به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنییه‌كان، نه‌ك ده‌رفه‌تی كاروپیشه پێك نه‌هاتووه به‌ڵكوو له‌نێویش براون
ته‌نانه‌ت ئاماره ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی ئێرانیش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه رێژه‌ی بێكاریی له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه‌و هاوكات ده‌رفه‌ته شوغڵییه‌كانیش له‌نێو ده‌چن. به‌پێی ئاماره ره‌سمییه نوێیه‌كان، له ئێران‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نێونجی ساڵانه 45 هه‌زار ده‌رفه‌تی كاروپیشه له‌نێو ده‌چن.
ئاژانسی كاری ئێران "ئیلنا" له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌و ئاماره نوێیانه، ده‌نووسێ وه‌زیری كار له خولی یه‌كه‌می سه‌ركۆماریی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد دا به‌ڵێنی دابوو كه ساڵانه لانیكه‌م یه‌ك ملیۆن‌و 300هه‌زار ده‌رفه‌تی كاروپیشه‌ی نوێ پێك بهێنێ‌و، به سه‌رنجدان به‌وه‌كه هه‌ر ساڵه یه‌ك ملیۆن‌و 200هه‌زار كه‌س هێزی كاری نوێ دێنه مه‌یدانی كاره‌وه، رێژه‌ی بێكاریی كه‌م بكاته‌وه. كه‌چی ئێستا به‌وته‌ی چالاكێكی كرێكاریی رێژه‌ی بێكاریی له ساڵی 1389دا به‌نیسبه‌ت ساڵی 1388ه‌وه له گه‌شبینانه‌ترین حاڵه‌تیدا دووقات به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ئیلنا، ئه‌م به‌ڵێنییه نه‌ته‌نیا جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكوو به‌شێك له‌و ده‌رفه‌ته شوغڵییانه‌ش كه هه‌بوون له‌نێو چوون. به‌واتایه‌كی دیكه حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌رفه‌ته شوغڵییانه‌ی كه هه‌ن بپارێزێ، چ بگات به‌وه كه ده‌رفه‌تی دیكه‌ی كاروپیشه پێك بهێنێ.
سایتی دۆیچه‌وێڵه ده‌نووسێ راپۆرته‌كانی ئه‌م به‌هاره‌ی ناوه‌ندنی ئاماری ئێران سه‌باه‌رت به ره‌وشی كاروپیشه له ئێران ئه‌وه نیشان ده‌دات كه زیاتر له‌نێو بردنی كاروپیشه هه‌بووه تا پێكهێنانی ده‌رفه‌تی شه‌غڵیی.
ئیلنا به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماری ئه‌م سێ ساڵه‌ی دوایی، به‌و ئاكامه ده‌گا كه "له سه‌ره‌تای ساڵی 1386ه‌وه تا سه‌ره‌تای هاوینی 1389 نه ته‌نیا ده‌رفه‌تێكی شوغڵیی زیاتر پێك نه‌هاتووه، به‌ڵكوو زیاتر له 135 پیشه‌ش له‌نێو چوون.
له ساڵی 1385دا 6ملیۆن‌و 604هه‌زار‌و 900 ده‌رفه‌تی شوغڵیی له به‌شی پیشه‌سازییدا بوونی هه‌بووه. به‌ڵام به‌پێی راپۆرتی به‌هاری ئه‌مساڵ ئه‌و رێژه‌یه بۆ 6ملیۆن‌و 44هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشه له به‌شی پیشه‌سازیدا دابه‌زیوه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


