به‌شداریی نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تیی لاوان له سیمیناری رۆژی جیهانی ژینگه
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 5ی ژوئه‌ن (رۆژی جیهانی ژینگه)، سیمینارێك بۆ به‌ڕێز ئه‌ندازیار "عبدالرحمان سدیق" وه‌زیری پێشووی ژینگه له حكومه‌تی ئێراقی فیدرال به‌ڕێوه‌چوو...
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 5ی ژوئه‌ن (رۆژی جیهانی ژینگه)، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه (6/6/2010) سیمینارێك بۆ به‌ڕێز ئه‌ندازیار "عبدالرحمان سدیق" وه‌زیری پێشووی ژینگه له حكومه‌تی ئێراقی فیدرال به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و سیمیناره كه له لایه‌ن (كۆمه‌ڵه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانی لاوان) ئاماده‌كرابوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی ژماره‌یك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له شاری هه‌ولێر كرابوو، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كێك له میوانانی ئه‌و سیمیناره بوو و هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان: قادر مێهفه‌ر (به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كان) و شێركۆ حیسام موكری (ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ولێر)ی یه‌كیه‌یتی لاوان به نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه‌مان به‌شدار بوون. ناوه‌ڕۆكی سیمیناره‌كه‌ش بریتی بوو له: مێژووی رۆژی جیهانی ژینگه، پێناسه‌ی ژینگه‌ی جیهان به گشتی و ژینگه‌ی ئێراق به تایبه‌تی، پیسبوونی ژینگه و كاریگه‌رییه نه‌رێیه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، هۆكاره‌كانی پیسبوون و تێكدانی ژینگه‌ی پاك، چاره‌سه‌ره‌كانی گرفته ژینگه‌ییه‌كان، گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی و پێشهاته‌كان، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و رۆڵی یاسا له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده جیهانیه، ئه‌ركه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ژینگه‌كه‌ی، كاریگه‌ری بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئابوری له‌سه‌ر تێكدانی ژینگه و دواتر هاته سه‌ر باسی ژیانی خۆشتر و گوزه‌رانی باشتر له سایه‌ی ژینگه‌یه‌كی پاك و ته‌ندروستدا و وای پێناسه‌كرد كه خۆشگوزه‌رانی بریتیه له "پێشكه‌وتن و پاراستنی ژینگه"، هه‌روه‌ها له ووته‌كانیدا چه‌ندین نموونه‌ی مێژویی ئاماژه پێدا كه گرێدراوی باسه‌كه بوون.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا به‌شداربووان راو و تێبینییه‌كانی خۆیان خسته روو و له‌لایه‌ن كۆڕگێڕه‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه.
شایه‌نی باسه له 5ی ژووئه‌نی ساڵی 1972ی زایینی به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی وڵاتانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاردار كه پێویسته له به‌كارهێنانی پێكهاته‌كانی ژینگه شتێك ره‌چاو بكرێت كه ئه‌ویش پێی ده‌وترێت "هاوسه‌نگی" له به‌كاربردن و به‌كارهێنانی پێكهاته‌كان. ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ به‌دیهێنان و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، په‌ره‌پێدانێك بۆ ئێستا و داهاتوو سوودمه‌ند بێت.


هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


