Democratic Youth Union of Iranian Kurdistan official homepage: سازدانی سه‌یرانێک له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ نورویژ سازدانی سه‌یرانێک له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ نورویژ ================================================================================ lawanorg on 18/08/2010 20:16:00 ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 14.08.10 یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ نورویژ سه‌یرانێکی بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی له‌ شارۆچکه‌ی لیله‌سترۆم ساز دا. ئه‌م چالاکیه به‌ به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی لاوان له‌و وڵاته‌ ‌ له‌ کاتژمێر 12.00 نیوه‌رۆوه‌ تا کاتژمێر 20.30 ئێواره‌ درێژه‌ی هه‌بوو. شایه‌نی باسه‌ که‌ له‌م سه‌یرانه‌دا چه‌ندین کێبڕکێی فیکری و وه‌رزشی به‌ڕێوه‌ چوو. دابه‌شکردنی گه‌نجان به‌ سه‌ر دوو تیمی فوتباڵدا و دروستکردنی دوو تیم بۆ کێبڕکێی فیکری جێکه‌ی خۆشحاڵی به‌شداران بوو. به‌شداریکردنی هێندێک له‌ باوکان له‌و چالاکیه‌دا بووبوو به‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی لاوان. هه‌ر سه‌یرانێکی کوردی به‌ بێ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی بزه‌هێنه‌ری کوردی نه‌بووه‌ و بێگومان سه‌یرانی لاوانیش له‌ نورویش ئه‌مساڵ بێ شایی و هه‌ڵپه‌ڕینی به‌شداران نه‌بوو. جێگه‌ی باسه‌ که‌ ئه‌و چالاکیه‌ له‌ لایه‌نی کۆبوونه‌وه‌ و به‌سه‌ربردنی کاته‌کی خۆشه‌وه‌ بۆ به‌شداران ‌ گڕو تینێکی تازه‌ی به‌خشی به لاوانی به‌شدار. یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی نورویژ. 15.08.2010