مورته‌زه‌وی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: شه‌ریف فه‌لاح
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و سڕینه‌وه‌ی پشتیوانه و پاراستنی قه‌زایی سه‌عید مورته‌زه‌وی و دوو كه‌س له هاوده‌سته‌كانی له په‌روه‌نده‌ی كه‌هریزه‌ك، گۆشه‌یه‌ك له‌و په‌یكه‌ر و بوته شكا، بۆیه ئه‌و ئێستا حه‌قیه‌تی كه بترسێ و به ته‌مایه و له بیری ئه‌وه دایه كه هه‌تا دێر نه‌بووه خۆی له‌و دۆخه كه بۆی هاتۆته پێشێ رزگار بكات. هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاش هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرا مه‌ودایه‌كی زۆر هه‌یه، هێشتا هیچ حوكمێكی یاسایی جگه‌له هه‌ڵپه‌ساردن له پۆستی قه‌زایی بۆی ده‌رنه‌چووه و ئێستاش هه‌ر رۆژه سینگی سپه‌ر ده‌كات و به ژێستی تایبه‌ت و به پێكه‌نین و به سێ گاردی پارێزه‌ری چه‌كداره‌وه سه‌ردانی شوێنی كاری قه‌ره‌باڵغ و پڕ له رووداو، واته ستادی به‌ناو دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان و قاچاخی كاڵا و ئه‌رز ده‌كات و دیسان كه ده‌بینێ مرۆڤه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌ون، چێژ وه‌رده‌گرێ و نیشانه‌كانی ئه‌و حه‌ز و خولیایه‌ش له روخسار و هه‌موو جووڵه و حه‌ره‌كه‌ته‌كانیدا دیاره.
كاتێك كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 1384 دامه‌زرا، ئه‌مه راستیه‌كه كه مورته‌زه‌وی ئه‌و پێگه و پۆسته‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی نه‌یبووه، ئه‌وه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و كابینه‌كه‌ی بوون ئه‌و هه‌موو پۆسته حكوومه‌تی و مه‌یدانه‌یان دا به مورته‌زه‌وی كه وه‌ك گورگی هار و دڕنده كه‌وته گیانی چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسان، هه‌تا نازناوی قاتڵی چاپه‌مه‌نییه‌كانی به باڵا بڕا. له مێژووی سه‌ركۆماریی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، خاته‌میشدا هه‌بوون كه‌سانێك كه چه‌شنی مورته‌زه‌وی و ره‌حیم مه‌شایی زه‌ربه‌ی كاریگه‌ر له له په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بده‌ن و ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی‌یان باشتر بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌خست. ده‌توانین بۆ نموونه ئاماژه به ( میرسه‌لیم ) له پۆستی وه‌زیری ئیرشاد بكه‌ین كه له كابینه‌كه‌ی ره‌فسه‌نجانیدا هه‌مان ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر ناوبراو هێنا كه ( سه‌فار هرندی ) له ده‌وڵه‌تی نۆهه‌مدا به‌سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی هێنا، به‌ڕای هه‌ندێ له كارناسانی ناوخۆ ئه‌و ئیمتیازه مه‌نفیانه‌ی كه میرسه‌لیم بۆ كابینه‌كه‌ی ره‌فسه‌نجایی به‌ده‌ستیهێنا زۆر به‌رفراوانتر بوون له‌و ئیمتیازه مه‌نفیانه‌ی ( عه‌لی فه‌لاحیان ) له پۆستی وه‌زیری ئیتلاعات. بێگومان ئه‌گه‌ر له ده‌وره‌ی خاته‌میشدا ( عه‌لی لاریجانی ) بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له پۆستی وه‌زیری ئیرشاددا مابایه‌وه، ئیمتازه مه‌نفییه‌كانی ئه‌ویش ده‌گه‌یشته ئاستی ره‌فسه‌نجانی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. به‌ڵام ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌ره‌ڕۆ هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی نه‌بینی و دیسان له پێش روخسار و سیما دزێوه‌كه‌ی خۆیه‌وه كه‌سانێكی وه‌ك: مه‌شایی و مورته‌زه‌وی هاتنه مه‌یدان و رووی هاوپیشه‌كانی پێشووی خۆیان سپی كرد. گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له بواری بیروڕای گشتیه‌وه پێی كه‌وت ئه‌وكاته بوو كه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش له گۆڕێ‌دا بوو كه سه‌عید مورته‌زه‌وی ببێته وه‌زیری دادگوسته‌ری. هه‌رچه‌ند ئه‌و داسه‌پانه سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ده‌نگۆیه له راسته‌وه نزیك