Democratic Youth Union of Iranian Kurdistan official homepage: راپۆرتی كۆتایی هاتنی پێنجه‌مین ده‌وره‌ی سیاسی كادری یه‌كیه‌تی لاوان راپۆرتی كۆتایی هاتنی پێنجه‌مین ده‌وره‌ی سیاسی كادری یه‌كیه‌تی لاوان ================================================================================ lawanorg on 05/09/2010 07:03:00 كۆمسیونی ئاموزشی یه‌كیه‌تی لاوان له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیدا به‌ مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی ئه‌ندامانی لاوان له‌ بواری سیاسی و هزرییه‌وه‌ پێنجه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێگه‌یاندنی كادری سیاسی بۆ ئه‌ندامانی لاوان پێك هێنا. ئه‌م ده‌وره‌یه‌ رێكه‌وتی 2ی گه‌لاوێژی1389 ده‌ستی پێكرد و تا رێكه‌وتی 10ی خه‌رمانانی 1389 درێژه‌ی كێشا. ده‌وره‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك وانه‌ی جۆراوجۆرو كۆنفرانسی جیاواز پێك هاتبوو و كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زای‌ هه‌ركام له‌ یه‌كه‌ ده‌رسییه‌كانه‌وه‌ ده‌گوترانه‌وه‌. ماده‌ ده‌رسییه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ بریتی بوون له‌: به‌رنامه‌و پێڕه‌وی یه‌كیه‌تیی لاوان، مێژووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ، مودیرییه‌تی رێكخراوه‌یی، NGO كان، ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌، پێكهاته‌ی‌ كۆماری ئیسلامی، دێمۆكراسی، ململانێ‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، په‌یوه‌ندیی دین وده‌سه‌ڵات له‌ ئێراندا ، به‌رنامه‌و پێڕه‌وی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ، ئه‌حزابی سیاسی له‌ كوردستانی‌ ئێران ، رێنوێنی كاری ته‌شكیلاتی ، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ، فیدرالیزم ، هه‌لومه‌رجی ئێستای حیزب و ئاڵوگۆره‌كان كه‌ به‌شدار بووانی ده‌وره‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ چالاكانه‌ به‌شدارییان له‌ باسه‌كاندا ده‌كرد.