Democratic Youth Union of Iranian Kurdistan official homepage: تۆ هه‌نووكه‌ش له‌ سه‌نگه‌ر دای‌‌و، له‌ هه‌ست‌و بڕواو ئیمانی‌ لاوانی‌ ئه‌م نیشتمانه‌دا زیندووی‌ تۆ هه‌نووكه‌ش له‌ سه‌نگه‌ر دای‌‌و، له‌ هه‌ست‌و بڕواو ئیمانی‌ لاوانی‌ ئه‌م نیشتمانه‌دا زیندووی‌ ================================================================================ lawanorg on 13/07/2010 15:46:00 تۆ هه‌نووكه‌ش له‌ سه‌نگه‌ر دای‌‌و، له‌ هه‌ست‌و بڕواو ئیمانی‌ لاوانی‌ ئه‌م نیشتمانه‌دا زیندووی‌ په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌بۆنه‌ی‌ 21مین ساڵوه‌گه‌ڕی‌ شه‌هیدبوونی‌ د.عبدالرحمن قاسملووه‌وه‌ 21 ساڵ‌ به‌سه‌ر هه‌میشه‌ زیندوو بوونتدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌سه‌ر رۆژێكدا كه‌ بووی‌ به‌ سه‌مبۆلی‌ ئاشتی‌‌و ئازادی‌. به‌سه‌ر رۆژێكدا كه‌ نه‌ك نه‌یتوانی‌ تۆ له‌م وڵاته‌ بسڕێته‌وه‌، به‌ڵكوو تۆی‌ كرد به‌ قه‌ڵای‌ وره‌، شوره‌ی‌ ئیمان، هه‌ستی‌ تۆڵه‌. ئه‌وه‌ 21 ساڵه‌ هه‌ر تۆ رێبه‌ر، رێنیشانده‌ر‌و مامۆستای‌ وانه‌كانی‌ به‌رخودان‌و چرای‌ رووناك كه‌ره‌وه‌ی‌ رێی‌ رزگاریی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ی‌. تا ئێستاش رێبازه‌كه‌ی‌ تۆیه‌ پڕ رێبوارتر له‌ هه‌ر رێبازێك، سه‌نگه‌ره‌كه‌ت ئاوه‌دانتر له‌ هه‌ر مه‌ته‌رێزێك‌و ره‌نگه‌كه‌ت پڕ ره‌نگتر له‌ هه‌ر ره‌نگێك. ئامانج‌و خۆزگه‌‌و خولیاكانت ئێستا ئیدی‌ ئامانج‌و خۆزگه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مرۆڤایه‌تین‌و، هه‌ر مرۆڤ دۆستێك پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ پێناو وه‌دیهاتنیان دا. سه‌ركه‌وتن بۆ رێباز‌و خه‌باته‌كه‌ت، له‌ پێناو نه‌هێشتنی‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ مرۆڤ به‌ ده‌ستی‌ مرۆڤ. یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران 22ی‌ پوشپه‌ڕی‌ 1389ی‌ هه‌تاوی‌