مینه‌كان تا ئێستاش قوربانی ده‌گرن، منداڵانی كورد گه‌وره‌ترین قوربانی
به‌پێی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به خه‌ساره‌كانی مین، له چوار پارێزگای كوردنشین‌و له پێنج پارێزگای رۆژئاوای ئێران پارێزگای كوردستان به‌رزترین رێژه‌ی كوژراوانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه هه‌یه. كه له‌وانه‌ش زیاتر له 93% پیاو و نزیك به 7% ژنن.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی ئاسایی‌و نزیك به 7%یش منداڵانی كه‌متر له 18 ساڵ ته‌مه‌نن. به‌پێی راپۆرتی "ماڵی مافی مرۆڤی ئێران"، ئه‌و مینه چێندراوانه هیی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق‌و، شه‌ڕی حكوومه‌ت به‌دژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردن، كه تا هه‌نووكه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه‌و ئێستاش به‌هۆی سێڵاو و باران‌و لاچوونی ئه‌و خاك و خۆڵه‌ی له‌سه‌ریان بووه، دیسان دێنه‌وه سه‌ر خاك.
خه‌ڵكی ناوچه كوردنشینه‌كان پێیان وایه زۆربه‌ی مینه‌كان هیی پایه‌گا‌و بنكه‌كانی پێشووی سپای پاسدارانن، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان سێڵاو بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی شوێنی هاتوچۆی خه‌ڵكه، له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێ. زۆربه‌ی مینه‌كانی كوردستان له جۆری دژه نه‌فه‌ره‌و له له‌وه‌ڕگاكان‌و كوێستانه‌كان دا زۆر زیاتر هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ئه‌و زه‌وی‌و زارانه‌ی به مین چێندراون، هیچ نیشانه‌یه‌كی هۆشداری لێ نیه تا خه‌ڵك بزانێ ئه‌و شوێنه مینی لێیه. شاره‌كانی بانه‌و مه‌ریوان زیاتر له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی پارێزگای كوردستان مینی لێ چێندراوه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه بنكه‌و پایه‌گا كۆنه‌كان هیچ كۆسپێك نیه تا له‌گه‌ڵ شوێنی ژیان‌و هاتووچۆی خه‌ڵكی ئاسایی لێكیان جیا بكاته‌وه. بوونی مینه‌كان له‌مجۆره پایه‌گایانه‌دا زیاترین قوربانیان گرتووه‌و خه‌ڵك ده‌ڵێن زۆربه‌ی مینه‌كانی ئه‌مجۆره شوێنانه خۆیان هه‌ڵیان گرتووه‌ته‌وه.
وه‌رزی قوربانیی‌و دابه‌زینی ئاستی ته‌مه‌نیی قوربانییه‌كان
له وه‌رزی به‌هاردا هه‌میشه رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه قوربانیی مین به‌رزتر ده‌بێته‌وه. چونكه به‌هاران هاوڵاتیان ده‌ست به‌كۆكردنه‌وه‌ی گیا داروییه‌كان له مه‌زرا‌و بناری شاخه‌كاندا ده‌كه‌ن‌و، جگه له‌وه‌ش له پارێزگای كوردستان خۆراكه گیاییه‌كان له وه‌رزی به‌هاردا لایه‌نگریان زۆر و مه‌سره‌فیان به‌رز ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مجۆره گیایانه سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی باش بۆ خه‌ڵكی گوندنشینی ناوچه‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌شه منداڵان، مێرمنداڵان‌و جوتیاران زۆر زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مینه‌كانه‌وه‌و، له‌م وه‌رزه‌دا گه‌لێك هه‌واڵی ناخۆشی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كان ده‌بیستین. به سه‌رنجدان به‌وه‌كه له وه‌رزه‌كانی به‌هار‌و هاویندا له‌وه‌ڕگاكان زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه به‌كارده‌هێنرێن، نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵ قوربانییه‌كانی مین زیاتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵدا ئاستی ته‌مه‌نیی قوربانیانی مینیش داده‌به‌زێت، هه‌ر بۆیه‌شه ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای كوردستان زیاتر له كه‌سانی كه‌متر له 18 ساڵ پێك دێت.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه توانای شوانییان ده‌بێت، واته منداڵانی بانتر له 10 ساڵ ته‌مه‌ن، زیاتر له هه‌رئاستێكی ته‌مه‌نیی دیكه مه‌ترسیی مینه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌بێت. كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری، كات رابواردن‌و شوانی له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی توشبوون به مینه‌كانن.
زۆربه‌ی منداڵانی گوندنشین تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌رس ده‌خوێنن، ئه‌م پرسه كچانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان له نزیك گونده‌كان، گه‌وره‌ترین كۆسپ له به‌رده‌م درێژه‌دان به خوێندنی كچانی ناوچه‌كه‌ن.
شوانی و كۆكردنه‌وه‌ی گیا له كاروباره رۆژانه‌كانی كچانی گوندنشینن، كارێك كه زیاتر به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها بێكاریی‌و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات، وایكردووه دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان روو له كاری قاچاخ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش رێژه‌ی قورباییانی مینی به‌رزتر كردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


