چه‌ند پارلمانتارێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتیان كرد
كوردستان میدیا: چه‌ند پارلمانتارێكی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوو له هه‌ردوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤـ‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پارلمانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فێدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له شاری كۆیه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی گه‌لاوێژ، سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردستان، شاندی ناوبراو له لایه‌ن شاندێكی هاوبه‌شی حیزبی دێموكرات‌و یه‌كیه‌تیی لاوان به سه‌رپه‌رستیی حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراته‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له دانیشتنێكدا هه‌ردوولا له سه‌ر بابه‌ته‌كانی وه‌ك پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ چالاكییه فه‌رهه‌نگی‌و كولتوورییه‌كان، ئاوڕدانه‌وه له بارودۆخی لاوان، ژنان، خوێندكاران‌و منداڵانی نیشته‌جێ له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا له لایه‌ن دارا ناتق سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند پێشنیار‌و خاڵێك پێشكه‌ش به شاندی میوان كرا‌و دواتریش بڕیار درا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی پێشنیاریی نووسراو له رێگه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی پارلمانه‌وه به شێوه‌ی راپۆرت پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی پارلمانی كوردستان بكرێت.
شایانی باسه ئه‌و دانیشتنه دوای نزیك به كاتژمێرێك كۆتایی پێهات.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


