ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كورت له بارودۆخی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
شه‌ریف فه‌لاح
(بارودۆخی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران جیا له‌وه‌ی كه هیچ چه‌شنه به‌شدارییه‌كیان له مه‌یدانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهنگیی وڵات‌دا نیه، له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا حكوومه‌تییه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و پلان بۆ داڕێژراو له‌ژێر هه‌موو جۆره سه‌ركوت و هه‌ڵاواردنێكی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی و جینسی دان و ئه‌مه‌ش رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌ڕوات)
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، واته ئه‌و حه‌شیمه‌ته له خه‌ڵكی ئێران كه له‌باری شوێنی نیشته‌جێ بوون و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوغرافیاییه‌وه له رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوا، باشوور و باشووری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئێران هه‌ڵكه‌وتوون، لانیكه‌م له نزیك به نیوه‌ی خاكی وڵات‌دا نیشته‌جێن.
له‌باری حه‌شیمه‌ته‌وه له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی چ له سه‌رده‌می حكوومه‌تی پاشایه‌تی و به تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی هیچكات ئامارێكی راست و باوه‌ڕ پێكراو له نه‌ته‌وه‌كانی: كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب و توركه‌مه‌ن نه‌خراوه‌ته روو و هه‌مووكات به چه‌واشه‌كاری و به كه‌م نواندنی راده‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یر له فارسی‌دا تێدا ژیاوه، راستییه‌كانیان شێواندووه.
ده‌نا ئه‌گه‌ر ئامار و رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌بێ قین و بوغز و ده‌سكارییه‌وه ئه‌نجام بدرێ هیچ گومانی تێدا نیه زیاتر له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك ده‌هێنن. به‌ڵام روانگه‌ی دژه مرۆیانه و سیاسه‌تی حاشا، سڕینه‌وه، هه‌ڵاواردن و په‌راوێز خستنی كۆماری ئیسلامی بوونی زیاتر له 35 میلیۆن مرۆڤی ئێران نابینێ و له مه‌یدانی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كان ی حكوومه‌تدا هیچ رۆڵێكیان نیه و نه‌ته‌نیا له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌ریدا به‌شدار نین و وه‌كوو هاووڵاتیی پله دوو و سێ سه‌یریان ده‌كرێت، به‌ڵكوو هه‌موو چه‌شنه سووكایه‌تی و بێ حورمه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و مه‌زهه‌بیان پێده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئیزنی ئه‌وه‌شیان نیه زمان و ئه‌ده‌ب و فۆلكلۆر و داب و نه‌ریته فه‌رهه‌نگییه‌كانی خۆشیان به ئازادانه په‌ره پێ بده‌ن و بۆ ئه‌وانه‌ش تووشی ده‌یان گیروگرفت و ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه. كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران كێشه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌یانهه‌وه‌ێ وه‌كوو هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ئه‌وانیش خاوه‌ن ماف و ئازادییه تاكه‌كه‌سی و گشتییه‌كان بن و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری خۆیان بن و زوڵمی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یان لێ نه‌كرێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ساڵه سه‌رقاڵی خه‌بات و شۆڕش و به‌رخودانی سیاسی و مه‌ده‌نین، له‌نێو هه‌موویاندا نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك ئاڵا هه‌ڵگر و پێشه‌نگی خه‌بات و جووڵانه‌وه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له ئێران، خاوه‌ن ئه‌زموون و رابردوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازییه و هه‌موو جۆره‌كانی خه‌باتی سیاسی، به‌رگریی ره‌وا و خه‌باتی چه‌كداری و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی تاقی كردۆته‌وه و له چوارچێوه‌ی چه‌ندین حیزب و رێكخراوی سیاسیی خاوه‌ن به‌رنامه و پڕۆگرامدا له حاڵی خه‌بات دایه و خوازیاری ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه ره‌واكانیه‌تی.
هه‌ركام له‌و نه‌ته‌وانه‌ش وه‌كوو: ئازه‌ری، به‌لووچ و عه‌ره‌ب و توركه‌مه‌ن خاوه‌ن رابردووی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین. به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌زموونی رابردوو و نه‌بوونی ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تی سیاسی و چه‌ندین هۆكاری تر خه‌بات و به‌رخودانیان لاواز بووه و به شێوه‌یه‌كی شیاو نیانتوانیوه له رێكخستنی كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ری خۆیاندا ده‌وری سه‌ره‌كی بگێڕن. هه‌رچه‌ند له چه‌ند ساڵی رابردوودا به هیمه‌ت و پێشه‌نگیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و به یارمه‌تیی پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دامه‌زراوه و له بواری كاری دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی و به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی كورد له كوردستانی ئێران و له‌قاودانی سیاسه‌ته دژه مرۆیی و ئازادی كوژه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌رقاڵی چالاكین و له‌م بواره‌شدا زۆر كاری به‌نرخیان كردووه و هه‌تا راده‌یه‌ك شوێنی خۆیان له ئاستی كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی و ئێرانیه‌كاندا كردۆته‌وه و مه‌سه‌له‌ی كوردیان له كۆڕ و رێكخراوه و ناوه‌نده یاساییه جیهانییه‌كان هێناوه‌ته به‌رباس.
له رۆژانی رابردوودا كۆمیته‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی خۆیدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وه‌كان له ئێران، وێڕای نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له هه‌ڵاوارنی نه‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و جینسیه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه كه بۆ پاراستنی مافی ره‌وای ئه‌و نه‌ته‌وانه كۆتایی به كرده‌وی سه‌ركوت و هه‌ڵاواردن بێنێت و هاوكات نیگه‌رانشیان له‌وه ده‌ربڕیوه كه به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2007 ده‌ركه‌وتووه كه نه‌ته‌وه‌كان له ئێران هیچ چه‌شنه رۆڵ و به‌شدارییه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات‌دا نیه و له هه‌موو مافێكی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بێبه‌ش كراون و ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانیه. له به‌شێكی دیكه ئه‌و راپۆرته‌ی كۆمیته‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وێڕای ئاماژه كردن به سه‌ركوت و هه‌ڵاواردنی جینسیه‌تی و ئایینی و به تایبه‌ت كه‌مینه‌ی ئایینی به‌هایی، جه‌خیتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه گرتنه به‌ری سیاست و ده‌ربڕینی ئه‌ده‌بیاتی نه‌فره‌ت و بێزاری و سووكایه‌تی و حاشا كردن له به‌یاننامه و ئاخاوتنی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌وه له گۆڕێ دایه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
- وه‌زاره‌تی علووم هه‌واڵی داخوازیی نوێی بۆ بونیاد نانی زانکۆی کچانه‌ی بڵاو کرده‌وه
- ئاگاداری: ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کرایه‌وه
- به‌ڕیوه چوونی ریورهسمیك به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
- كاروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- اروچالاكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز
- ئێران به هۆی پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌وه له ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مه‌حكووم كرا
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی کومیتەی باریکەی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی شارەزوور سەردانی رێکخراوی ئازادی لاوان سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کرد
- هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆمیتەی سلێمانی لاوان كۆ بوونەوە
- ئەندامانی كۆمیتەی سلێمانی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد.
- یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، جه‌وله‌یه‌كی سیاسی _ نیزامی به‌ڕێوه‌برد


