له‌هه‌ر پێنج ئێرانی یه‌ك كه‌س بێكاره
PNA- سه‌پاندنی سزا به‌تایبه‌ت سزا ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌رده‌وامه، له‌توێژینه‌وه‌یه‌ك دا كارناسانی ئابووری ئاشكرایان كرد رێژه‌ی بێكاری له‌ئێراندا رۆژبه‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و ئێستاش له‌هه‌ر 5 كه‌س له‌حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران یه‌ك كه‌س بێكاره.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "هه‌رانا"له‌حاڵێكدا حكومه‌ت له‌به‌هاری رابردوودا حه‌شیمه‌تی چالاكی وڵاتی پتر له24 ملیۆن كه‌س راگه‌یاندووه، هه‌نوكه له‌رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران 5 ملیۆن كه‌س بێكاره، ئه‌وه‌ش یانێ له‌هه‌ر 5 كه‌س 1كه‌س بێكاره.
له‌وپه‌یوه‌ندییه‌ش دا "رادیۆی زه‌مانه" رایگه‌یاند به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ئێستا رێژه‌ی بێكاری له‌ئێراندا به به‌رزترین ئاستی خۆی له‌ساڵانی رابردوودا گه‌یشتووه، واته نرخی بێكاری له‌ئێران ئێستا 18له‌سه‌ده. له‌لایه‌كیتره‌وه ناوه‌ندی ئاماری ئێران رێژه‌ی بێكاری گه‌نجانی وڵاتی 30له‌سه‌د راگه‌یاندووه، یان به‌گوته‌یه‌كی تر له‌هه‌ر 3گه‌نجی ئێرانی 1كه‌س بێكاره.
ئێران به‌هه‌بوونی 75له‌سه‌د حه‌شیمه‌تی گه‌نجی ژێر 35 ساڵ گه‌نجترین حه‌شیمه‌تی جیهانی هه‌یه. له‌هه‌مان كات دا رۆژنامه‌ی "هه‌مشه‌هری" چاپی تاران نووسی:"نرخی بێكاری بۆ ژنان 2 به‌رابه‌ری پیاوانه. زۆرتریش هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه حه‌شیمه‌تی چالاكی وڵات به‌رده‌وام له‌حاڵی گه‌شه‌دا بووه‌و به‌رپرسان كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


