خوابیدن با جورابسوود و زیانه‌كانی خه‌وتن به‌ گۆره‌وییه‌وه‌

له‌ زستاندا و به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، زۆرێك له‌ خه‌ڵك هه‌ر به‌ گۆره‌وییه‌وه‌ ده‌خه‌ون و شاره‌زایانیش له‌وباره‌وه‌ توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و سوود و زیانه‌كانی خه‌وتنیان به‌ گۆره‌وه‌ییه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ خسته‌ روو.

سووده‌كان:

یه‌كه‌م: پارێزگاری له‌ پێیه‌كان ده‌كات و رێگر ده‌بێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له‌ پێیه‌كان، به‌ مه‌رجێك گۆره‌وییه‌كه‌ پاك بێت.

دووه‌م: رێگر ده‌بێ له‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی پێیه‌كان.

سێیه‌م: رێگر ده‌بێ له‌ وشك بوون و قڵێشانی پێیه‌كان.

زیانه‌كان:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر گۆره‌وییه‌كه‌ ته‌سك و ته‌نگ بێ، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی رێگرتن له‌ هاتوچۆكردنی خوێن له‌ نێو په‌نجه‌كان.

دووه‌م: له‌پێ كردنی گۆره‌وی پیس، ده‌بێته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و كارلێك كردن له‌ پێیه‌كان.

سێیه‌م:  ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆنی پێیه‌كان ببێته‌ هه‌میشه‌یی و به‌ ئاسانی له‌ كۆڵتان نه‌بێته‌وه‌.

وشه‌