به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ: بێكاریی‌و لێك كۆبوونه‌وه‌ی مێرمنداڵان ئه‌گه‌ریی روودانی توندوتیژی له‌نێو ئه‌م توێژه‌دا به‌هێز ده‌كات
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئا‌مریكا نیشان ده‌دا كه لێك خڕبوونه‌وه‌ی لاوانی بێكار‌و بێ چاودێری گه‌وره‌ساڵه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه رووله كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئامێز بكه‌ن.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری "تاوان ناسی"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌كه توندوتیژی زیاتر له‌و شوێنانه‌ی شاره‌كاندا روو ده‌دا كه مێرمنداڵه‌كان له‌ژێر چاودێریی گه‌وره‌ساڵه‌كاندا نین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه ته‌نانه‌ت له ناوچه باشه‌كانی شاره‌كانیشدا روو ده‌دا.
هه‌ڵسوكه‌وته توندوتیژی ئامێزه‌كان به گرفتێكی جیدی مێرمنداڵان دێته ئه‌ژمار‌و، هۆكارگه‌لێكی وه‌ك بنه‌ماڵه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوكلاسیی‌و دۆسته‌كان، سه‌رنه‌كه‌وتن له خوێندندا، كاریگه‌ریی راگه‌یه‌نه‌كان، هۆكاره‌كانی گه‌ڕه‌ك‌و كۆمه‌ڵگا رۆڵیان تێدا هه‌یه.
كریستۆفێر راونینگ، كۆمه‌ڵناس له زانكۆی ئۆهایۆ، گوتوویه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌كان متمانه‌یان به جیرانه‌كانی خۆیان هه‌یه‌و منداڵه‌كانیان له قوتابخانه ده‌ره‌جه‌ی باش وه‌ده‌ست ده‌هێنن، یان ئه‌گه‌ر مێرمنداڵه‌كانیان ته‌نیا كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و كارێكی تایبه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵام دیسان ئه‌گه‌ری روودانی توندوتیژییان لێده‌كرێ.
سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێی وایه جیرانه باشه‌كان له‌وانه‌یه به نیسبه‌ت ناوچه‌كانی دیكه‌وه باشتر بتوانن كۆنترۆڵی شه‌قام، پارك‌و، ناوه‌ندی گشتییه‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن به‌ڵام چاودێریی نه‌كردنی مێرمنداڵان ده‌توانێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه باشانه‌ش له‌نێو ببات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چاودێریی گه‌وره‌ساڵه‌كان به‌سه‌ر چالاكی مێرمنداڵانه‌وه دوای قوتابخانه‌ش پێشنیار ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، باشتره بۆ ئه‌و لاوانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا هیچ چاودێرییه‌كیان به‌سه‌ره‌وه نیه، ئیمكاناتێكی گونجاویان بۆ دابین بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگه‌ی باش هه‌ڵبژێرن‌و بتوانن خۆیان مژول بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، چاودێریی گه‌وره‌ساڵه‌كان به‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی مێرمنداڵانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش له ناوچه باشه‌كانی شاره‌كانیشدا ده‌ژین، گرینگیی تایبه‌تی هه‌یه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م چاودێرییه به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و به ورده‌كاریی پێویسته‌وه به‌كار بهێنرێ.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


