راگه‌یه‌ندراوی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی
راگه‌یه‌ندراوی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی خه‌باتكار‌و ئازادیخوازی ئێران!
رێكه‌وتی 22ی جۆزه‌ردان یه‌كساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه سه‌ركۆمارییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران دا تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌ڵبژاردنێك، كه گه‌رچی كه‌مترین رێز بۆ مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دانه‌نرا‌و چوار مۆره‌ی حكوومه‌تییان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵكوو ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی به پێچه‌وانه‌ی ویستی ده‌نگده‌ران كۆتایی هات. حكوومه‌تی ئێران به‌شداریی خه‌ڵكی ئێرانی، كه به فێڵ راكێشی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانی كردبوون، قۆسته‌وه‌و ئیدیعای بوونی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری‌و مه‌شروعییه‌تی بۆخۆی كرد. ئیدیعایه‌ك كه تا ئیسَتاش به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازیی به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، كه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، ره‌وایه‌تی كۆماری ئیسلامی له ئاستی نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌دا برده ژێر پرسیار و بوو به‌هۆی دژكرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له دژی كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت ناڕازییانه‌وه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا گرتن، زیندانی كردن، موحاكمه كردن‌و سه‌پاندنی حوكمی جۆراوجۆری قورس به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی ئێرانی‌دا به گه‌رم‌وگوڕی خۆی درێژه‌ی هه‌بووه‌و هه‌یه. له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك ساڵه‌دا چ له ریزی ناڕازییان‌و چ له‌لایه‌ن قۆڵی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه هیچ نه‌رمی نواندنێك له ئارادا نه‌بووه‌و هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی جیاواز، هه‌وڵیان داوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا جێی باسه كه‌م‌وكۆڕییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه، كه چاره‌سه‌ر نه‌بوونیان، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لێڵی‌و ناڕوونی به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه. گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ویسته‌كانی میر‌حوسێن موسه‌وی‌و مه‌هدی كه‌ڕووبی، ناڕازییانی حكوومه‌تیی به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، مه‌ودای به‌رچاوی گرتووه‌و ویسته‌كانی رادیكاڵتر بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خاڵێكی موسبه‌ته، به‌ڵام مانای بێ‌كه‌م‌وكۆڕیبوونی بزوتنه‌وه‌كه ناگه‌یه‌نێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تا هه‌نووكه‌ش نه‌یتوانیوه بزووتنه‌وه‌ی ماف ویست، دێمۆكراسیخواز‌و ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بۆ لای خۆی رابكێشێ‌و متمانه‌ی ئه‌وان وه‌ربگرێ. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هه‌ڵگری داوخوازیی گه‌لانی ئێران له ده‌روونی خۆیدا نیه‌و له راستیدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی روون‌و شه‌فاف‌و جێی متمانه‌ی بۆ ئه‌و گه‌لانه نیه. هه‌ر ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر دێمۆكراتیك بوونی بزووتنه‌وه‌كه دروست ده‌كا.
نه‌بوونی رێبه‌رییه‌كی دێمۆكرات‌و پێشكه‌وتنخواز، كه پابه‌ند به بنه‌ما فیكری‌و ئیدئۆلۆژییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه نه‌بێ‌و هه‌وڵ بۆ هێنانه سه‌ركاری حكوومه‌تێكی دێمۆكرات بدات. واته بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز پێویستی به رێبه‌رییه‌ك هه‌یه كه ره‌وایه‌تی ته‌واوی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێرانه‌وه وه‌رگرتبێ‌و، هه‌وڵ بۆ گۆڕانكاریی بنگه‌هی له ئێران دا بدات.
رێبه‌رییه‌ك كه ئاریشه‌و گرفتی لاوانی ئێران بهێنێته به‌رباس‌و، رێگه‌چاره‌ی گونجا‌و‌و بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان بخاته‌ڕوو. خوازیاری دابینبوونی ئازادییه مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان بۆ لاوان بێت.
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بتوانێ به‌سه‌ر كه‌م‌وكۆڕییه‌كانی‌دا زاڵ بێت‌و چاره‌سه‌ریان بكات، بێگومان ده‌بێته بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لان‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی ئێران‌و، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن‌و به ده‌ره‌نجام گه‌یشتنی له ماوه‌یه‌كی نه‌زۆردوور‌و به‌بێ‌چاوه‌ڕوانی زۆردا پتر ده‌بێت.
هه‌یئه‌تی ئیجرائی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
21ی جۆزه‌ردانی 1389
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


