10511250 1447818272134746 8805707931483721159 nئەو دەمانچەیەی 16 ملیۆن کەسی کوشت

ئەمەی دەیبینن دەمانچەیەکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی جیای دەکاتەوە لە هەرچەکێکی دیکە، ئەو بەڵایەیە کە بەسەر مرۆڤایەتیدا هێنای.
دوازدە ساڵ لەمەوبەر ، لە کەنیسەیەکی کۆنی شاری گراتس، دەمانچەیەکی بچوك دۆزرایەوە، کە چیرۆکێکی زۆر سەرنجراکێشی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتوە.
لەنێو پەرەکانی مێژوودا چیرۆکی ئەو دەمانچەیە ، بەم جۆرەیە:
لە 28 ی حوزەیرانی سالی 1914 هەرزەکارێکی سربی سەرکێش بەناوی (گاڤریلۆ پرەنسیپ) بەو دەمانچەیە دوو فیشەکی لە جێنشینى كورسیی پاشایه‌تى نه‌مسا دا که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا سه‌ردانى سه‌رایڤۆى پایته‌ختى بۆسنێی كرد، کوژرانی (ئارچەدیک فرانز فردیناند) چەخماخەی هەڵگیرسێنەری جەنگی جیهانی یەکەم بوو ، کە 16 ملیۆن کوژراو و 21 ملیۆن بریندار و کەم ئەندامی لێکەوتەوە.
ئەو دوو فیشەکە سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی تەمەنی مرۆڤایەتی بوو.
رووداوەکە ژیانی ملیۆنەها کەسی گۆڕی، نەخشەی سیاسی- جوگرافی دنیاشی دووبارە دابەشکردەوە.
ئێستا 112ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا تێدەپەرێت.

ئا. سۆران