بووه، چونكه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پشتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بووه. مورته‌زه‌وی كه له ته‌مه‌نی بیست ساڵیه‌وه ببوه به‌رپرسی دادگوسته‌ریی یه‌كێك له شاره‌كانی پارێزگای یه‌زد و پاشان به خێرایی پۆستی به‌رزتری قه‌زایی پێ‌درابوو، له‌ناكاو خۆی له‌ناو چه‌قی ده‌سه‌ڵاتدا بینیه‌وه و په‌لی ده‌كوتا هه‌تا پۆستی باڵاتری وه‌چه‌نگ بكه‌وێ هه‌تا باشتر به ئامانجه مه‌رگدۆستانه‌كانی بگات و باشتر دڵی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌یی وه‌ده‌ست بێنێ، بۆیه پێی وابوو جێگریی دادستانی گشتیی وڵات بۆ ئه‌و كه‌مه و چاوی بڕیبووه پۆستێك كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد باوه‌شی یۆ كردبۆوه. مورته‌زه‌وی خوازیاری وه‌ده‌ستهێنانی پۆستێك بوو كه پێش له‌و پاسدارگه‌لێكی وه‌ك (قاڵیباف و نه‌قدی و ئیلهام ) وه‌ریانگرتبوو. چونكه هه‌ست و خوخده دڕندانه‌كانی مورته‌زه‌وی پۆستی دادستانی تێری نه‌ده‌كردن، ئه‌و شوێنه بۆ ئه‌و شوێنی خۆ نواندن و فه‌خرفرۆشی نه‌بوو، رۆژانه سه‌دان كه‌س نه‌ده‌هاتن خۆ بخه‌نه مل ده‌ست و پێیدا و لێی نه‌ده‌پاڕانه‌وه، چونكه ناوبراو حه‌زی له پاڕانه‌وه و كڕووزانه‌وه‌ی دایكانی رۆڵه كوژراو و رۆڵه به‌ند كرا‌و بوو، له‌وه چێژی وه‌رده‌گرت، مورته‌زه‌وی كه‌یفی به‌وه ده‌هات كه كه‌سانی خاوه‌ن مه‌قام و پۆست لێی بپاڕنه‌وه و به جلوبه‌رگی زیندانه‌وه بینانبینێ و به پێكه‌نینه سه‌یره‌كه‌ی شێت و لێوه‌یان بكات. زۆرێك له نووسه‌ران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و رۆژنامه‌نووسه له‌مێژینه‌كانی ئێران كه‌سایه‌تی و ره‌فتار و ئاكاری مورته‌زه‌وی له‌گه‌ڵ (موحه‌ڕه‌معه‌لی خان)ی سه‌رده‌می پاشایه‌تی به‌راورد ده‌كه‌ن كه پتر له سی ساڵ كاری سانسۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌می شاعێر و هه‌ونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی ئێران له ئه‌ستۆی بووه كه یه‌كێك له دڕنده ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی مورته‌زه‌وی له پۆستی دارۆغه‌یی چاپه‌مه‌نی و كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگیی ئێران له كرده‌وه‌دا راسته، یان به پێچه‌وانه‌ی سه‌دان بیره‌وه‌ری و رووداوی تاڵی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌ڵا لێدراوی ئێران دیسان ده‌یانهه‌وێ ئه‌و هه‌موو جینایه‌ت و ناداپه‌روه‌رییه‌ی كه كردوویانه به هه‌ڵپه‌ساردن و وه‌گه‌ڕخستنی هه‌را و هوریایه‌كی راگه‌یاندن له بیری بیروڕای گشتیی به‌رنه‌وه؟
ئه‌وه راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه مورته‌زه‌وی موره‌یه‌ك بووه كه جیا له حه‌ز و ویسته ده‌روونییه‌كانی خۆی، جێبه‌جێ كار و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌یی بووه، ئه‌وه ئه‌و پۆست و مه‌قامانه بوون وایان كردبوو له مورته‌زه‌وی هه‌تا ببێته مۆته‌كه‌یه‌كی ترسی چاپه‌مه‌نییه‌كان و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی ئێران. بۆیه ده‌توانین بڵێین كه كاتێك سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی مورته‌زه‌وی و په‌روه‌نده‌ی كه‌هریزه‌ك و ده‌یان جینایه‌تی دیكه نه‌توانرا حاشایان لێ بكرێ، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌وكات زانی خه‌ریكه لاسه‌نگی تاوانه‌كانی قورس‌تر ده‌بێ و بۆ پێشگیری له روو نه‌بوونی جینایه‌ته‌كانی تر و به جۆرێَكیش بۆ دڵدانه‌وه‌ی به‌ناو جیناحی ریفۆرمخوازه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵپه‌ساردنه رووكه‌شیه‌یان بۆ بڕیوه‌ته‌وه. كه‌وایه به‌بێ هیچ گومان و دڕدونگییه‌ك مورته‌زه‌وی سیمای راسته‌قینه و روخساری دزێوی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده و به‌رله‌وه‌ی كه مورته‌زه‌وی تاوانبار بێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد باوك و راهێنه‌ر و رێنوێنی تاوانباره‌كانه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


