كچان گه‌وره‌ترین قوربانی، دابڕان له‌خوێندن له گونده‌كانی ئێران رووله زیادبوونه/ ئيلام نموونة
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له به‌رده‌ست دان ژماره‌ی ئه‌و منداڵه گوندی‌و عه‌شایرییانه‌ی كه ئیمكاناتی خوێندنیان نیه زۆرتر بووه‌و، هه‌موو ساڵێكیش ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و منداڵانه‌ی له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌خوێنن، له خوێندن داده‌بڕێن.
داریوش قه‌نبه‌ری، سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی ئیمكاناتی خوێندنیان نیه، به ئاژانسی ئیلنای گوتووه: هه‌ژاریی‌و پێویستیی بنه‌ماڵه گوندییه‌كان به‌كاری منداڵان‌و، هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست له‌لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رش بۆ گوند‌و عه‌شایره‌كان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه ئه‌و منداڵانه ته‌نیا تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی كۆمیسیونی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتوویه‌تی: به‌داخه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌كه ئه‌م منداڵانه ناتوانن له ئاسته‌كانی ناوه‌ندیی‌و دواناوه‌ندییدا بخوێنن ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی ماڵییه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان ناتوانن تێچووی خوێندنی ئه‌وان دابین بكه‌ن‌و جگه له‌وه‌ش له هه‌ندێ له دێهاته‌كاندا ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌یی گونجاو بوونی نیه.
به‌وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه، هه‌نووكه بۆ كۆمه‌ڵه دێهاتێك ته‌نیا یه‌ك ناوه‌ندیی خوێندن هه‌یه‌و به‌هۆی دووری مه‌ودای ئه‌مجۆره گوندانه‌ش له یه‌كتره‌وه زۆرێك له‌و منداڵانه ئیمكانی درێژه‌دان به‌خوێندنیان نابێ‌و به‌ناچار له خوێندن داده‌بڕێن‌و روو له كاری كشت‌وكاڵی ده‌كه‌ن.
داریوش قه‌نبه‌ری، كه نوێنه‌ری شاری ئیلامه، ده‌ڵێ: كێشه‌و گرفته ئابوورییه‌كانی بنه‌ماڵه دێهاتی‌و هه‌ژاره‌كان، له‌گه‌ڵ لاوازیی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی ئێران له بواری ئاموزشی‌دا، ده‌رفه‌تی خوێندن له‌و منداڵانه ده‌ستێنێ، كه له‌م نێوه‌شدا كچان یه‌كه‌مین قوربانییه‌كانی ئه‌م كێشه‌و گرفتانه‌ن.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس بۆ ئه‌م ئیدعایانه‌ی به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ: دوو ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌م تا به‌رپرسانی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئیلام ده‌بیرستانێك بۆ گه‌وره‌دێی "بولی" سه‌ربه شارۆچكه‌ی "چنار" دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا هه‌نووكه به‌رپرسانی ئاموزش و په‌روه‌رش هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م نه‌كردووه. هه‌ربۆیه‌شه زۆرێك له لاوانی لێهاتوو‌و به‌توانای ئه‌م ناوچه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌كه زۆریان حه‌ز له خوێندنه، به‌ڵام له درێژه‌دان به خوێندن بێیه‌ش ده‌بن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


