به‌رزبوونه‌وه‌ی زووپێگه‌یشتنی كچان، ئێستا كچان له ته‌مه‌نه‌كانی 7 و 8 ساڵیدا پێده‌گه‌ن
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئا‌مریكا ئه‌نجام دراوه باس له‌وه ده‌كا كه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا رێژه‌ی زووپێگه‌یشتن (بلوغ زودرس) له‌نێو كچان دا دوو قات به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه رێژه‌ی زووپێگه‌یشتنی (بلوغ زودرس) كچانی سپی‌و ره‌ش پێست له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌م رێژه‌یه به‌نیسبه‌ت 10 تا 30 ساڵی رابردووه‌وه له‌نێو كچانی سپی پێستدا زیاتر ده‌بینرێ.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ر 1239 كچ له سێ ناوچه‌ی جیاوازی ئامریكادا ئه‌نجام دراوه، له گۆڤاری "پزیشكی منداڵان"دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر كچانی ته‌مه‌ن هه‌فت‌و هه‌شت ساڵ ئه‌نجام دراوه، نیشانی داوه كه نزیك به 10% كچانی سپی پێستی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ‌و 18% ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌كان مه‌مكیان ده‌ستی به گه‌وره بوون كردووه. ئه‌م رێژه‌یه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌نێو كچانی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵدا ته‌نیا 5% بووه.
ئه‌م پرسه له‌نێو كچانی ره‌ش پێستیشدا ده‌بینرێ. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، رێژه‌ی زووپێگه‌یشتنی (بلوغ زودرس) كچانی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ به‌نیسبه‌ت توێژینه‌وه‌كانی پێشتره‌وه 23% به‌رزبونه‌وه پیشان ده‌دات، ئه‌م رێژه‌یه بۆ كچانی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ 43% بووه.
سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هۆكاری زووپێگه‌یشتنی كچان ده‌گێڕنه‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی. به‌ڵام ئه‌و توێژه‌رانه پێیان وایه هۆكاره ژینگه‌یی‌و ژێنێتیكییه‌كانیش له‌م پرسه‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه.
ئه‌م توێژه‌رانه ده‌ڵێن زووپێگه‌یشتنی كچان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نزمبوونی متمانه به‌خۆبوونیان، به‌زبوونه‌وه‌ی خه‌مۆكی، هه‌وڵدان بۆ خۆكوژی‌و خواردنیش دا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی پێگه‌یشتووی له كچاندا به‌رله ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی‌و له كوڕاندا له‌پێش ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه ده‌ربكه‌وێ، زووپێگه‌یشتوویی پێ ده‌گوترێ.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


