نەتەوەیەک کە خۆی لا سووک بوو وردە وردە بۆشاییەکانی خۆی بەئەرزشەکانی داگیرکەر پڕ دەکاتەوە و لە واقیعدا ئیدی ئەو کەسە خۆی نیە و کەسێکی تواوە لە کەلتووری داگیرکەردایە. ت

ڕۆژەڤ: چۆن دەکرێت یا خود چۆن دەتوانین ئاسیمیلاسیۆن بخرینە ژێر پرسیار و گومان بخەینە سەری؟ یا بەرەو رووی رەخنەی جدیی بکەینەوە؟

خالقی:لە وڵامی ئەو پرسیارەدا من پێم وایە تەنیا کاری فەرهەنگی دەتوانێ شکەست بەو سیاسەتانەی داگیرکەر بێنێت ئێمە وەک هونەرمەندانی کورد لە هەموو بوارەکاندا دەبێ دەس بخەینە دەستی یەک و ئێکیپێکی باش پێک بێنین و پێکەوە بەرەوڕووی ئەو هێرشە کەلتووریانە بینەوە کە داگیرکەر بە سەرماندا سەپاندوویەتی .

ڕۆژەڤ: دەبینین کە حکوومەت بەشێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامەبۆداڕێژراو پڕۆژەی ئاسیمیلاسیۆن لە کوردستان بەڕێوە دەبات.

لەم نێوەدا ئەرکی تاکێکی کورد چییە لەبەرانبەر ئەو هێرشەدا؟

خالقی:ئەرکی تاکی کورد خۆ ئاگاە کردنەوەیە و لە ڕاستیدا ئەو ئەرکە لە وڵاتە ئازاد و دیموکراتەکان لە سەر سیستەمە کە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی باش پەروەردە بکات لای ئێمە نە تەنیا بوونی وەها سیستەمێک نیە بەڵکوو دەیانەوێ لە ناویشمان بەرن کەواتە من پێم وایە ئەو ئەرکە بەشێکی زۆری دەکەوێتە ئەستۆی NGO مەدەنیەکان و ئەوان دەبێ کار بۆ بووژاندنەوەی فەرهەنگ و زمان و موزیکی کوردی بکەن ، هەڵبەت سەرەڕای هەموو گوشارەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە دیسان زۆر کار لەو بوارەدا کراوە و جێگای دەسخۆشیە  ، ئەرکی تاکی کورد پشتگیریە لە هونەرمەندە هاوزمانەکانیان و ئەگەر کرا بە پێکهێنانی کۆنسێرت و بەرنامە بۆیان بتوانن پشتگیری ماڵیان بکەن ، بە داخەوە هونەرمەند لای ئێمە هەم هونەرمەندە هەم بازاری ، هەم هونەرمەندە هەم کاسب ، هەم هونەرمەندە هەم کار دەکات  ، پێم وا نیە هونەرمەندی هیچ وڵاتێک لە دنیا ئەوەندی هونەرمەندی کورد زەحمەت و کوێرە وەری بییبێ، بۆیە ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی کۆمەڵگە و تاکی کوردەواریە پشتیوانیان بکەن تاکوو ئەوانیش بتوانن باشتژر خزمەتیان بکەن نەک ئەوەیکە سەر خوردە بن و بدۆڕێن لە دوای ئالبۆمێک بڵاو کردنەوە . ت

ڕۆژەڤ: ئێوە وەکوو هونەرمەندێکی کورد، ڕۆڵی هونەرمەندانی کورد لە بەرانبەر ئەو تواندنەوەدا چۆن پێناسە دەکەن؟

هونەرمەند دەبێت چی بکات؟ هونەرمەندانی کورد تا چەندە توانیویانە بەرەوڕووی ئەو هێرشە ببنەوە ؟!

خالقی:هونەرمەند بە ڕای من ئەو کەسەیەکە بتوانی لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانی کۆمەڵگاکەی بەشدار بێت و بتوانێ دەردی کۆمەڵگاکەی بەیان بکات جیاوازی نیە خاوەن چ هونەرێک بێت ، ڕۆڵی هونەرمەند گرینگە و پێشم وایە خیانتێکی گەورەیە ئەگەر لە خزمەت موزیک  کەلتووری داگیرکەردا بیت ، وەک چۆن پێشتریش ئاماژەم پێ دا زۆر هونەرمەند هەن لە خزمەت بێگانەدان هیوادارم بتوانین ڕۆڵێکی ڕۆشنگەرانەمان هەبێت . ت

ڕۆژەڤ: ئەرکی حیزبە سیاسییە ئازادیخوازانەکان لەو پێوەندییەدا چۆن دەبینن و تا چەندە توانیویانە کاریگەر بن وەکوو ئانتی ئاسیمیلاسیۆن لەبەرانبەر پڕۆژەی ئاسیمیلاسیۆنی حکوومەتی تاراندا ؟!

خالقی: من پێم وایە حیزبەکان  ناتوانن ئەو هێزە بن لەو بوارەدا کاریگەر بن ئەسڵەن چاوەڕوانیش لەوان هەڵەیە ،تۆ دەتەوێ پڕۆسەیەکی فەرهەنگی بەڕێوە ببەی و ببیتە ئانتی ئاسیمیلەی هەزاران ساڵەی دوژمنان ، کەواتە با باش بزانین پڕۆسەیەکی فەرهەنگی وەها پێویستی بە دوو فاکتەر هەیە ، یەکەم ؛ بوودجەیەکی باشی فەرهەنگی ، دووهەم؛ پێویستیمان بە داڕشتنی پلانێکی چەندین دەهەیی هەیە تا بتوانین شوێنەواری ئاسیمیلاسیۆن بە سەر خۆمانەوە بسڕینەوە بە داخەوە دنیای ئەوڕۆ دنیای کەرەستەی ئەلکترۆنیکیەو لە زۆر بابەتدا ئەوە ڕاگەیاندنی قەویە دەور دەبینێت جا بە داخەوە تا حەدیکی زۆر ئێمە لێی بێ بەرین ئەوەشی کە لە باشوور هەیە خۆیان یارمەتی دەری هەرچی زووتری ئەو ئاسیمیلاسیۆنەن

ڕۆژەڤ: لە کۆتاییدا ئەگەر باسێک، ماوە دەتوانن بیورووژێنن کاک ئاکام خالقی، هونەرمەندی لاوی

خالقی: هیوادارین کە بتوانین بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵاتین چ ژەنیارەکان ، چ گۆرانی بێژەکان و چ کەسانێک کە بە گشتی کاری هونەری دەکەن دەست بخەینە نێو دەستی یەک و چ لە دەرەوە و چ لە نێوخۆ کارێک بکەین خەڵکەکەمان شانازیمان پێوە بکەن  ، لە کۆتاییدا هیوادارم وەک کورد ئێمەش ببینە خاوەن دەوڵەتێک و کیانێک بۆ خۆمان تاکوو لە ژێر سایەی ئەو دەسەڵاتەدا گرینگی زیاتر بە هونەرمەندانی کورد بدرێ .

دیسان زۆر سپاستان دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە و سپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی بە منەوە ماندوو بوون ، هەر بژین ، کاتێکی خۆشتان هەبێ .