ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی وێژان، سیمیناری گیروگرفتو چاره‌سه‌رییه‌كانی رێنووسی كوردیی به‌رێوه‌برد
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی وێژان، سیمیناری گیروگرفتو چاره‌سه‌رییه‌كانی رێنووسی كوردیی به‌رێوه‌برد
له ژێر دروشمی (رێكخستنی زمان، رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یه) كوَمیته‌ی زمانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی وێژان، كاتژمێر9:30 سه‌ر له به‌یانیی روَژی شه‌ممه رێكه‌وتی 5ی پووشپه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی، به ئاماده بوونی كوَمه‌ڵێك له ماموَستایانی زانكوَ‌و پسپوَڕانی زمان‌و نوێنه‌رانی چاپه‌مه‌نی‌و روَژنامه‌و گوَڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هوَڵی ماموَستا تاهیر به‌كر له كوَلێژی زمانی زانكوَی كوَیه، سیمیناری گیروگرفتو چاره‌سه‌رییه‌كانی رێنووسی كوردیی به‌رێوه‌برد.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه به پێناسه‌یه‌كی كورتی ناوه‌ندی وێژان له لایه‌ن "شه‌ریف فه‌لاح"ه‌وه ده‌ستی پێكردو دواتر "مه‌سعوود بابایی"، به‌رپرسی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی وێژان، باسێكی كورتی له‌مه‌ڕ ئامانج له به‌ستنی سمیناره‌كه‌و به‌گشتی و ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی سمیناره‌كه پێشكه‌ش كرد‌و دواتر ده‌رگای دیالۆگ‌و وتووێژێكی چڕ‌وپڕ له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌كه‌وه كرایه‌وه‌و به‌شداربوان به تێروته‌سه‌لی راو سرنج‌و تێبینییه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و گه‌ڵاڵه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شداری باسه‌كانی سمینار بوون:
1ـ د. هۆگر مه‌حموود فه‌ره‌ج، كۆلیژی زمانی زانكۆی سلێمانی 2ـ م. ره‌حیم سورخی زانكۆی سه‌لاحه‌دین 3ـ م. عه‌بدولكه‌ریم شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی 4ـ د. ئه‌بووبه‌كر عومه‌ر قادر، كۆلیژی زمانی زانكۆی سلێمانی 5ـ د. مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن، زانكۆی سه‌لاحه‌دین 6ـ مسته‌فا غه‌فوور مسته‌فا، له ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی 7ـ ره‌زا فه‌تحوڵڵانژاد، له رۆژنامه‌ی كوردستان.
شایانی باسه پاش وتووێژێكی تێروته‌سه‌ل له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌ی ئاماده‌كراوی رێنووسی كوردی كه‌م‌وكۆڕی‌و لاوازییه‌كانی ده‌ستنیشان كرا‌و تێبینی‌و راو سرنجی مامۆستایانی پسپۆڕی تێدا گونجێنراو بڕیار وایه پاش داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌ك راسپارده‌یه‌ك، بدرێ به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێ كردن‌و ره‌چاوكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه رێنووسییه.
پێویست به ئاماژه‌یه هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا، كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان‌و پسپۆڕانی بواری زمانی كوردی‌و ئه‌دیب‌و رۆژنامه‌نووسان، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزب‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و رێبه‌ریی حیزب‌و كۆمیته‌ی گشتیی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی وێژانه‌وه پێشوازییان لێكرا، له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك باس‌و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به
ئه‌ده‌ب‌و فه‌رهه‌نگ‌و زمانه‌وانیی كوردی تاوتوێ‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له باره‌وه كرا.



هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


