به به‌شداریی نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی لاوان، رێووره‌سمی کۆنفرانسی ی‌و ئێن پی ئۆ له لاهه‌ی هوله‌ند به‌ڕێوه چوو
رۆژانی 14-15-16 له لاهه‌ی هوله‌ند رێووره‌سمێک بۆ ناساندنی هه‌رچی باشتری مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ ولێکدانه‌وه‌ی له بواری نێو نه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌تی بۆ گه‌لانی بێ ده‌وله‌ت له لایه‌ن( ی‌و ئێن پی ئۆ) به‌رێوه چوو.
له‌و رێووره‌سمه‌دا له لایه‌ن شاره‌داری لاهه به‌رێز ویلم پۆست کۆنفرانسه‌که ده‌ستی پێ‌کرد که باسێکی مێژوویی له سه‌ر لاهه‌و چۆنیه‌تی ژیانی هاوبه‌شی له‌و شاره‌دا کرد و به‌شداربووانی زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتن کرد . دوابه‌دوای ئه‌و له لایه‌ن به‌رێز مارینۆ بۆسداچین به‌رپرسی گشتی( ی‌و ئێن پی ئۆ)باسێکی پر نیوه‌رۆکی له هه‌مبه‌ر( ی‌و ئێن پی ئۆ) له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهێنانی تا به ئێستا وهه‌وله‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه بۆ به‌شدار بووان شی کرده‌وه ئینجا له لایه‌ن به‌شدار بووان هه‌ندێ پرسیار کران که له‌لایه‌ن به‌رێزیان ولامیان درایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی پرۆگرامه‌که به‌رێز خاتوو ئانا مایک نێخت باسێکی به نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی( ئێن سی ئی وی) رێکخراوی میلله‌تانی بوومی له ولاتی هوله‌ندی کرد
هه‌روه‌ها به‌یانی رۆژی دوایی واته 16ی مانگ دا هه‌موو به‌شدار بووان سه‌ردانی دادگای لاهه‌یان کردکه له لایه‌ن چه‌ند که‌سانی که له بواری قه‌زایی نێو نه‌ته‌وه‌ی پسپۆریان هه‌بوو و له‌و دادگایه‌دا کاریان ده‌کرد باسێکی به چێژیان له‌م بواره‌دا پێشکه‌ش به به‌شدار بووان کرد‌و پاشان سه‌ردانی به‌شه‌کانی ئه‌و بینایه‌یه کرا.
دوانیوه‌رۆی رۆژی 16 به‌شداربووان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ندیان کرد و له لایه‌ن به‌رێز(یۆچم دێ خرۆت )
به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤ له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ند پێشوازیان لێ‌کرا، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌رێزیان چۆنیه‌تی هه‌ستان به ته‌وه‌ری مافی مرۆڤ وه‌ک حکومه‌تی هوله‌ندی بۆ به‌شدار بووان روون کرده‌وه و له به‌شی پرسیار و ولامدا هه‌ندێ پرسیار له هه‌مبه‌ر مافی مرۆڤ و پێشێلکاریه‌کان له ولاتانی چین و سودان وبێرمه وئیتیۆپی وئێران کران و به‌رێزیان ولامه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی گشتی دایه‌وه.
رێووره‌سمه‌که به دانی خه‌لاتێک له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی (ی‌و ئێن پی ئۆ) به به‌شدابووان له پاشنیوه‌رۆی رۆژی 16 دا پاش سێ رۆژ کۆتایی پێهات.
جێگای ئاماژه پێکردنه که له‌و کۆنفرانسه‌دا کاک دیار حاته‌می به‌رپرسی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هوله‌ند له‌سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی به‌شداری له‌و کۆنفرانسه‌دا کردبوو
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


