به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ئیعدام كرانی چوار هاوڵاتی كورد‌و هاوڵاتییه‌كی دیكه
به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
به‌بۆنه‌ی ئیعدام كرانی چوار هاوڵاتی كورد‌و هاوڵاتییه‌كی دیكه
هاونیشتمانانی هێژا!
خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان!
كۆڕوكۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داكۆكی كاری مافه‌كانی مرۆڤ!
له به‌ره‌به‌ری یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌ركۆمارییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، كه راگه‌یاندنی ئاكامه‌كه‌ی بوو به هۆی خۆپیشاندانی ملیۆنی خه‌ڵكی ئێران، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه له 22ی پوشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور عبدالرحمن قاسملوو، رێبه‌ری شه‌هیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران رۆژێك كه له‌ودا چه‌ندین ساڵی به‌رده‌وامه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌ڕێی مه‌ده‌نییه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به دژی حكوومه‌تی ئێران ده‌ده‌بڕن، كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌یه‌كی دژ مرۆڤانه‌ی دیكه‌دا چوار هاوڵاتی كورد به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ "پژاك" ـ لقی تایبه‌ت به كوردستانی ئێرانی "پارتی كرێكارانی كوردستان PKK" ـ و هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شیرازی به تۆمه‌تی ده‌ستێدابوون له ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێك له‌و شاره‌دا، به‌ربه‌یانی یه‌كشه‌ممه 19ی بانه‌مه‌ڕی 1389 له گرتنگه‌ی ئێوینی شاری تاران له سێداره داوه. ئه‌و ئیعدام كراوانه بریتین له فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی، شیرین عه‌له‌م هولی‌و، مه‌هدی ئیسلامیان.
حكوومه‌تی ئێران پاش وڵاتی چین بۆ ئیعدام كردنی هاوڵاتیانی خۆی له جیهاندا پله‌ی دووه‌می هه‌یه. به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داكۆكی‌كاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له ساڵی 2009 دا 388 كه‌س ئیعدام كراون. ئامارێك كه خودی ئه‌و رێكخراوانه‌ش به ناڕاستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. چونكه ئه‌و حكوومه‌ته زۆرێك له هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی نهێنی ئیعدام ده‌كات.
كۆماری ئیسلامی گه‌رچی كۆنڤانسیۆنی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كانی واژۆ كردووه، كۆنڤانسیۆنێك كه له سێداره‌دانی شارۆمه‌ندان قه‌ده‌غه ده‌كا، به‌ڵام به‌رده‌وام درێژه‌ی به له‌سێداردانی هاوڵاتیان داوه. كرده‌وه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام جێی ره‌خنه‌و نیگه‌رانی داكۆكارانی مافه‌كانی مرۆڤ بووه. ره‌وتی دادگایی كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ش كه به شێوه‌یه‌كی لێڵ‌و ناڕوون به‌ڕیوه ده‌چێ، دیسان مایه‌ی نیگه‌رانی‌و جێی ره‌خنه‌ی رێكخراوه داكۆكی‌كاره‌كانی مافی مرۆڤ بووه.
حكوومه‌تی ئێران ئیعدام كردنی هاوڵاتیانی ئێرانی هه‌میشه وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ بێده‌نگ كردن‌و چاوترساندنی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی به كارهێناوه. رێگه‌چاره‌یه‌ك كه بێگومان ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت‌و، خه‌ڵك له هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه مرۆڤییه‌كانی خۆیان پاشگه‌ز بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ته‌نیا چه‌ند حه‌وتوو پاش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 22ی جۆزه‌ردانی ساڵی پار بده‌ین، رێكه‌وتی 2ی ژوئه‌ن تا 5ی ئوت ـ واته له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا رۆژی سوێندخواردنی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادـ كه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵك په‌ره‌ی سه‌ندبوو، به‌پێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی 112 كه‌س له سێداره دران. هه‌نووكه‌ش كه ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردن نزیكه‌و ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دیكه له‌و رۆژه‌دا هه‌یه حكوومه‌ت بۆ چاوترساندنی خه‌ڵك‌و، نیشان بدا كه جیدییه له به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، ده‌ستی داوه‌ته له سێداره دان‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوڵاتیانی ئێرانی. به‌جۆرێك كه ته‌نیا له یه‌ك شه‌ودا به تۆمه‌تی "ئه‌رازل‌و ئه‌وباش" 88 كه‌سیان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. گه‌رچی ره‌وتی ده‌ستبه‌رسه‌ركردن‌و دادگایكردن‌و سه‌پاندنی سزای سێداره‌و زیندانی قورس به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناڕازی‌و چالاكاندا له پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام خه‌ڵكی له هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ویست‌و داواكانیان چاوترسێن نه‌كردووه. شتێك كه كۆماری ئیسلامی ترساندووه‌و بۆیه‌شه ده‌ستی داوه‌ته شه‌پۆلێكی نوێی سێداره‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوڵاتیان. كۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا له بواری سیاسی‌دا به‌ڵكوو بۆ به‌ره‌وڕبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌مان رێگه‌چاره‌ی سێداره ده‌گرێته‌به‌ر.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له سێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی، شیرین عه‌له‌م هولی‌و، مه‌هدی ئیسلامیان به توندیی مه‌حكووم ده‌كا‌و داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داكۆكی‌كاری مافی مرۆڤ ده‌كا گوشاره‌كانیان بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر‌وزیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته كۆتایی به نامرۆڤانییه‌كانی‌و پێشێل كارییه‌كانی مافی مرۆڤ بهێنێ.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رجه‌م رێبوارانی رێی ئازادی ئێران
مه‌رگ‌و نه‌مان بۆ حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی
یه‌كیه‌تیی لاوانی
دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
19/2/1389ی هه‌تاوی
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


