جۆری لیباس، هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی تیمی فوتباڵی كچانی ئێرانی له ئۆله‌مپیك
تیمی میللی فوتبالی مێرمنداڵانی كچی ئێران، به دۆڕان به‌رامبه‌ر تیمی توركیه، پله‌ی چواره‌می ئۆله‌مپیكی مێرمنداڵانی وه‌ده‌ست هێنا. ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌م تیمه له‌م كێبه‌ركێیانه‌دا به‌شداریی ده‌كات.
وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پله‌یه له‌نێو شه‌ش تیمدا قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ باسكردن له‌باره‌ی به‌ها فه‌ننییه‌كانی تیمی كچانی فوتبالیستی ئێرانه‌وه ناهێڵێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی لیباسه‌كانی ئه‌م تیمه زیاتر له‌هه‌ر شتێك ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
به‌پێی راپۆرتی بی‌بی‌سی، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆرجار هه‌وڵدراوه لیباسێكی وه‌رزشی ئیسلامی گونجاو بۆ كچانی وه‌رزشكاری ئێران دروست بكرێ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی تیمی كچانی ئێران له گۆڕه‌پانێكی نێوده‌وڵه‌تی‌دا‌و گۆڕه‌پانێك كه پیاوانیشی تێدا بوون، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆڕانه‌كانی ئه‌م تیمه كچانه‌یه دانا.
حیجابی وه‌رزشی‌و وه‌رزشی ژنان له شوێنه گشتییه‌كانی ئێران شتێكی نوێ نیه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك هه‌وڵ دراوه بۆ ئاماده‌بوونی ژنان له گۆڕه‌پانه وه‌رزشییه‌كان یان به دابینكردنی پێداویستییه وه‌رزشیه گشتییه‌كان بۆ ژنان، سنورێك بۆ وه‌رزشی ژنان دابنێن. پرسێك كه به‌رده‌وام له‌نێو لایه‌نه سیاسی یان ناوه‌نده ئایینییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا جێی مشت‌ومڕ بووه.
دروستكردنی گۆڕه‌پانی تایبه‌ت به ژنان، دروستكردنی لیباسی تایبه‌ت بۆ ئه‌و تیمه وه‌رزشییه كچانه‌گه‌له‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران موسابه‌قه‌یان هه‌بووه‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی كێبه‌ركێی وه‌رزشیی بۆ ژنانی وڵاتانی ئیسلامی، له‌و هه‌وڵانه‌ن كه كۆماری ئیسلامی بۆ ئیسلامیزه‌كردنی وه‌رزش داویه‌تی.
به‌هه‌رحاڵ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی كچانی فوتبالیستی ئێرانی له ئۆله‌مپیكی لاوان، ره‌نگه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ باس‌وخواس له‌سه‌ر حیجابی وه‌رزشی بۆ ژنانی وه‌رزشكاری ئێرانی بێته گۆڕێ.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


