سازدانی سه‌یرانێک له لایه‌ن یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له نورویژ
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 14.08.10 یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نورویژ سه‌یرانێکی بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی له شارۆچکه‌ی لیله‌سترۆم ساز دا.
ئه‌م چالاکیه به به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی لاوان له‌و وڵاته له کاتژمێر 12.00 نیوه‌رۆوه تا کاتژمێر 20.30 ئێواره درێژه‌ی هه‌بوو. شایه‌نی باسه که له‌م سه‌یرانه‌دا چه‌ندین کێبڕکێی فیکری و وه‌رزشی به‌ڕێوه چوو.
دابه‌شکردنی گه‌نجان به سه‌ر دوو تیمی فوتباڵدا و دروستکردنی دوو تیم بۆ کێبڕکێی فیکری جێکه‌ی خۆشحاڵی به‌شداران بوو. به‌شداریکردنی هێندێک له باوکان له‌و چالاکیه‌دا بووبوو به جێگه‌ی خۆشحاڵی لاوان. هه‌ر سه‌یرانێکی کوردی به بێ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی بزه‌هێنه‌ری کوردی نه‌بووه و بێگومان سه‌یرانی لاوانیش له نورویش ئه‌مساڵ بێ شایی و هه‌ڵپه‌ڕینی به‌شداران نه‌بوو.
جێگه‌ی باسه که ئه‌و چالاکیه له لایه‌نی کۆبوونه‌وه و به‌سه‌ربردنی کاته‌کی خۆشه‌وه بۆ به‌شداران گڕو تینێکی تازه‌ی به‌خشی به لاوانی به‌شدار.
یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی نورویژ.
15.08.2010



هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


