په‌یامی هاوبه‌شی یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان، لاوان و خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی جێژنی 25ی گه‌ڵاوێژ، 66ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
به بۆنه‌ی جێژنی 25ی گه‌ڵاوێژ، 66ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كه‌مین حیزبی میللی دێموكراتیكی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، واته حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه تێكۆشه‌ره ده‌كه‌ین.
ده‌زانین كه 66 ساڵ خه‌بات له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لێكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو و تێكۆشان بۆ سه‌قامگیركردنی دێموكراسی له وڵاتێكی دیكتاتۆرلێدراودا بۆ حیزبێكی سیاسی وه‌ك حیزبی دێموكرات مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی درێژخایه‌نه، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستان به تێكۆشانی بێوچانی خۆی و تۆماركردنی ده‌یان ده‌سكه‌وتی زێرین و پڕ له شانازی له مێژووی 66 ساڵ خه‌باته‌كه‌یدا سه‌ڵماندوویه‌تی چوونكه ئه‌و حیزبه له ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌ریهه‌ڵداوه و به پێی پێداویستیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دامه‌زراوه و سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیراده‌ی خودی خه‌ڵكه، هیچ كاتێك ره‌وایی و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات و له نێو ناچێت، به‌ڵكوو به هۆی ئه‌م پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رۆژ به رۆژ به‌هێزتر و رێكخستنه‌كانی به‌رفراوانتر ده‌بێته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان كه له 25ی گه‌ڵاوێژی 66 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا، له‌م ماوه درێژه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی و دێموكراسیخوازانه‌ی خۆیدا له لایه‌ن دوو رێژیمی دیكتاتۆری پێشووی پاشایه‌تی و كۆماری ئیسلامی ئێران رووبه‌ڕووی پیلان و هێڕشه سیستماتیكه‌كان به شێوازی جۆراوجۆر بۆته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زرانی خۆرسك و سرووشتی بووه و له ناو دڵی كۆمه‌ڵانی سته‌ملێكراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه، واته ریشه و بڕبڕه‌ی ئه‌سڵیی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن و ره‌وایی خۆی له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و پابه‌ندی هه‌موو پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه دێموكراتیكه‌كانه كه له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا وه‌ك به‌ها و نۆرمی جیهانگیری دێموكراسی ده‌ژمێردرێن، بۆته ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ویست و داوا نه‌ته‌وه‌یی و دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی مافویستی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئێمه دڵنیاین، به پێی ئه‌م پێوه‌رانه و كۆمه‌ڵێك فاكتۆری نه‌ته‌وه‌یی و پێشكه‌وتنخوازانه كه له به‌رنامه و ئامانجه گشتییه‌كانی مۆدێرنی حیزبی دێموكراتی كوردستان ره‌نگی داوه‌ته‌وه، شێڵگیرانه له مه‌یدانی تێكۆشان ده‌مێنێته‌وه له‌پێناو سه‌قامگیركردنی دێموكراسی له ئێران‌دا و رووخاندنی دیكتاتۆری له وڵاته‌كه‌مان و جێگیركردنی سیستمێكی دێموكراتیك كه تێیدا مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌سته‌به‌ر بكرێن، درێژه به تێكۆشانی رزگاریخوازانه‌ی ده‌دات.
ئاسۆی خه‌بات له وڵاته‌كه‌مان زۆر گه‌شتر و ڕوونتر له جارانه، رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌وپه‌ڕی كزی و داماوی 33 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی مڵهۆرانه‌ی خۆیدایه. پشتڕاستین به‌وه كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزی له‌بڕاننه‌هاتووی خه‌ڵكی كوردستان و رێكخستنی، هه‌روه‌ها به یه‌كگرتن و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هێز و رێكخراوه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هێزه سه‌رانسه‌رییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌توانێ وه‌ك هه‌موو كاتێك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م مه‌یدانه بێت و به نه‌هێشتنی تاریكی و دیكتاتۆری و به وه‌ده‌ركه‌وتنی تیشكه‌كانی گه‌شی خۆر، ڕووناكی ئازادی ببه‌خشێت به نیشتمانمان، هه‌ر وه‌ك له 25ی گه‌ڵاوێژ و 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی له كوردستان به‌دیهات، جارێكی دیكه هیوا و خه‌ونه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران به‌دی بێنێ.
به‌رز و پیرۆز بێ جه‌ژنی 25ی گه‌ڵاوێژ، 66ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی تیشكی هیواكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئاسمانی شینی كوردستان و له‌دایكبوونی حیزبی دێموكراتی كوردستان.
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
25ی گه‌ڵاوێژی 1390ی هه‌تاوی
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


