وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
وزاره‌تی علووم بڵاوی کردۆته‌وه، 12 داخوازیی نوێ بۆ بونیاد نانی 12 زانکۆی نوێی تاک ره‌گه‌زی له 9 پارێزگای وڵات به ده‌ستی وه‌زاره‌ت علووم گه‌یشتووه و داخوازییه‌کانی دیکه له تاوتوێ کردن دان.
غۆڵام عه‌لی نادری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌روه‌ردی ئازاد، ناده‌وڵه‌تی غیر ئینتێفاعیی وه‌ه‌زاره‌تی علووم، گوتوویه‌تی: ئه‌م داخوازییانه بۆ بونیاد نانی 12 زانکۆی تاک ره‌گه‌زیی کچانه، له پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، فارس، خوزستان، کرماشان، گوڵستان، خوراسانی ره‌زه‌وی، مازنده‌ران و ئیسفه‌هان بووه.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئێستا له ئێران‌دا 6 دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌ردی تاک ره‌گه‌زی له وڵات‌دا چالاکن و دامه‌زراندنی 3 دامه‌زراوه‌ی دیکه‌ی تاک ره‌گه‌زی له تاوتوێ کردن دان که له دوو مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دامه‌زراوانه کۆتایی پێ دێت.
جێبه‌جێ کردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ژماره‌یه‌ک رشته له خۆ ده‌گرێ، به جۆرێک که له راپۆرتی رۆژنامه‌ی شه‌رقدا له ئه‌مسالی خوێندن 40 رشته له 20 زانکۆ یه‌ک ره‌گه‌ز له خوێندکاران وه‌رده‌گرێت.
گه‌ڵاڵه‌ی تاک ره‌گه‌زی کردنی زانکۆکان و وه‌رگرتنی خوێندکار له هه‌ندێ رشته له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی، ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران، کۆمه‌ڵناسان و چالاکانی بواری ژنانی به دواوه بووه.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن، دابه‌زینی ئاستی زانستیشی به دواوه ده‌بێت و به هۆی که‌م بوونی مامۆستا، تاقگیگه، که‌میی پۆلی خوێندن و که‌ش و هه‌وای ناله‌بار، دواکه‌وتووی زانستی به تایبه‌ت بۆ کچان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ده‌رچوونی کچان بۆ زانکۆکان پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه، پرۆسه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ په‌رچه کرداری نه‌رێنیی به‌رپرسانی رێژیمی ئێران به‌ره‌وڕوو بووه و سه‌ره‌مڕه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه پێش به چوونی ژنان بۆ زانکۆکان بگرن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


