لاوێكی سه‌رده‌شتی له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی رێژیمه‌وه كوژرا
سه‌ر له به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 11ی خه‌رمانان، هێزه نیزامییه‌كانی نیشته‌جێی بنكه‌ی گوندی "به‌رده‌پان"ی سه‌ر به ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی (هۆمل)ی شاری سه‌رده‌شت ده‌ستڕێژیان له لاوێكی وه‌رزێڕی كورد به‌ناوی حوسێن ده‌روێشی كرد‌و ناو براو به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
سه‌ر له به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 11ی خه‌رمانان، هێزه نیزامییه‌كانی نیشته‌جێی بنكه‌ی گوندی "به‌رده‌پان"ی سه‌ر به ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی (هۆمل)ی شاری سه‌رده‌شت ده‌ستڕێژیان له لاوێكی وه‌رزێڕی كورد به‌ناوی حوسێن ده‌روێشی كرد‌و ناو براو به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه به فه‌رمانده‌یی كه‌سێك به‌ناوی سه‌روان قوربانی دوای كوشتنی ئه‌و لاوه كورده، ته‌رمه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه له ناوه‌ڕاستی گوندی "دۆڵه‌بی" به‌جێهێشتووه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی ئێران بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ده‌روێشی و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه كوژراوه بۆ به‌دواداچوون و روونبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیس، فه‌رماندار، دادستان، فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی و پزیشكی یاسایی پێوه‌ندییان گرتووه هه‌تا به ئاماده‌بوون له شوێنی رووداوه‌كه له چۆنیه‌تیی كوژرانی كوڕه‌كه‌یان بكۆڵنه‌وه، به‌ڵام هیچكام له‌و به‌رپرسه حكوومه‌تییانه به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه نه‌هاتوون.
بنه‌ماڵه‌ی حوسێن ده‌روێشی پاش دڵنیا بوون له ئاماده نه‌بوونی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به ناچاری ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان بردۆته‌وه.
كوژرانی ئه‌و لاوه وه‌رزێڕه‌ی كورد شه‌پۆلێك له نائه‌منی و ترسی له‌ناو دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه هێناوه‌ته ئاراوه.
سه‌روان قوربانی هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی ئه‌و گونده كردووه كه یه‌ك به یه‌كی پیاوه‌كانی گوند ده‌كوژێ، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و فه‌رمانده نیزامیه‌ی رێژیم بۆته هۆی زیاد بوونی ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و گونده و ده‌وروبه‌ریدا.


del.icio.us
Digg