توانایی نیزامیی ئێران، گومان و راستییه‌كان
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
(هه‌رچی زه‌خت و گوشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌بن، توانایی نیزامیی ئه‌و رێژیمه و درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانیان پتر ده‌رده‌كه‌ون و گومان و دڕونگییه‌كان زیاتر ده‌بنه راستی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له فرت و فێڵ و نمایش و تواناییه رواڵه‌تییه نیزامییه‌كانی ئاگادار ده‌بنه‌وه.)
هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی حكوومه‌تیی فارس له هه‌واڵێكدا چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامی 2 مووشه‌كی ( ئێس 300 )ی له وڵاتی بلارووس كڕیوه. ( ئێلێكساندر لوكاشنكۆ ) سه‌ركۆماری بلارووس له‌م باره‌وه رایگه‌یاندبوو كه ته‌حویل دانی ئه‌و دوو مووشه‌كه به ئێران به‌بێ ئیزن وه‌رگرتن له رووسیه ئیمكانی نیه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی بلارووس ئاشكرای كردووه كه هه‌تا ئێستا هیچ چه‌شنه وتوێژێك له راستای ته‌حویل دنی ئه‌و مووشه‌كانه بۆ ئێران ئه‌نجام نه‌دراوه و ته‌ئكیدی كردووه كه وڵاته‌كه‌ی نایهه‌وه‌ێ به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌ماروه جیهانیه‌كان كه به دژی ئێران جێبه‌جێ كراون پێشێل بكات و وتیشی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی هیچ چه‌شنه دانوستان و ئاڵوێری نیزامیی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه. هه‌واڵده‌رییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه سپای پاسادارانی رێژیم هه‌تا ئێستا لانیكه‌م 4 مووشه‌كی ئێس 300ی كڕیوه كه دویانی له وڵاتی بلارووس و ئه‌و دووه‌كه‌ی دیكه‌شی له وڵاتێكی نادیار. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی فارسه‌وه هه‌رچه‌ند پاش چه‌ند كاتژمێر هه‌واڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه لابرا، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ی له ئاستی هه‌واڵده‌رییه بیانی و رۆژئاواییه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركۆماری بلارووس له‌و باره‌وه هه‌ڵوێست بگرێ. به وته‌ی هه‌ندێ له خاوه‌ن رایان، بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌سه‌ر هه‌واڵده‌ریی فارس، كه یه‌كێك له هه‌واڵده‌رییه‌كانی نزیك به سپاسی پاسدارانه، دژكرده‌وه‌یه‌كی درۆ ئاسا و چه‌واشه‌كارانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و زه‌خت و گوشار و هه‌ڕشانه‌ی رۆژئاوا و به تایبه‌ت ئیسرائیل و ئه‌مریكا كه به دژی رێژیمی تاران وه‌ڕێیان خستووه كه له راسیتیدا ئامانجی سه‌ره‌كییان كاریگه‌ریی زیاتری گه‌مارووه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه به دژی ریچژیمی تاران. سه‌ركۆماری بلارووس له‌به‌ر بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه چونكه پێشتر له ساڵی 2007دا ئێران و رووسیه گرێبه‌ستێكی كڕینی مووشه‌كی ئێس 300یان پێكه‌وه واژۆ كرد كه به هۆی زۆر پێشهات و هۆكار و بۆ وێنه گه‌ماروه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچكات ئه‌و مووشه‌كانه ته‌حویلی ئێران نه‌دران، هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاش ئه‌و گرێبه‌سته وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی رووسی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان نه‌یاتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنییه‌یان به‌جێ بگه‌یه‌نن. چونكه ده‌سبه‌جێ ئه‌وكات ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژایه‌تیی توندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارنامه‌یه ده‌ربڕی، چونكه به رای كارناسانی نیزامی جێبه‌جێ بوونی ئه‌و گرێبه‌سته توانایی نیزامیی ئێرانی له بواری مووشه‌كه‌وه دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرده‌وه. به وته‌ی كارناسانی نیزامی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مووشه‌كی ئێس 300، ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه یان مووشكه‌كانی قاڕه پێوه كه له به‌رزایی 25 هزار میتری و له مه‌ودای 140 كیلۆمیتریی ئه‌و چه‌كه دان. ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌ركۆماری بلارووس وه‌كوو زۆرێك له وڵاتانی دیكه كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاندوو، بۆ ئه‌و په‌راوێز و ته‌ریك كه‌وتنه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌وڵێكه بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، چونكه یلارووس یه‌كێك له وڵاتانی نزیك و هاوپه‌یمانی ئێران بووه و به هۆی هه‌ندَ گرفته‌وه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لاواز ببوون، به‌ڵام له نامه‌یه‌كی تازه‌ی ( ئێلێكساندر لوكاشنكۆ ) بۆ ئۆباما باسی له ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوانیان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لایه‌ن كردووه و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌كارانه‌یه‌ی ئێرانیش كه زۆر له عۆرف و پڕنسیبی دیپلۆماسییه‌وه به دووره، به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌یه كه ده‌یهه‌وێ هه‌روا ئاڵۆز بمێنێته‌وه و به ئامانجه‌كانی خۆی بگات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بینین رۆژ نیه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت نیزامیه‌كان به‌دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌ڵوێست نه‌گرن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه نه‌كه‌ن و له‌م باره‌وه بۆ نیشان دانی توانایی نزیامیی رێژیمه‌كه‌یان ده‌ست ده‌ده‌نه هه‌موو كارێك، به‌ڵام سه‌یر له‌وه دایه دوای لێدوانێكی ( مایك مولن ) به‌رپرسی ستادی هاوبه‌شی ئه‌مركا، له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران و ئامادییه‌كانی ئه‌مركا، به‌رپرسانی باڵای نیزامیی ئێران دژكرده‌وه‌ی جۆراوجۆریان له‌خۆیان نیشان داوه. بۆ وێنه جێگری سیاسیی سپای پاسداران رایگه‌یاندووه، ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌رچه‌شنه هێرشێك بو سه‌ر ئێران به مانای ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، وه‌زیری به‌رگریی رێژیم باسی له‌وه كردووه كه رۆژئاوایه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و پشتیوانی له وه‌ها هه‌ڵوێستێك بكه‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایه په‌شیمان ده‌بنه‌وه، یان نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به جۆرێكی تر هه‌ڵوێستی گرتووه.
بۆیه كۆماری ئیسلامی بۆ نیشان دانی رواڵه‌تیی توانایی نیزامیی خۆی ده‌ست ده‌داته هه‌ر چه‌شنه كارێك و له‌م باره‌وه نمایشی زۆری پێشكه‌ش كردووه، بۆ وێنه له به‌كار هێنانی ( ته‌كنیكی فتۆشاب )ه‌وه بگره هه‌تا هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپا و به تایبه‌ت شه‌خسی ئه‌حمدی نه‌ژاد، به دژی ئه‌مركا و ئیسرائیل هه‌موویان ده‌ربڕی ترسێكن كه سه‌راپای جه‌سته‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامیی داگرتووه و بۆ گه‌وره كردنه‌وه و نیشان دانی توانایی نزامیی ئێران ده‌سته و داوێنی هه‌موو فرت و فێڵێك ده‌بن.
سه‌رچاوه: DW
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


