ئه‌ندامێكی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی به هۆی رووداوێكی دڵته‌زین گیانی له ده‌ست دا
به‌داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 18/6/1390 به‌هۆی رووداوێكی دڵته‌زێنه‌وه لوقمان قازی پێشمه‌رگه‌ی ناوه‌ندی 3ی حدكا‌و ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، خه‌ڵكی گونده‌وێڵه‌ی سه‌ر به شاری شنۆ گیانی له‌ده‌ست دا‌و تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان بوو..
شه‌هید لوقمان قازی كوڕی ره‌حمان له دایكبووی 1361هه‌تاوی له ئاوایی گونده‌وێڵه سه‌ر به شارستانی شنۆ له دایك بووه و وه‌ك هه‌موو منداڵانی گوند له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌نێردرێته قوتابخانه. لوقمان تا پۆلی سێهه‌می ناوه‌ندی ده‌رس ده‌خوینێ‌و پاشان ده‌چێت بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی. پاش ته‌واو كردنی دوو ساڵ خزمه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و شانبه‌شانی باوكی ده‌ست به‌كارو كاسبی ده‌كات ..
به هۆی دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، به‌هاری ساڵی 1382 ده‌بێته پێشمه‌رگه و چه‌كی شه‌ره‌ف ده‌كاته شانی. پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی فێرگه، له ناوه‌ندی 3ی كوردستان سازمان ده‌درێت هه روه‌ها له ساڵی 1383 ی هه‌تاوی ده‌بێت به‌ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی لاوان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی 3.
ناو براو یه‌كێك له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی یه‌كیه‌تی لاوان بوو و له‌م رێكخراوه‌دا 2 ده‌وره به‌رپرسی كومیته‌ی لاوانی ناوه‌ندی 3 بووه. شه‌هید لوقمان دوای ده‌وره‌ی سیاسی، بوو به كادری ره‌سمی لاوان‌وبه هۆی لێهاتووی و جێگه‌ی متمانه بوونی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی لاوان له كۆنگره‌كانی 2 4 ،5 و 6ی لاوان‌دا وه‌ك نوێنه‌ری كومیته‌ی خۆی به‌شداری كۆنگره بووه. ناوبراو له به‌هاری 1387دا ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناو به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه كچێك به ناوی "نارین"ه.
لوقمان كورێكی دڵسۆز، به وه‌فا، ئه‌خلاق خۆش و دایم بزه له‌سه‌ر لێو بوو، هه‌ر بۆیه ببوو به خۆشه‌ویستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یان ناسی.
شه‌هید لوقمان سێهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، ته‌رمی پیرۆزی له ناو كۆڕی گه‌رمی هاوڕێیانی‌دا له رێكه‌وتی 19ی خه‌رمانانی 1390 له گۆڕستانی شه‌هیدانی حدكا له جێژنیكان به خاك سپێردرا .
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی شه‌هید لوقمان قازی ده‌كات خۆی به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانێت .
رۆحی شه‌هید لوقمان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری شاد و رێگایان پڕِ رێبوار بێت.
كۆمیسۆنی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی لااوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
19/6/1390 ی هه‌تاوی
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


