لاوانی ئێران له بێ‌پاره‌یی بۆ دابین كردنی ئاره‌زووه‌كانیان ره‌نج ده‌كێشن
به‌ڕێوبه‌ری پێشووی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان له پارێزگای تاران گوتوویه‌تی: 34% لاوانی ئێرانی 15 تا 19 ساڵ ته‌مه‌ن هیچ ئیمكانێكی ماڵی‌یان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی بێكاریی نیه، تا به‌پێی ویست و ئاره‌زووی خۆیان به‌رنامه بۆ كاته‌كانی بێكارییان دابنێن.
موحسین زه‌نگه‌نه به ئاژانسی مێهری گووتوه: به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌م بواره‌دا ئه‌نجام دراوه 60% لاوان گوتوویانه هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی بێكاریی خۆیان نیه. 20%یش نه‌بوونی پێداویستییان وه‌ك كۆسپێك بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی به‌پێی ویستی خۆیان به‌ئه‌ژمار هێناوه. 10% ئه‌و لاوانه‌ی كه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پرسیاریان لێكراوه ئاشكرایان كردووه: كه كاته‌كانی بێكاریی خۆیان به ته‌نیایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئاژانسی مێهر له‌سه‌ر زاری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشووی رێكخراوی لاوانه‌وه نوسیوویه‌تی: ئه‌و بڕه ئیمكاناته‌ش كه له ئێران‌دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی بێكاریی لاوان دابین كراوه، به‌شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش نه‌كراون‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێچووی به‌رزی چالاكییه وه‌رزشی‌و فێركارییه‌كان وایكردووه كه لاوان نه‌توانن ئه‌و چالاكییانه‌ی كه خۆیان پێیان خۆشه ئه‌نجامی بده‌ن.
ناوبراو گرینگ‌ترین كێشه‌و گرفته‌كانی كاته‌كانی بێكاریی به‌مجۆره ده‌ژمێرێ: نه‌بوونی به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی گونجاو و ئارمانجدار له‌لایه‌ن رێكخراوه به‌رپرسه‌كانه‌وه، نه‌گونجاوبوونی ئه‌و به‌رنامه هه‌نووكه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌زو ویست‌و سه‌لیقه‌و ئۆگرییه‌كانی لاوانی ئه‌مڕۆی ئێران‌و ته‌نانه‌ت یه‌كده‌ست بوون‌و دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه، نه‌بوونی زانیاریی ورد و دروستی شه‌فاف له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاته‌كانی بێكاریی‌و ئاستی ره‌زامه‌ندیی لاوان‌و چۆنایه‌تی به‌رنامه‌كان، تێچووی به‌رزی به‌رنامه‌كانی كاته‌كانی بێكاریی‌و گرینگیی نه‌دانی بنه‌ماڵه‌كان به پرسی كاته‌كانی بێكاریی.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


