ئیدی باوی نه‌ماوه، لیباسی كوردی تا مۆزه‌خانه‌كان پاشه‌كشێی كردووه
لیباسی كوردی له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران ئیدی لایه‌نگرانێكی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه‌و لاوانی كورد له جیاتی پۆششی كوردی پێیان باشه مۆدێله رۆژه جیهانییه‌كان به‌كاربهێنن.
ئاژانسی مێهر ده‌نووسێ، 10 ساڵ به‌سه‌ر فستیواڵی فه‌رهه‌نگه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كاندا، كه لیباسی كوردی له‌ودا وه‌ك یه‌كێك له پۆششه هه‌ره‌باشه جیهانییه‌كان ناسرا، تێپه‌ڕ ده‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌نووكه نه ته‌نیا ئه‌م پۆششه به‌و شێوه‌یه له ناوچه كوردنشینه‌كاندا كه‌ڵكی لێوه‌رناگیرێ، به‌ڵكوو لیباس غه‌ربییه‌كان، به تایبه‌ت له‌نێو لاوان‌دا، جێی ئه‌م لیباسه كوردییانه‌یان گرتووه‌ته‌وه.
لیباسی كوردی، هه‌م پیاوانه‌و هه‌میش ژنانه، به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی، به‌تایبه‌ت ره‌نگ‌و فره‌چه‌شنییه‌وه، كه هه‌یه‌تی له ساڵانی رابردوودا ـ ته‌نانه‌ت له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شدا ـ زۆر باش پێشوازیی لێده‌كرا. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر رۆژ كه تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌م لیباسه‌ش زیاتر له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ. به‌پێی ئه‌و راپۆرته لاوان زیاتر له‌هه‌ر توێژێكی دیكه گرینگیی به لیباسی كوردی ناده‌ن‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌م شێوه‌یه بچێته پێش ته‌نیا 10 ساڵی دیكه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دیتنی فه‌رهه‌نگ‌و لیباسی خاوه‌ن پێشینه‌ی چه‌ندین هه‌زار ساڵه‌ی كوردستان، ده‌بێ سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كان‌و كتێبه مێژووییه‌كان بكه‌ین.
به‌پێی راپۆرتی مێهرنیوز هه‌نووكه له كوردستان لیباس‌و پۆششه توركی‌و چینییه‌كان زیاتر به‌كارده‌هێنرێن تا لیباس‌و پۆششه كوردییه‌كان.
تا كۆتایی ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 1370ی هه‌تاوی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران زیاتر به‌جۆری لیباسی كوردی‌و جۆره‌كانی دیكه‌ی پۆششه ناچه‌ییه‌كانه‌وه ده‌ناسرا، كه‌چی ئه‌مڕۆكه ئه‌مجۆره لیباسه كوردی‌و ناوچه‌ییانه به‌وجۆره‌ی كه پێویست بێت له هیچ شوێنێكی كوردستان نابینرێ‌و هه‌ر رۆژ مۆدێله نوێتره‌كانی لیباس جێگایان ده‌گرنه‌وه.
ئاژانسی مێهر ده‌نووسێ، لیباسه كوردییه‌كان ئێستا ئیدی ته‌نیا له پشت ویترینی فروشگا‌و دوكانه‌كانه‌وه ده‌بینرێن. مێهرنیوز هاورده‌ی له راده‌به‌ده‌ری كاڵا بیانییه‌كان وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م پرسه له قه‌ڵه‌م ده‌دات. پرسێك كه نه‌ته‌نیا خه‌ریكه فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكوو بووه‌ته هۆی له‌نێو چوونی هه‌زاران پیشه‌و كار‌و خه‌ڵكێكی زۆری بێكار كردووه‌و سه‌رمایه‌گوزاریی نێوخۆیشی له‌گه‌ڵ ئاریشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


